په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

سینەما و پۆرنۆگرافیا.


وەرگێڕانی: فەرەیدون سامان


پۆرنۆگرافیا لەزمانى لاتینیدا بە واتا حەرفییەکە لەش فرۆشتن دەگەیەنێ ئەم وشەیە چەندین واتاى جیاوازى بەخۆیەوە گرتووە، بەڵام لە چەمکە گشتییە جیاوازییەکەى ئاماژە بۆ (وێنەى گرتنى ڕاشکاوى پرۆسەى سێکیس دەکات)، د.ه.لۆرانسی نووسەر بەو شێوەیە ئاماژە بۆ پۆرنۆگرافیا دەکات کە تێکەڵەیەکە لە نێوان ئەندامانى زاوزێ و ئۆرگانییەکان کە لە ئاکامى نزیکى شیتەڵکارى و تەحریمى ڕۆشنبیرییەوە دێ. ئەنجێلا کارتەریش پێی وایە کە پۆرنرگرافیا گوزارشتێکى ئەبستراکتە بۆ کۆمەڵکارى مرۆیی کە خود چڕدەکاتەوە بۆ ڕەگەزە شێوەییەکانى لە نێوان ئەم هەموو چەمکانەدا ئەم پەیڤانە هەڵدەبژێرین ( "نواندنى ئەندێشەیی ژیانى سێکسى منداڵانە" "ستیڤن مارکۆس" "تۆمارکردنى ئەندێشەیی بۆ ئارەزووى مرۆڤ لە سێکسدا" "پیتر مایکلسون" "گەوهەرى دژە پڕ و پاگەندە بۆ ئافرەت و فەلسەفەى زۆر لێ کردن" "سوزان براون میللەر" "سادییەتى ڕۆشنبیرى" "کاسلین بارى").


پۆرنۆگرافیا لە سینەمادا پێویستییەک بوو بۆ ڕوخاندنى دەسەڵاتى چاودێرى و بڕینى تخوبی سێکس وەک قۆناغێک بۆ گەیشتن بەوێنەکێشانى کەسێک کە سەرەنجام دەبێتە کارێکى مرۆیی ئازاد سەبارەت بەوەى زانیارى بە گشت شێوەکانى پێشکەش بکات و دەرفەت بداتە تێرکردنى فزوڵیەت و چاودێرى تاقیکردنەوەى جەستەى ئەویدى و جوڵاندنەوە و هێما و دەربڕینەکانیدا و دیارى بکات لەبەر هەڵدا کردنى ئایلۆنى شڵەژان.


لە یەکەم تەکانى دەرکەوتنیدا بۆ سەر شاشە، پیاو دەسەڵاتى بەسەر جیهانى سینەمادا سەپاند. کاتێک ژنیش لە ژێر دەسەڵاتى پیاودا ڕزگار بوو کە لەماڵ دەرچوو وەک توێژەرێک و ئارەزوومەندێک بۆدۆزینەوەی ناسنامەى تایبەتى خۆی و سەپاندنى سەربەخۆییەکەى ئەوسا پیاو بێ سێبەر، بێ پاشکۆ، بێ مەملەکەت مایەوە (ئەوجا لە سەر شاشە) وێنەى ژنێکى داهێنا کە لەگەڵ پێودانگ و ئارەزووەکانى خۆیدا بگونجێت، وێنەیەک لە خوێن و گۆشت بەڵام نەبووە ڕەنگدانەوەى راستینەی گیانى، گەوهەرى.


بیرو هەستەکانى ، خەون و ڕوانینى ژن خۆی بەڵکو بووە ڕەنگدانەوەى چەمکى پیاو بۆ جوانى و چێژ و ملکەچی و موڵکایەتى و پەیوەندى لەگەل ژندا. ڕوویەکى پاک و جوان، ناسک و لاواز ، ملکەچ ، دەست لەسەر سینگ ، دیلى پێکهاتەى فسیۆلۆژی بێ توانا، ڕێگایەکى دوور و چارەنووسێکى دیار، لێرەدا ژن شایستەى ئەوەیە کە ببێتە ژنێکى باش و دایکێکى میهرەبان لەبەردەم خواستەکانیدا بخەنێتەوە، کاتێک سێژەمە خواردنی ڕۆژانە ئامادە و پێشکەش دەکات و بە کارى سەختى ناو مال ڕادەبێ ئافرەت خۆشەویستە، خوشکە، دایکە .....


رووەکەى دیکە:


لەشفرۆشە، شەهوانیە، ئاڵۆزە و لەژێر دەسەڵاتى غەریزەدایە و دەیجوڵێنێ، نەک نەریت و ڕەوشت ، جوانییە سێکسییەکەى بەکاردێنێت بۆ فریودانى پیاوى بەرێز و ڕووخاندنى خێزانى بەختەوەر.


