٢٠\٤\٢٠١١
سندان له هه‌ر هه‌موویان
بدا؛
نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان، کوردایه‌تیی، ئیسلامییه‌کان، به‌ناو چه‌په‌کانیش!

دارا ئه‌حمه‌د
ساڵانێکی دوور و درێژه خه‌ڵکی کوردستانی باشوور له ژێر سته‌می
داگیرکاریی ده‌سه‌ڵاته ره‌گه‌زپه‌رسته‌کانی وڵاتی به‌زۆر دروستکراوی
عێراق به‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی - که له مێژوودا نموونه‌ی که‌مه - ده‌چه‌وسێندرێته‌وه،
یه‌کێک له هۆیه هه‌ر سه‌ره‌کییه‌کانی دروستکردنی عێراقیش که
کوردستانه‌که‌ی خۆمانی پێوه لکێندرا به‌رژه‌وه‌ندیی ئیمپریالیستانه‌ی
وڵاته زلهێزه‌کانی ئه‌وکات به تایبه‌تییش به‌ریتانیا بوو بۆ په‌یداکردنی
بازاڕ بۆ کاڵاکانیان و به تاڵانبردنی سامانی زۆروزه‌وه‌ندی سه‌رزه‌وی
و ژێرزه‌وی عێراق و کوردستان، ئیدی له‌و کاته‌وه تا ئێستا نه‌وت بۆته
میکرۆبێکی هه‌ره پیس بۆ داڕزاندنی جه‌سته‌ی کوردستان و ته‌نیا له‌پێناو
دزینی ئه‌و نه‌وته رێگه‌یان له‌به‌رده‌م هه‌موو پێشکه‌وتنێکی ژیان و
خۆشگوزه‌رانیی و ئاسووده‌یی خه‌ڵکی کورستان گرتووه، ئه‌وه‌ش وای کرد
که له نێو خه‌ڵکی کوردستان گیانی به‌ره‌نگاریی چه‌که‌ره بکا و وه‌ک
هه‌ر گه‌لێکیتر له پێناو ماف و ئازادییه‌کانی خۆیان تێ‌بکۆشن*،
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و تێکۆشانه تا ساڵی ١٩٦١
شێوازێکی دینی و خێڵه‌کیی و ناوچه‌یی و کۆنه‌په‌رستانه و به‌ناو
شیوعیانه‌ی به‌خۆوه گرتبوو؛ بۆ نموونه بزووتنه‌وه‌که‌ی شێخ مه‌حمود و
شێخه‌کانی بارزان و حیزبی (شیوعی و هیوا)، له پاش ئه‌و کاتیش تا ئێستا
چوار باڵی سه‌ره‌کیی و سیاسه‌تباز و دوور له ئامانجه‌کانی گه‌ل ئه‌و
دۆزی ئازادیی و یه‌کسانییه‌ی گه‌لیان کردۆته قوربانی سیاسه‌ته ته‌سکبین
و به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌کانی خۆیان که له‌وانه‌ی خواره‌وه پێکهاتوون:
١- نه‌ته‌وه‌په‌رستیی: کاژ‌یک، پاسۆک، کۆمه‌ڵێک
ورده رێکخراو و که‌سایه‌تیی نه‌ته‌وه‌په‌رست به لایه‌نه ره‌گه‌زپه‌رستییه‌که‌ی.
٢- کوردایه‌تیی: پارتی(بارزانیزم) و یه‌کێتی و
سۆسیالیست و زه‌حمه‌تکێشان و گۆڕان و هه‌موو ئه‌و پارت و ورده رێکخراو
و که‌سایه‌تییانه‌ی له هه‌مان هێلی کوردایه‌تییدان.
٣- چه‌په‌کان: حیزبی شیوعی و کۆمه‌ڵه و ئاڵای
شۆڕش و حیزبی کۆمۆنیست و کۆمه‌ڵێک ورده رێکخراویتر و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی
به‌ناو چه‌پ و رۆشنبیر.
