په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٥\٢٠١٣

سیناریۆى نمایشێکی خه‌واڵوو.


یوسف خەلیل     

سیناریۆى نمایشێکی خه‌واڵوو، له بلاوکراوەکانى یەکێتی نووسەانى کوردە.

بەخۆم نییە دەمەوێ‌ هەمیشە ڕێکەم .. وەستان لە خۆمدا شکنابەم ..گەرەکمە بەدووی کوچە و کۆڵانە بزربووەکانی هزردا ویڵبم..هەرچەندە قەدەر بڕوام هاوسەنگ ناکا..بەڵام پێشم وانییە دەستی هەبێت تیایدا..سروشتم وایە لە جوڵەدا ..ئاسودەیی بەدی دەکەم.. پاشان بە ئارام ئاشنا دەبم.


سەرەڕای ئەم گەشتە بێ پایانە ..هەستدەکەم هێشتا وەک پێویست نەجوڵاوم ..چبکەم..کاردانەوەکان ئەوەنین ویژدانم هێوورکەن ..هەرگیز چاوەنۆری گوزارشتکردن نەبووم..وە کەسیش بەهیچ نیگایە لێی نەڕوانیووم ..بەم ئاکامەش ساردبوونەوە نابینم ..ئەوە نییە بەردەوامم ئەوە نییە پەیڤەکانم لە هیوا دەدوێن..ڕێڕەوم سپێدەیە و گەرمەی گوڕم زەردەیە و ساتی پەنهانیشم تاریکایی شەوە..


ئەوەی هەمیشە بەشداری خەرمەن و ئازارە زنجیرەییەکانمە ..لێم بەگومانەو دوورەپەرێزەو تا ئەمێستا زیزە لێم..هەرچەندە سێ‌ لەسەر چواری گۆشەنیگای کاروانم ئەون دەبێتە هەوێن بۆیان ..لە بوونیشدا ..خیابان و باخچەکان و ئەو مۆڵگایانەی یادگاری تێدا تۆمار کراون ..بەسەریان دەکەمەوە سۆزو گمەی گفتوگۆو پیاسەو پەراوەی ماچی هەمیشەیی و تێکچڕژان لە نێو سەمای ئاوێزان بوونەکانیدا بەردەوام دەمکوژن..دەمهەژێنن..ئایندەم بۆ دیاری دەکەن..لە دەرگاکانم پێدەدەن..وێڵبوونیان بێ‌ پایان بۆ دروست کردووم ..ویستم لە یەکێکی دیکەدا ئەو جوانیانە بدۆزمەوە..هەمان شێوە لە سیناریۆیەکی دیکە دەستی پێکردوو هەر لە خۆوە بێ‌ ئەوەی ئاگادارم کاتەوە یا لێی بەئاگابم کۆتایی هات..پێم وایە سەمای زەردەخەنەی ئەو نیگا تامەزرۆیانەیە بەردەوامی دروست دەکەن و ناهێڵن هیچ مۆمێک بکوژێتەوە..


سیناریۆی نمایشێکی خەواڵووش .. گۆشەنیگای مەبەستەکانمە.. لە منەوە بۆ ئێوە.

 

 

Yousif_kazh@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک