٢\١٢\٢٠١٠
سینەما ئاوێنەى
منداڵییە، گەورەکان منداڵێتى خۆیان بزرکردووە.
نووسینی: فەرەنسواڤالیا
- وەرگێڕانى بۆ عەرەبی: عەبدولقادر عقیل

وەرگێڕانی: فەرەیدون سامان
زۆرینەى ئەو فیلمانەى لەمەڕمنداڵان دروست دەکرێن، وەک رکابەرێکى
بەردەوام دژى بێ هودەیی و ناڕەزایی لەجیهانى گەورەکاندا لەسەرشاشەدا
وێنەى منداڵێتى دەگرن. دوو کەمپمان دیوە کە بەرەنگارى یەکترى دەبنەوە،
ئەویش کەمپی گەورەکان و کەمپی بچوکەکان، ئەگەر چی هەندێجار لێرە و لەوێ
هەوڵدان هەبووە بۆ خۆگونجاندن و لێک تێگەیشتن لەنێوان ئەم دوو کەمپەدا،
بەڵام هەر لەسەر منداڵان خۆیانە خەباتى بۆ بکەن بۆ ناساندنى مافەکانیان
و دانپێدانان بە مافەکانیان.
بۆ ئەوەى هۆیەکان بزانین پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ئەو رووداوانەى کە بەر
لەداهێنانى سینەمادا هەبوون. مێژوونووسی فەرەنسی( فلیپ ئاریێ) دەڵێ:
لەکۆتایی سەدەى حەڤدەمەوە تائێستا گۆڕانکارى بەرچاو لەڕەفتارەکاندا
روویانداوە، ئەوسا منداڵان لەناو دڵى کۆمەڵگادا دەژیان وەک لەمامۆستا و
بازرگان وئەو پیشەوەرانەى کە نەک هەر بەشدارى کارو نیگەرانى ئەوانیان
دەکرد، بەڵکو ئیشیان لەگەڵدا دەکردن و فێردەبوون.
پارسەنگ بوونى ئەو جیهانە لەئاڵوگۆڕی ئازاد و ناسنامەى خێزانەکانیان
لەقالب دراون، لێرە ئەوە ڕوون دەبێتەوە کەلەم سەدەیەدا گەورەکان
منداڵێتى خۆیان بزرکردووە لەو بەشە گرنگەى روحى خۆیان دابڕاون، سەبارەت
بەو دیوارەش کە منداڵێتى لەجیهانى گەورەکان جودا کردۆتەوە ، منداڵان
لەچاوى گەورەکاندا ئاڵۆزن و بوونەتە بوونەوەرى سەیر و سەمەرە، هەر
بۆیەش لەئاکامى ئەم حاڵەتە منداڵان روویان لەسینەما کرد، تا ئەو جیهانە
تایبەتییەى خۆیان بدۆزنەوە، بۆیەش لەسەر گەورەکان پێویستە ئەگەر
بیانەوێ هاوکارى منداڵان بکەن بەر لەهەمووشتێک ئەو دیوارە بڕوخێنن کە
هەردوو جیهانەکەى لێکیترى جیا کردۆتەوە.
زۆرجاران نامۆبوونى منداڵان ئاشکرایە (بەشێوەیەکى نیگەران) لەناو
خێزاندا کە بەخێزانى ئەتۆمى ناوى دەهێنن.... گۆشەگیرییە دراماتیکییەکان
وەک لەفیلمەکانى (چوار سەد زەربە- ى دەرهێنەر - فرانسۆ ترۆفۆ - فرەنسا
1959 ) و (گرامەر دژى گرامەر-ی دەرهێنەر - رۆبەرت بینۆن - ئەمریکا1979)
رەنگى داوەتەوە کە چەند باندۆر(تەئسیر)ى ژیانى هاوسەرێتى ناکام بەسەر
کەسایەتى منداڵدا رەنگیداوەتەوە.
هەندێک فیلمى دیکەش هەن کە خەباتى دژ بە سیستمى قوتابخانە و دەزگاکانى
دیکە هانیان دەدات. بێتوانایی و وەدەست هێنانى خواستە ویژدانییەکانیان
دەسەلمێنێ. کە چۆن هەمیشە ئەو منداڵانە لەواقیعێکى دوورەپەرێز
وەدەردەخا و لەجیهانى گەورەکان جودا کراونەتەوە و ناتوانن بەشدارى
ئەوجیهانە بکەن، تەنانەت بیشیناسن، بێبەشبوونیان لەخۆشەویستى هانیانی
داوە کە رابکەن و بۆ بڕێک ئازادى بگەڕێن. هەندێکجاریش هەڵدێن تا باوکێک
بدۆزنەوە. ئەم باسەش لە ناواخنى فیلمى (تاوانبارى بچووک)دا کە (جاک
دیلۆن- فرەنسا ساڵى 1990 ) دەریهێناوە وەبەرچاو دەکەوێ، دیارە هەر
هۆکارێکیش هەبێ، بەڵام ئەم داستانە منداڵانەیە واگاهێنانەوەیەکە
لەخەتەرناکى وەک لەهەردوو قارەمانى بچووکى پۆڵۆنى لەفیلمى
(30Mildonieba)ی دەرهێنەر مرسیل دەژۆزیر(Marcel Dejozer) ،پۆلۆنیا ساڵی
1990 روویدا.