٤- ئیسلامییه‌کان: بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی، یه‌کگرتوو،
کۆمه‌ڵ، کۆمه‌ڵیک ورده رێکخراویتر و مه‌لا و شێخ و یه‌کێتی به‌ناو
زانایان و که‌سایه‌تییه دینداره‌کان.
لێره‌دا ده‌مانه‌وێ به کورتیی و به چه‌ند دێرێک ده‌رباره‌ی هه‌ر یه‌ک
له‌و ره‌وتانه بدوێین:
نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان زۆر به
توندی بانگه‌شه‌ی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی کوردستان و دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانیان کردووه و ده‌که‌ن.. لێ هێنده ره‌گه‌زپه‌رستییانه
کێشه‌که ده‌خه‌نه‌ڕوو هه‌رگیز ناتوانن ئازدیخوازان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن و
بیانکه‌ن به دوژمنی خوێنخۆری گه‌لان، ئه‌گه‌ر گریمان سه‌رکه‌وتنێکیش
وه‌ده‌ستبێنن ئه‌وا له نازیزم و فاشیسته ره‌گه‌زپه‌رسته‌کان باشتر ره‌فتار
ناکه‌ن. هه‌رچه‌نده ئه‌و باڵه له درێژایی ته‌مه‌نی خۆی له رووی
پراکتیکییه‌وه هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌بووه به‌ڵام له رووی تیۆرییه‌وه
کارتێکردنێکی زۆری هه‌بووه و له‌ژێر دروشمی (نه عه‌ره‌ب مرۆڤه، نه
حوشتر ئاژه‌ڵه، نه خورما مێوه‌یه) گه‌رای خۆی له نێو مێشکی خه‌ڵکێکی
یه‌کجار زۆری کورد به پله‌ی جودا جودا داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر ده‌رفه‌تێکی
له‌با‌ر و شیاوی ره‌گه‌سپه‌رستیی بترووکێ و شۆڤێنیزم به‌رهه‌مبهێنێ.
کوردایه‌تیی:
به هه‌موو ره‌وته‌کانیه‌وه به تایبه‌تییش (بارزانیزم)
هه‌ر ماڵوێرانییه‌کی گه‌وره‌یه به‌سه‌ر ئه‌و گه‌له هه‌ژار و سته‌مدیده‌دا
هاتووه،
کوردایه‌تیی له نێو دابونه‌ریتی دواکه‌وتووانه و چینه
باڵاده‌سته‌کانی نێو خێڵه‌کان و (دینی نه‌ریتیی) و عه‌سکه‌رتاریی و
تێکه‌ڵه‌یه‌کی به‌ناو رۆشنبیره ناسیونالیسته سۆشیال لیبرالییه‌کان سه‌ریهه‌ڵداوه
و بۆ هه‌میشه به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سیاسه‌تی زاڵ و باوی
نێوده‌وڵه‌تی جوولاونه‌ته‌وه و هه‌رده‌م له‌سه‌ر حیسابی گه‌ل به
دۆستایه‌تییه‌کی درۆزنانه له‌گه‌ڵ وڵاته زلهێزه‌کان و ده‌سه‌ڵاته
داگیرکره‌رکانی کوردستان و وڵاته‌کانی ناوچه‌که رازیی بوونه..
گرنگترین شتیش لای ئه‌وان گه‌یشتن بووه به ده‌سه‌ڵاتێک که به‌رژه‌وه‌ندیی
چینه چه‌وسێنه‌ره‌کانی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵ بپارێزن جا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
به‌کرێگیراوییه‌کی ته‌واو بووبێ یان (لامه‌رکه‌زیی) یان (ئۆتۆنۆمیی)
یان ئۆتۆنۆمیی راسته‌قینه) یان (فیدراڵیی و کۆنفیدراڵیی) بووبێ، به‌رپرسه
باڵاکانیشیان جۆرێکی تایبه‌ت له دیکتاتوریی و گه‌نده‌ڵییان ئافه‌ریده
کردووه که بوونه‌ته هۆگه‌لێکی کاریگه‌ر بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئامانجه
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
کوردستان و پێشێلکردنی مافه چینایه‌تییه‌کانی کرێکاران و نه‌داران و
سه‌رله‌به‌ری ماف و ئازادییه‌کانی گه‌ل.