کە نەک هەرتەنها هەرەشە لە ژیانى تاکەکان (کەسەکان) دەکات بەڵکو تێدەکۆشێت کە سیستەمى کۆمەڵ بڕمێنێت و فەرتەنە و ئاشوب بڵاو بکاتەوە، هەر بۆیەش دەبێت ئافرەت شایستەى زۆرترین شێوازى توند و تیژى ، کوشتن، خۆکوشتن، شێتى، سزابێ، چونکە ئەم ڕووە وێنەى ئافرەتى سەربەخۆ دەنوێنێ. هەر بۆیەش توند و تیژییەکە لە بنەڕەتدا ڕووبەڕووى نمونەى واقیعى دەرەوەى کۆنترۆڵى پیاو دەبێتەوە.


لەگەڵ دەرکەوتنى سینەما کارە هەستەوەر و ڕزگاربووەکان لە گرێی خۆبەکەمزانین و هاتنى ئافرەت بۆ بوارى دەرهێنانى سینەمایی ، ئافرەتی لە پەراوێزەوە گوێزرایەوە بۆ تەوەر. ئامادەبوونێکى چڕ و پڕی وەدەست هێنا ، بەڵام هەمانوێنە لە ڕەوتى پیاودا ڕوو بە ڕووى ڕووخاندنى نەبووەوە ،چونکە هێشتا شاشە هەمان سروشتى نەرگزى و ماسۆشی پیشان دەدا ،حاڵەتى نەگتیڤ و ڕەفتارى سەرەڕۆیی و غەریزى ئافرەت کە ئەم هەڵوێستە دوژمنکارییە گوزارشت لە ڕاستى ئافرەت دەکات وەک بوونەوەرێکى ئازاد و سەربەخۆ، بەرهەمهێنەر، هەستەوەر و ئەفرێنەر، ئافرەت وەک جەستەیەکى بێ مێشک مایەوە، غەریزەى بێ سۆز وەک بابەتێکى سێکسی بەها هەرزان وروژێنەرى شەهوەت وەک شتێک کە شیاوى موڵکایەتى بێ کە بەهۆی زانینەوە وەک ماددەیەکى دەستاو دەست کە بەنێوەندە چەپاندنە سێکسیەکاندا کە ئەمانەش هەر هەموویان لە بوارى پۆرنۆگرافیادا بەرجەستە دەبن.


بەڵام جەختکردن لەسەر هاندانى قازانج + بازرگانیکردن بەوێنەگرتنى کارى سێکس ئەبستراکت (مجرد)بە شێوەیەکى دووبارە کراو و مامەڵەکردن لەگەڵ جەستەى مرۆڤدا وەک کەل و پەلێکى بەکارهێنراو دەبێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەى شاڵاوى توند و تیژى ئەویش بە وەرچەرخانى جەستە بۆ بەشمەک کردنێکى بە ڕەواج.


چڕ کردنەوەى کارى سروشتى ئازاد بۆ تەکانێکى میکانیکى شەکەت کە سیحر و ئاڵۆزییەکەى لە بوونەوەرى مرۆڤ هەڵدەمژێ و تا دەگاتە حاڵەتێک لە نامۆیی و بە شت بوون و ماڵى کردن...


پۆرنۆگرافیا لە هەستى ئەستاتیکیدا داماڵراوە، لە ئاستى و چێژ و گیانى رۆمانتیکدا، لە خۆشەویستى و بەختەوەرى و لە شتەنادیارەکاندا هەژارە لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا گەمەکان بزرن وەک لە دیاردە هەستییەکاندا (ڕوانینەکان گەمەکان دەستبازى ماچ ڕووتبوونەوە) سووک و ناوەندییە پۆرنۆگرافیا ئەرکێکى بەرژەوەندى تەواوى هەیە کە مەبەستییەتى ئەویدیکە بوروژێنێ، (ئافرەت بە گشتى) ئامادەکردن بۆ دەست پێکردن بەکارى سێکسى سەربەستیش نییە لە پێناو وەدەست هێنانى بەرزترین پلەى چێژ ئەندێشە و تێڕامان لە گشت دیمەنەکانیدا بوونیان نییە.


لە ڕواڵەتە بەراییەکانیدا مەزندەى پەیوەندى نێوان نێر و مێ دەکات کە دابڕاوە لە بیر و سۆز و پاڵنەرە سایکۆلۆژییەکان و ڕێکخستنە کۆمەڵایەتییەکاندا (پرۆسەى سێکس نیشان دەدات)بە ڕاستەوخۆیی و ئەبستراکتەوە .... کارەکە دەست پێدەکات و دوایی بە ئەندێشە سێکسییەکان دەهێنێ نەک بە بزواندنى هەست و وەڵامدانەوە دەروونییەکان.