منداڵان ئەو یاخی بووانەن کە خێزانە ئەتۆمى و دەزگاکان رەتدەکەنەوە کە
بەزۆر بەسەر کەسایەتییاندا سەپێنراوە لەلایەن گەورەکانەوە، ئەویش بە
گۆڕانکارى بەسەر نەریتە کۆمەڵایەتییەکاندا.
چونکە وەک دەزانین بارودۆخى منداڵان بەرهەمى پەروەردەى دەستى
خێزانەکەیەتى، داهێنانى تەواوى داهێنەرە گەورەکانە بەرامبەر بەهۆشی
منداڵان هەست بە ئەفراندنى خۆیان و جیهانە تایبەتییەکەى خۆیان دەکەن ،
بۆیەش سینەما نەبووە ئاوێنەیەک بۆ منداڵان بەقەد ئەوەى ئەو ئاوێنەیە کە
منداڵێتى ڕاستەقینە بدۆزنەوە بۆ پشکنینى خودى خۆیان.
سینەما لەبەرایی زوودا قسەکەرێکى فەرمی بەناوى منداڵان دزییەوە (ڕەنگە
وتەیەکى نمونەیی زۆر ورد بێ) چونکە زۆرینەى ئەو دیمەنانەى کە ڕووبەڕووى
منداڵان و گەوران بوونەتەوە (دیالۆگى زۆری تێدا بووە)! وەک لەوێنەى
ئاوارەیەکى بچوک کە لەگەلڕ (چارڵی چاپلن)دایە لەفیلمى (ساوا)-
ئەمریکا1921 - پاشان قارەمانێتى زۆر لەفیلمەکانى داهاتوویدا.
بارودۆخەکە هەرچۆنێک بووبێت فیلمەکان زێتر لەجیهانى منداڵێتى نزیک
بوونەتەوە بەتایبەتى کاتێ بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ و بێ گرێ و ئاڵۆزی
وێنەیان گیراوە ، کە منداڵ بووەتە بوونەوەرێکى ئاسان و ڕاستگۆتر . هەر
لەفیلمى (ساوا)دا تا فیلمى (چالڕز لین) (چیرۆکى شۆستە - ئەمریکا 1990
)کە فیلمێکى بێ دەنگ و بە ڕەش و سپی و گیراوە کە لەسەر بابەتى منداڵە
ئاوارە و پەراگەندەکان، کە لە هەژارییەکى تاڵدا دەژین دەدوێ، پۆلێک
منداڵى بێ سەر و شوێن لەسەر شاشەدا بەچاوى خۆمان دەیانبینین.
میراتى ئەو منداڵانەى کە هەتا دوێنێ لەشارەکانى وەک مۆمباى - باهیا -
ساوبۆلۆ و کۆڵان و شارەکانى جیهانى سێیەم ئاوارە و بەرهەڵدا بوون وەک
لەفیلمى وەک (کوڕەکان)ى دەرهێنەر - کیرۆدۆران - کۆڵۆمبیا 1978 و (فیلمى
- Pixote )ى دەرهێنەر هیکتۆر بانیکۆ - بەرازیل 1980) و فیلمى میرنایر
(بۆمباى سڵا و - هندستان 1988) ئەم فیلمانە بە زەحمەت توانیان لەفیلمە
خۆش و کۆمیدییەکانى هۆڵیۆد نزیک ببنەوە کە لەساڵانى 1930 منداڵان بە
گروپی بچوک بچوک شاشەکانیان پڕکردبووەوە، لەسەردەمى شیلى تمبل و جۆدى
گارلاند و فیکى رۆنى لیۆن کە لەفیلمێکەوە بۆ فیلمێکى دیکە دەیان
گواستنەوە.
لەوێ هەندێک فیلمى زۆر هەڵاوێر هەن کە بۆ ئەو سەردەم ناگەڕێنەوەو هێشتا
سەرنجى بینەرییان بۆ خۆیان ڕانەکێشاوە، بە تایبەتیش فیلمى (ئوزى
جادوگەر)ى دەرهێنەر فیکتۆر فیلینک ئەمەریکا 1984) هەروا فیلمى (شەوی
ڕاکردن -ى دەرهێنەر چارڵز لۆتۆن - ئەمەریکا 1990) و فیلمى "Moom
feert"ى فرنز لانگ، ئەمریکا 1995.
لەدەیەى شەستەکان و حەفتاکانیشدا سینەما لەوێنەى فریشتەیی منداڵان دوور
دەکەوتەوە، منداڵان بوونە خاڵى وەرچەرخانى تەوەری ژمارەیەک لەفیلمى
ترسناک، وێنەى ئەو جۆرە فیلمانەش کە بابەتى خێر لەمنداڵى و شەڕیش
لەجیهانى گەورەکاندا بەرجەستە بوو.