به ناو چه‌په‌کان: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری جووله رۆشنگه‌رییه‌کانی
نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و باڵه هاتۆته ئارا و
داینه‌مۆی پێشکه‌وتنه فه‌رهه‌نگیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بوونه، به‌ڵام
هه‌رده‌م له ژێر بیانووی (یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندیی چینی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی
گه‌لانی کوردستان و چینی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی ئه‌و گه‌لانه‌ی که
چینه ده‌سه‌ڵاتدار و حوکمڕانه‌کانیان کوردستانیان داگیر کردووه) کێشه‌کانیان
تێکه‌ڵاوکردووه و رووکه‌شیی چه‌پبوونه‌کانیانی داگیرکردووه.. جگه له‌وه‌ی
کارتێکردنێکی بچووکیان هه‌بووه له وه‌ده‌ستهێنانی مافه چینایه‌تییه‌کان
و سه‌رخستن و پایه‌دارکردنی خه‌باتی کۆمۆنیستیی به‌رده‌وام تووشی شکستی
یه‌ک له دوا یه‌ک بوونه.. له دۆزه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌که‌ش
سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆیان وه‌ده‌ست نه‌هێناوه چونکه زۆربه‌ی کاته‌کان
هه‌ر به گفتار هه‌ڵگری ویست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌کانی
میلله‌ت بوونه نه‌ک به ره‌فتار.. خولیای (خۆش)ی ئازادیی و یه‌کسانییش
تووشی وابه‌سته‌یی و وه‌دواکه‌وتنی ره‌وته کۆمۆنیستییه‌کانی وڵاتانی
جیهانی کردوون به بێ ئه‌وه‌ی بتوانن کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆیان بخوێننه‌وه.
ئیسلامییه‌کان: ئه‌و باڵه ته‌مه‌نێکی هێنده درێژی نییه، به‌ڵام له
هه‌موو باڵه‌کانییتر نه‌رێنییتر بووه و زۆر دژوارتر ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستانیان به فیڕۆ داوه و رێگه‌یان له پێشکه‌وتنه فه‌رهه‌نگیی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان گرتووه و کۆمه‌ڵگه‌یان به‌ره‌و (جه‌هاله‌ت) گه‌ڕاندۆته‌وه،
چونکه جگه له‌وه‌ی به هیچ جۆرێک له نێو هه‌ناوی کۆمه‌ڵ له‌دایک نه‌بوونه
و دروستکراوی هزری ئیسلامیی و بزووتنه‌وه توندڕه‌و و تیرۆریستییه
ئیسلامییه‌کانی جیهانی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی و (ئیخوان موسلمین)ن.. له
لایه‌ک بۆ را‌گرتن و پاراستن و گه‌شه‌پێدانی دینی ئیسلام له کوردستان
په‌یدا بوونه له لا‌یه‌کیدیش هه‌موو دوژمنانی خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر
له وڵاته سه‌رمایه‌داره زلهێزه‌کانه‌وه تا ده‌گاته هزری (عروبه)
و رێکخراوه تیرۆریسته‌کان و وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان ته‌نانه‌ت
چینه چه‌وسێنه‌ر و باڵاده‌سه‌ته‌کانی کوردستانیش وه‌ک دوژمنێکی نێوخۆ
باشترین سوودیان لێ ده‌بینن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بخه‌نه نێو کاروبار و
ژیانی خه‌ڵکی کورستان و بازرگانیی پێوه بکه‌ن، به کورتییه‌که‌ی وه‌ک
په‌یڕه‌وکه‌رانی هه‌ر حیزبایه‌تییه‌کی دینیی ڤایرۆسی نه‌خۆشیی و نه‌هامه‌تییه‌کانی
میلله‌ته‌که‌مانن.
