١٤\٨\٢٠١٤
سیناریۆی ''شوێنەکەم
جێ ناھێلم''.

دانا محەمەد عەبدوڵا
- دیمەنی یەکەم -
دەرەوە، شەقامێک، رۆژ.
شەقامێکی دەرەوەی شارە لە ناوچەیەکی شاخاوییدا، ئۆتۆمبێلێک بەسەر
شەقامەکەدا دەروات و کۆمەڵێک جانتا و جێگاوبان بەسەرەوەیە و بە خێرای
دەروات، چەند ئۆتۆمبێلێکی تر لەپێش و پاشیەوە دەرۆن.
- دیمەنی دووەم -
ناوەوە، رۆژ، ئۆتۆمبێل.
ژن و مێردێک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەن و کۆمەڵێک جلوبەرگ و بێشکەیەکی
منداڵانی تێدایە، پیاوەکە تەمەنی نزیکەی سی و پێنج ساڵە قەلەوە و پێستی
گەنمییە و قژی ھەندێک رووتاوەتەوە ھەستی ترس و نیگەرانی بە جوڵەکانیەوە
دیارە، ژنەکە تەمەن نزیکەی سی ساڵە رەنگی ئەسمەرەو ئارام دانیشتوەو
دووگیانە، دەنگی گۆرانیە کوردی لە رادێۆکەوە دێت.
پیاو:
نازانم ئەم بەڵایە چی بوو رووی کردە ئێمە پێشتر ژیانمان چەندخۆش بوو (ھەناسەیەکی
قۆل ھەڵدەمژێت) ژنەکەم تۆ بلێی ئەم چەکدارانەی (داعش) شوێنەکەمان داگیر
بکەن (چاوێکی دادەخات) زۆر نزیک بووەنەتەوە بەلێ لەچەند سەعاتی داھاتوە
دێنە ناو شوێنەکەمان نەفرەتیان لێبێت ئاوارەیان کردین بەلام ھەرباش بوو
رزگارمان بوو ، نازانم ئەو خەڵکە بۆ نارۆن ئەلێی رۆحی خۆیان لێ زیادە.
ژن:
ھیچ نییە دڵنیابە خەڵک بۆ کۆێ برۆن (سەری رادەوەشێنێت ھەناسەیەک دەدات)
دەست دەخاتە سەر سکی.
پیاو:
چی بوو؟
ژن:
ھیچ منداڵەکە ئەجولێت (بزە پێکەنینێک دەکات).
پیاو:
ئەیەوێت زوو بێتە ژیانەوە، کورم پەلەی چیتە جاری بمێنەوە ئەگەر ئەزانی
ژیانی ئێستا چەند ناخۆشە نایەیتە دەرەوە، کەس نازانێت ئەو چەکدارانە
کەی ھێرش دەبەنە سەرمان.
ژن:
نا کچم ژیان خۆشە بەلام باوکت کەمێک ئەترسێت ئەگینا ھیچ نییە.
پیاو:
نا کورم دایکت نازانێت ئەوە ھەموو ھەواڵەکان ئەلێن ئەو چەکدارانە چەند
کیلۆمەترێک لە شوێنەکەمانەوە دوورن بەلام ئەو ھەر ئەلێت ھیچ نییە.
ژن:
(بزە پێکەنینێک دەکات) ھیچ نییە نا من دلنیام کچم.
پیاو:
(کەمێک تووڕە دەبیێت) نازانم تۆلەچی دڵنیایت، بەخوا پێشینان راستیان
وتووە ژن زەعیفە، من لەوە دڵنیان تۆ زەعیفی نەک ھەر جەستەت بەڵکو
مێشکیشت.
ژن:
(پێدەکەنێت) ننەخێر باش تێئەگەم و دڵنیام لە ھێزی کوردستان بەلام کچم
باوکت ئەترسێت (قسەکەی پێدەبرێت).
پیاو:
منداڵەکەمان کوڕە بەسە بۆ پێی دەڵێی کچم بلێ کورەکەم، باش گۆێم لێ بگرە
من ئەمەوێت کورێکم بێت بتوانێت بەرگەی گرانی ژیان بگرێت، سەیری دەروەی
ئۆتۆمبێلەکە دەکات (ھەناسەیەک ھەڵدەکیشێت و بە جدی زیاترەوە) دەزانم
ژیان زۆر گرانە بۆیە ئەمەوێت کور بێت وەکو باوکی بێت.