ئەو منداڵانەى کە پاکى و بێگوناهیان دەنواند ئێستا بوونە فیڵباز و
بوونەوەرى سەیر و دژى مەسیح لەلایەن شەیتانەوە یان بوونەوەرى خەتەرناک
رێنوێنی دەکرێن وەک لەفیلمى (گوندى نەفرەت لێکراو - بەریتانیا 1960 -
دەرهێنەرەکەى -ودلف ریللا) بوو...
هۆلیۆد بۆمنداڵان مایەى ڕەزامەندى نەبوو کاتێک بینیان منداڵان لەڤێتنام
لەناو جەرگەى شەڕەکاندا و لەشەرى یەکەم جیهاندا و یان هەر شتێکى دیکە
بەشداربن بەهەشتى منداڵاًن بە خوێن پیس بوو وەک لەفیلمى (گەمە
یاساغەکان) ى دەرهێنەر رینێی کلیمنت، فەرەنسا 1951وفیلمی( ئیمپراتۆریای
رۆژ)ی ستیڤن سپیلبیرگ-ئەمریکا 1987دەبینرێ.
فیلمەکان لەرووبەرووبوونەوەی منداڵاندا لەگەڵ راستیەکانی ژیاندا
نەوەستان وەک لەفیلمی (چۆلەکەی سەربان)ی دەرهێنەری تونسی، فرید
بوگدیر-1990تونس . دیارە کە بەوردی وداهێنانەوە بابەتە سێکسیەکانی
وروژاندووە.بەڵام تارمایی مردن و زاڵبوون بەسەر قارەمانی فیلمی منداڵان
بابەتی فیلمی (copare ture mycard)جاک
ڤانستین-فرەنسا1991دەردەکەوێ.دیسان منداڵان بوونەشایەدی جیاوازی
رەگەزایەتی و ئیتنی وەک لەفیلمی (منداڵانی ماڵاوا)دەرهێنەر هاری هۆک
-ئەمریکا ، بریتانیا-1998وفیلمی(korcak)ی ئەندریێ فایدا -پۆلەندا 1991.
ترۆفۆ دەڵێت :(منداڵان لەسەرجەم ئەوفیلمانە توانیان ژیان دروست بکەن و
هەوڵی بۆبدەن ، بەڵام لەهەمانکاتیشدا گەشە بە ئامرازەکانی بەرەنگاری
دەدەن ).
منداڵان بەگشت تواناو ژیرییانەوە دەکارن رۆڵێکی پێچەوانەبگێڕن و رەچاوی
گەورەکان بکەن و وەرچەرخێن بۆ رابەریی وپارێزەری گەورەکان دواتر منداڵ
بتوانێ ببێتە باوک وبەگوێرەى پیاوەوە وەک لەفیلمى (جەربەزییەکانى
بینۆکیۆ) ئیتاڵیا 1973، کە گیتبۆی لەناو قوڕگى نەهەنگدا ڕزگارکرد،
هەروەها وەک (ڕابوکۆ) لەفیلمى (cuore) ئیتاڵیا 1984کە باوکە
نەخوێندەوارەکەى ڕەوانەى قوتابخانە کرد.
بە درێژایی مێژووى سینەما بە گشت هۆکارە ڕاستگۆکانى منداڵى وەک حاڵەتى
پشکنینى پێ نیشانداوین، ئەویش بە ڕووبە ِووبوونەوەى منداڵان
لەخەتەرناکى ڕاستەقینەدا و بەرەنگاربوونەوەیاندا لەدژىستەم و
چەوساندنەوەیاندا.
لەساڵانى دوایی ئەم سەدەیەدا منداڵان ڕۆڵى قارەمانێتیان ڕەتکردۆتەوە،
لێرە ڕامبۆ یان ماکسی شێت نییە ، سەرچاوەى هێزى منداڵان لەدەرخستنى
هەست و زیرەکییان کۆدەبێتەوە، خەڵاتى گەورەى منداڵانیش هەمیشە
ئەوەندەبووە کە لەجیهانى گەورەکاندا جێگەیەکیان بۆ خۆیان هەبێ، منداڵ
چەکێکى ترسناکى هەیە، ئەویش گیانى بەرائەت و خۆشنودییە، زۆر بە وردیش
ئەوەیە کە جەربەزەکەیان پیس نەبووە، کە زێتر لەوانى دیکەى جودا
دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر لەفیلمەکان هەوڵیانداوە دوا ئەندێشە و
وەهمى منداڵان بڕوخێنن، کە گەورەکانیان پێ توڕە دەکرد، بەڵام جەربەزەیی
منداڵان چاکترین زەمانەتە بۆ پاشە ۆژێکى جیاوازتر...
______________________________
سەرچاوە:
- گۆڤارى
نامە یونسکۆ، ژمارە (10) ساڵى (1990)
- گۆڤارى
(المدى) ژمارە، (15)ساڵى 1997
ماڵپهڕی فهرهیدون سامان
|