ئیدی ئه‌و باڵانه‌ی تێکۆشانی نێو میلله‌ته‌که‌مان نه‌ک هه‌ر نه‌یانتوانی
وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دابه‌شکردن و داگیرکردن و سه‌ته‌مکارییانه بن
به‌ڵکه هه‌ر یه‌که‌و به گوێره‌ی خۆیان چاره‌نووسی میلله‌ته‌که‌ی ئێمه‌یان
به‌و رۆژه گه‌یاندووه که ئێستا تێداین واته جگه له‌وه‌ی
داگیرکرواین به به‌راورد به زۆربه‌ی هه‌ره زۆری میلله‌تانی ناوچه‌که
و جیهان دواکه‌وتووتر و چه‌وساوه‌ترین.. ئه‌وه له کاتێکدا ئێستا
زۆرێک له میلله‌تانی جیهان له پێشکه‌وتنێکی به‌رده‌وام دان و خه‌ریکی
داهێنانی گه‌وره و په‌ڕوباڵکردنی سیسته‌مه چه‌وسێه‌ره‌کانی خۆیان و
جیهانن.
له باری ئێستاشدا هه‌ردوو باڵی کوردایه‌تیی و ئیسلامیی
به‌یه‌کداچوونه و ره‌نگ و خه‌سڵه‌تی یه‌کتریان گرتووه هه‌موو
ره‌وته‌کانیان به ده‌سه‌ڵات و به به‌ناو به‌رهه‌ڵستکاره‌وه به
سه‌رپه‌رشتیی وڵاتانی مرخ خۆشکردوو له سامانی ده‌وڵه‌مه‌ندی کوردستان
خه‌ریکی ململانێیه‌کی توندن و خه‌ڵکێکی زۆریان له‌خشته‌بردووه و
بازاڕی خۆیان گه‌رم کردووه بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاته ره‌شه‌که‌یان،
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌من وای بۆ ده‌چم که ئه‌و باره
زۆر ناخا‌یه‌نێ و ئێستا گڵۆڵه‌ی ده‌سه‌ڵاته هاروهاج و چه‌وسێنه‌ره
دڕنده‌کانی جیهان روو له لێژییه و هه‌ر ئه‌و شوڕشی ته‌کنه‌لۆژیا و
پێشکه‌وتنه زانستییانه که ئێستا له جیهان چاوی گه‌لانی جیهان به
تایبه‌تییش خه‌ڵکه هه‌ژار و چه‌وساوه‌کانی کردۆته‌وه خۆبه‌خۆ
کارتێکردنی خۆی له‌سه‌ر میلله‌تی ئێمه‌ش داده‌نێ و ئیدی هێزی گه‌ل به
تایبه‌تیش لاوه‌کان له ژێر دروشمی (سندان له هه‌ر هه‌موویان بدا)
ئه‌و باڵه نه‌رێنییانه‌ی نێو کۆمه‌ڵ راده‌ماڵن و ئێمه‌ش وه‌ک هه‌ر
گه‌لێکیدی به چاره‌نووسی خۆمان شاد ده‌بین و هه‌رچی زێتر له ماف و
ئازادییه‌کانمان به‌هره‌مه‌ند ده‌بین، به‌ڵام دیاره ئه‌وه‌ش به بێ
ماندووبوون و قوربانیدان نایه‌ته ئاراوه.
________________________________
*
ئه‌و تێکۆشانه وه‌ک تێکۆشانی هه‌موو گه‌لێک به ئه‌زموونی نه‌زۆکی
حیزبایه‌تیی ده‌ستیپێکرد و تا ئێستاش زۆر به تۆخیی له نێو میلله‌تی
ئێمه درێژه‌ی پێده‌درێ که هێنده‌ی له خزمه‌تی چینه
چه‌وسێنه‌ره‌کاندا بووه به هیچ شێوه‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لدا
نه‌بووه و خه‌ریکه ئێستا له‌سه‌ر ئاستی تێکڕای جیهان شکست ده‌هێنێ.
تێبینیی:
دیاره ئه‌و نووسینه ته‌نیا ده‌رباره‌ی کوردستانی باشووره، بارودۆخ
و تێکۆشانی پارچه‌کانیتری کوردستان زۆر خراپتر و ناله‌بارتر و
له‌دواتره، ئه‌گه‌ر له‌وانیش بدواباین ئه‌وه ده‌رفه‌تێکی زۆر پتری
ده‌ویست.
١٨\٤\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|