ژن:
مەبەستە منداڵەکە، بترسێت (بزە پێکەنێن دەکات).
پیاو:
نەخێر ئەوە ترس نییە، تۆبۆ تێناگەیت ھەندێک جار ترس بەشێکە لە ئازایەتی،
ئەزانم (دەست لەسەری ژنەکەی دەدات) تۆ تێناگەیت.
ژن:
(پێدەکەنێـت) تۆ ئەزانی بەشێکی زۆری ھێزی کوردستان ژنە دوێنی لە
تەلەفیزیۆن بینیم کچان و ژنان شەریان دەکرد و بەرگریان دەکرد دژی ئەو
چەکدارانە ئای چەند خۆش حاڵ بووم، سەیری ئەو ژنە بکە (موبایلەکەی پیشان
مێردەکەی دەدات وێنەیەکی ژنێکی لەسەرە کەتفەنگی بەدەستەوەیە لە بەرەی
شەردایە).
پیاو:
(ئۆتۆمبێلەکە لە چاڵێکی سەرشەقامەکە دەدات و کەمێک ھیواشی دەکاتەوە و
پیاوەکە سەیری دەرەوە دەکات) تۆ سەیری ئەو خەڵکە بکە ھەموو شوێنەکانیان
جێ ھیشتووە.
ژن:
نا وانییە ئەوە تەنھا چەند ماڵێکن ، ئەزانم ئەوە لەخەڵکە ترسنۆکەکەی
ئەم شار و شوێنەن، بەراستی من نامەوێت منداڵەکەم شوێنەکەی جێبھێڵێـت
چەند ئازارم پێوە بینیوە چۆن بھێلم وەک ئەوە پیاوانە لەترسا رابکات ،
من کچێکم ئەوێت ئازا بێت (دەست دەخاتە سەر سکی) کچم باوکت بەزۆر منی
دەرکردوە لەماڵ، تازە ناچارم بەقسەی بکەم بەڵام تۆ بەقسەی باوکت نەکەیت
و ھەمیشە بەرگری لە وڵات بکە (پێدەکەنێت).
پیاو:
بەسە بەس زمانت باش درێژ بووە خۆزگا تۆم بەجێ ھێشتایە بزانم چیت لێ
دەھات، بەڵام من دەزانم منداڵەکە کوڕە و عاقڵ دەبێـت خۆی دەزانێت چی
دەکات.
ژن:
ھیچمان لی نەدەھات من و کچەکەم وەکو ئەو خەڵکە دەبووین.
پیاو:
(تەماشایەکی ژنەکەی دەکات) باش گوێم لێ بگرە من تۆم خۆش ئەوێـت بەڵام
بۆ بەقسەم ناکەیت چەند جار پێت بلێم منداڵەکە کوڕە.
ژن
سوپاس باشە چی دەبێت کچەمانت وەک دایکی خۆشبووێـت.
پیاو
تۆ تێناگەی ئەی ھاوار کێ تۆی گەوەرە کردووە.
ژن
(پێدەکەنێت) ئەی نازانی ژنێک گەورەی کردووم، دایکم.
پیاو
باشە باش بەسە بیبرەوە (تووڕە دەبێت).
ژن:
باشە (دەست دەخاتە سەرسکی) کچەکەم ئەگەر لە ھەر شوێنێکی ئەم وڵاتە شەر
ھەبوو ئەوە تۆش رابکە.
پیاو:
(تەماشایەکی ژنەکە ئەکات و قسە ناکات).
ژن:
بەلام کچم رابکە بۆ ناو شەرەکە و بەرگری لە وڵات بکە نەوەکو شۆێنەکەت
جێ بھێلیت.
مێرد:
(توورە ئەبێت) و سوکانی ئۆتۆمبیلەکەی دەسورێنێتەوە بەخێرایی بەرێگاکەی
خۆیدا دەگەرێتەوە، وردە وردە ئۆتۆمبێلەکە دوور دەکەوێتەوە دیار نامینێت.
١٣\٨\٢٠١٤
ماڵپهڕی دانا محەمەد
عەبدوڵا
|