په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٦\٢٠١٣

سیناریۆی (کارگوزار).


دانا محەمەد عەبدوڵا  

دیمەنی ١
دوکان . ناوەوە . رۆژ.
(چەندین جۆری فستق و چەرەس و خواردن پیشان ئەدرێت کەبەشێوەیەکی رێک و پێک دانراون ، دوو کچ بەستایلێکی تازە و سەردەمییانە بەدەم پێکەنینەوە خەریکی کرینی خواردنن).
پارک . ناوەوە . رۆژ.
(پارکێکی جوان پیشان ئەدرێت کەچەندین دارو و نافورەی تێدایە لەگەڵ چەندین جۆری گوڵ و چیمەنێکی زۆر).
(دوو کارگوزاری بیانی خەریکی پاککردنەوەی پارکەکەن).
کارگوزاری ١ (خەریکی چاککردنی دارێکی شکاوە).
کارگوزاری ٢ (خەریکی پاککردنەوەی زەرف و کاخەز و پاشماوەی فرێدراوە کە کەوتوەتە سەر شەقامی پارکەکە).
(دوو کچەکان بە تەنیشت کارگوزارەکاندا دەرۆن خواردن دەخۆن و پاشماوەکەی فڕێ دەدەن).
(کارگوزارەکان سەیری یەک دەکەن و پێیان ناخۆش دەبیت کە پاشماوەکانیان بەوشێوە فرێ دەدەنە سەرشەقامەکە).
کارگوزاری ٢ (دەبینێت ئەو زەوییەی ئەو پاکی دەکاتەوە کچەکان بە توێکڵی خواردن و فستق پیسی دەکەن ئەمە توشی سەرسورمانی دەکات).
(بزە پیکەنینێک دەکات بۆ کرێکارەکەی هاوڕێی).
(توێکڵی فستقێک دەکەوێتە بەردەمی هەڵی دەگرێت ، هەڵدەستێت دانەیەکی تریش هەڵ دەگرێت و دەکەوێتە دوای کچەکان).
کچەکان (بەناو پارکەکەدا پیاسەدەکەن و فستق دەخۆن وە توێکڵەکەی فرێ دەدەن وە پێدەکەنن و سەیری پارکەکەدا دەکەن و دەچنە چەند شوێنێکی خۆش چێژ لە جوانی پارکەکە دەبینن بەڵام بەردەوام توێکڵی چەرەس فرێ ئەدەنە ناو پارکەکە ، کارگوزارە بیانیەکەش بەردەوام بەدوایانەوەیە خەریکی خواردن و هەڵگرتنی توێکڵی جەرەسی فریداراوەکانیانە و کۆیان دەکاتەوە و دەیانخاتە گیرفانی بەبێ ئەوەی کچەکان ئاگایان لێبیت).
کچەکان (دەچنە لەسەرکورسیەک دادەنیشن).
کارگوزاری ٢ (دەچێت بۆلای کچەکان و لەبەردەمیاندا رادەوەستێت سەیری کچەکان دەکات).
کچەکان (بەردەوام خەریکی خواردنی چەرەسن بەلام دواتر کارگوزارەکە دەبینن لەپێشیان وەستاوە سەیریان دەکات ، کچێکیان دەست دەبات بۆ جانتاکەی و پارە دەردێنێت بۆ کرێکارە بیانیەکە).
کارگوزاری ٢ (بزە پێکەنینێک دەکات و تویکڵی چەرەسەکان و پاشماوەی خواردنەکانیان لە گیرفانی دەردێنێت و دەیانخاتە سەر مێزی کچەکان).
کچەکان (پەشیمان دەبنەوە سەیری یەکتر دەکەن).
کارگوزاری ٢ (بەردەوام گیرفانی پاک دەکاتەوە لەپاشماوەکانیان و پێئەکەنێت).


کۆتایی

___________________________
ئەم سیناریویە پێشکەشە بە هەموو ئەو کارگوزارە بیانیانەی کە رۆژانە خەریکی پاککردنەوەی ئەم وڵاتەن.

 


danamahamad@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک