سیناریۆکانى هێرشى
سەربازى بۆسەر ئێران.
مارتن ڤان گریفڵد
و. محهمەدى مشیر

بەووردبوونەوە لەرەفتارى سەرکردایەتى ئێران دەشآ بڵێین ئەوان تۆقیون .ئەمەش
هۆکارێکى بەجێى خۆى هەیە چونکە لەوەتەى ئیسرائیل سەرکەوتووانە پێگەى
بەناو ئەتۆمى سوریاى بۆمباران کردو سیستەمى بەرگرى دژە ئاسمانى روسیاش
نەیتوانى پێشگرى لێبکات، ئا لەوکاتەوە ئێران، کەهەمان سیستەمى بەرگرى
کڕیوە، بووەتە ئامانجێکى سەربازى . جۆرج بۆشى سەرۆکى ویلایەتە
یەکگرتووەکانى ئەمریکا پشتیوانى (ئۆلمرت)ى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل
دەکات. چوار ساڵ بەر لەئیستا بۆش رووبەڕووى عێراق بۆوە،کە دراوسێى خۆر
ئاواى ئێرانە و، بەشێوەیەک وێرانى کرد کەجارێکى دیکە نەتوانێ بە ئاسانى
لەسەر پێ بوەستێتەوە. ئەم دووپیاوە هەمیشە ئاماژە بەوە دەدەن کەنابآ
رێگە بدرآ ئێران ببێتە دەوڵەتێکى ئەتۆمى، ئەگەر ناچاریش بن هێز
بەکاردەهێنن. دوور نییە هەڕەشەکانیان جێبەجێبکەن، ئەگەر ئەمەش بکەن
ئێران هێندەى پآ نییە تا بەرەو ڕوویان بوەستێت. هەرچەندە ئێران وڵاتێکى
نەوتدارو دەوڵەمەندە، بەڵام وڵاتێکى جیهانى سێیەمەو ژمارەى دانیشتوانى
(70)ملیۆنەو رێژەى داهاتى تاک تێیدا ساڵانە (2440)دۆلارە. ئەنستیتیوى
نێودەوڵەتى بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان لەلەندەن بودجەى ئێران بە
(6.3)ملیار دۆلار مەزەندە دەکات. ئەمەش کەمێک لەنیوەى ئەو پارانە
زیاترە کەئیسرائیل لەبوارى سەربازیدا خەرجیان دەکات و لە (2%)شى کەمترە
لەو بودجەیەى ئەمریکا ساڵانە بۆ هەمان مەبەست تەرخانى دەکات.
ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران
- ئێمە باس لە هێرشى موشەکى کرۆز و
فڕۆکەى دوو فڕۆکەوان دەکەین نەوەکو هێرشێک مەبەستى داگیرکردن بێت چونکە
واشەنتۆن هێزى جێبەجێکردنى ئەو جۆرە هێرشەى نییە
- ئەوا ئێران تەنها
کاردانەوەى دەبێت هەروەکو سەدام حوسێن کە لە ساڵى (1991)دا
کاردانەوەکەى بەلێدانى ئیسرائیل بوو. هەر ئەم هۆکارەشە ئەحمەدى نەژاد و
ژەنەڕاڵەکانى هاندەدات بەردەوام هەڕەشەى لێدانى ئیسرائیل بکەن،لەگەڵ
ئەوەشدات ئەوان (ئێرانییەکان) رێبژارى زۆریان لەبەر دەستدانیە، چونکە
هێزە زەمینى و دەریاییەکان قورسساییەکى ئەوتۆیان نابێت لەجێبەجێکردنى
چالاکییەکى سەربازى لەم چەشنەدا، رەنگە ئێران هەندآ موشەکى شەهاب (3)ى
هەبێت، بەڵام ژمارەیان سنووردارە و هێندەش جێى باوەڕنین لەپێکانى
ئامانجە سەربازییەکاندا، سەربارى ئەمەش هێزە ئاسمانییەکانى ئێران
لەبارێکى ناهەموارتردان، چونکە لەکۆتایى جەنگى (عیراق –ئێران) دا ،
ساڵى (1988)ئێران هێزێکى ئاسمانى کۆنى هەبوو کە فڕۆکەکانى ئەمریکایى
بوون و رەنگە ئێستا بۆ بەرکارهێنان نەشێن.لەوکاتەوە بەدەر لەو فڕۆکە
جەنگیانەى عیراق کەلەجەنگى کەنداوى (1991)رایان کردە ئێران رەنگە ئێران
هەندآ فڕۆکەى روسیشى هەبێت. ئەگەر ئەو فرۆکانەشى هەبێت هێشتا ناتوانێ
بگاتە ئیسرائیل بێئەوەى لە ئاسماندا سووتەمەنیان بۆ دابین بکات، ئەمەش
ئەگەرى کەوتنیان نزیکتر دەکاتەوە. ئێران لەدوا نمایشى سەربازى خۆیدا
هەندآ فڕۆکەى دەسکردى خۆى نمایشکرد کەناوى لێناون (تریشقە) کەوێنەیەکى
کۆپیکراوى (F5) تایگەرى ئەمریکایین. دیزاینى ئەو فڕۆکانە بۆ پەنجاکانى
سەدەى رابردوو دەگەڕێتەوە، لەشەستەکاندا هەندآ گۆڕانکاریان بەسەر داکرا،
بەڵام لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانى ئەمریکاوە رەتکرانەوە و لەجیاتى ئەوە
فرۆشرانە وڵاتانى وەکو ئێران و ئوردن و چەندین وڵاتى ئەمریکاى لاتین کە
ئیمکانیاتیان نەبوو فڕۆکەى پێشکەوتووتر بکڕن. لەگەڵ ئەوەشدا
فڕۆکەى(تریشقە) بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت ڕووبەڕووى فڕۆکە جەنگییە
تازەکان ببێتەوە. بەهەر حاڵ ئێران ژمارەیەکى کەمى ئەو جۆرە فڕۆکانەى
لەبەردەستدایە کە وەکو فڕۆکە جەنگییەکانى روسى دەاتوانن بگەنە ئیسرائیل
بەمەرجێک لەئاسماندا سووتەمەنیان پێبگات. رێگایەکى دیکە لەبەردەستى
ئێراندا هەیە ئەویش ئاژاوە نانەوەیە لەناوچەى کەنداودا ، رەنگە هەر ئەم
رێبژارەش لە زەینى ژنەڕاڵ (مەحمود شاهر ئەباغى) سەرکردەى فەیلەقى گاردى
شۆڕشگێڕى ئێران دابێت کاتێک گوتى: دەتوانێت لەماوەى چەند خولەکێدا
(11)هەزار موشەک بەرەو ئاسمان بەرێ بکات، ئەمەش تەنها چەنە بازییەو
هیچى تر، چونکە جگەلەو موشەکانەى کەبەووردى ئامانج ناپێکن لەگەڵ
کاتیۆشاى کورت هاوێژ، هیچ وڵاتێک نیە ئەو ژمارە گەورەیە موشەکى هەبێت،
ئاژاوەنانەوە لەکەنداودا دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى بەرچاوى نرخەکانى
نەوت، ،بەڵام ئەمە ئێران قورتار ناکات لەو بۆمبارانە چڕەى دووچارى
دەبێت، لەمەش زیاتر هەڕەشەکردن بەبەکارهێنانى موشەک کارێک نیە هێزەکانى
ئەمریکاو هاوپەیمانانى نەتوانن چارەسەرى بکەن ئەگینا (40)هەزار سەربازى
ئەمریکایى لە ناوچەى کەنداودا چى دەکەن؟ سەربارى ژمارەى ئەو سەربازە
ئەمریکیانەى لەعیراقدا بونیان هەیە لەگەڵ (3)هەڵگرى فڕۆکە لەناوچەکەدا
کەنزیکەى (25)هەزار سەربازیان هەڵگرتووە.
دوایین شت کە لە بەردەستى ئێران دابێت هێرشى تیرۆریستیە لەژدى
خۆرئاوادا، بەڵام کاریگەرى ئەمەش لەپلەى سفر نزیکە، چونکە لەدواى
هێرشەکانى (11)ى سپتامبەر هێزەکانى ئەمریکا بەقەدەر داوەمویەکیش
کاریگەریان تێنەکرا، ئاخاوتن لەبارەى هێرشى تیرۆریستى شتێکە دەکرآ پتر
قسەى لەبارەوە بکرێت نەوەکو رێکبخرێت. لەساڵى (1991)دا خەڵک
لەهەڵمەتێکى لەم چەشنە ترسان و لەکۆتایشدا هیچ هێرشێک ئەنجام نەدرا.
وێڕاى ئەمەش دروست نیە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا یان ئیسرائیل
هێرش بکەنە سەر ئێران ئیدى بەشێوەیەکى بەرفراوان بێت یاخود بۆسەر ئەو
شوێنانە بێت کەتایبەتن بە بەرنامەى ئەتۆمى ئێران، چونکە بەپێچەوانەى
هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر سوریا لەلایەک و، بۆ سەرعێراق لەساڵى
(1981)دا، لەم کات و ساتەدا هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران توخمى کتوپڕى تێدا
فەراهەم نیە، بەڵام سوودى ئەنجامدانى هەر هێرشێک لەدژى ئێران و
ئاکامەکانى شتێکە پێویستیان بەڵێکۆڵینەوە هەیە.
لەوەتەى ساڵى (1945) لەئەمریکادا دەنگ بەرز دەبێتەوە لەدژى ئەوەى
کەبۆمبى ئەتۆمى هەیە و هەمیشەش باس لە ئاکامەکانى هەبوونى ئەو جۆرە
بۆمبە دەکرێت گەر هاتوو وڵاتانى دیکەش وەدەستى بهێنن کەچى تائێستاش هیچ
کام لەم هۆشدارییانە جێبەجێنەکران، بەڵکو بەپێچەوانەوە هەبوونى بۆمبى
ئەتۆمى لەدەست ئەو لایەنانەى رکابەرن و لەململانێدان رۆڵى هەبووە
لەهەڵگیرسانى فتیلەى جەنگ لەنێوانیاندا.
ژنەڕاڵى خانەنشین، جۆن ئەبآ زێد لەو باوەڕەدایە کەجیهان دەتوانآ لەگەڵ
(ئێران)ێکدا بژیت کەخاوەنى وزەى ئەتۆمى بێت، لەم بۆ چوونەشیدا
ژمارەیەکى بەرچاوى شارەزایان پشتیوانى لێدەکەن ، بۆیە لەجیاتى خۆخستنە
نێو گێژەنگى گەوجایەتى ئەحمەدى نەژاد پێویستە بۆچوونى ئەوانە بەوردى
رەچاوبکرێت و بەبایەخەوە لێى بکۆڵرێتەوە.
|