بەرهەم هێنانى فیلەمە پۆرنۆگرافیەکان پێیان وایە گرتنى وێنەى حاڵەتە سێکسییەکان لە حاڵەتى دووبارە و ڕۆتینییەکاندا بەسە تا بینەران بوروژێنێ و ئەندێشەکانیان لەو بابەتانە وەشارن.... ئەمە ئەوە شی دەکاتەوە کە بایەخنەدانى ئەو فیلمانە (بە تێچوونى کەم) لە خاسیەتى تەکنیکى و هونەرى و متمانەکردنى لەسەر سیناریۆ هەژارەکاندا لە گرێ چنى و بونیات و گێڕانەوەدا کە پێکهاتە لە شێوەى ڕووداوى جیاواز و لە یەک دابراو کە زنجیرەیەکى بێ کۆتایی لە ڕووداوى تێکەڵ وپێکەڵ دەگرێتەوە کە بێ بەرییە لە سۆز و پێکەنین و شڵەژان و حەوانەوە و هەڵچووندا.


بەکار خستنى ئەکتەرانى ژن و پیاو لە ئارزوو مەندان بە ڕووخساى وشک و گوزارشتى توند و هەستى ڕەقدا بە نیشاندانى ئەندامانى زاوزێیاندا و پراکتیزەکردنى شێوەیەک لەو کارە وروژێنەرەى بێ ئەوەەى بتوانێ هەستە مرۆڤایەتییەکان و سایکۆلۆژییەکان بە بینەران بگەیەنێ.


هەروەها ئەم نیشانە متمانە لەسەر مونتاژى تەریب بە درێژایی کات دەکەن لە نێوان گەیاندنى سێکس لەقتەى گەورە و ئەو ڕووخسارانەى کە وەڵامدەرى ئەو کاریگەرە گەیاندنانەن.


زۆرینەى فیلمەکانى پۆرنۆگرافیا لە دید و تێڕوانینى پیاو دەردەبڕن بەرانبەر بە ئافرەت بەو پێیەى کە ئەو (ئەویدیکەیە) نامۆ، شەهوانى جا بۆئەوەى بیکاتە موڵکى خۆی و لە ڕووت کردنەوە داگیرى بکات بە هۆی وێنەوە بۆ بەرۆحى جەستە و دادەماڵێ.


ئەم جەستەیەش دەکاتە بابەتێکى نیشاندان ئارەزووى فێرکردن ، جات ئەگەر جەستەى پیاو ئامادەیە بۆ بەشمەک بوون بەڵام لە ڕووى نێرایەتییەوە زاڵە ، ئیجابیە، بەتوانایە بۆ کۆنترۆڵکردنى جەستەى ئافرەت وەک ئامرازێکى بەکارهێنان ئامادەکراوە یان نواندن فانتازیایان نێرى، وەک واقیعیش ڕەنگدانەوەى دەسەڵاتى پیاوە لەسەر ئافرەت لە ڕووى کۆمەڵایەتى و ئابوورى و سیاسییەوە ، پۆرنۆگرافیا ڕەنگدانەوەى دەسەڵاتى سێکسی پیاوە ئافرەت بوونەوەرێکى بیچ دەسەڵات و سلبییە بابەتی ئارەزووکردنە شتێکى سادە و ساکارە، نرخکەى لە ڕواڵەتە جەستەیییەکەى بەرجەستە دەبێ.


(پڕوپاگەندە و ڕاگەیاندن و گۆڤارى ئافرەتانیش جەخت لەسەر ئەم لایەنە دەکەن و بە وێنە هەڵبژێردراوە پشتگیرى لیچ دەکەن، ئیروسیەت ئیروسیزم (Eroticism) لە وشەى لاتینى (Erotiks) پێ:هاتووە کە واتا حەرفییەکەى زایەندى دەگەیەنێ، ئەم وشەیەش دژى چەمکى پۆرنۆگرافیایە، جا ئەگەر لە ئەدەبدا جیاوازییەک لەنێوان ئیرۆسیەت و پۆرنۆگرافیایە ڕووت و ئاشکران، بەلاچم لە سینەمادا زۆر مجرد نین هەر بۆیەش زەحمەتە بە سانایی جیاوازى لە نێوان ئەم دوو چەمکەدا بکرێ، چونکە وەک ئەوە وایە کە تۆ تەماشاى کەسێک دەکەیت بەو پێیەى پۆرنۆگرافیایە کەسێکى دیکەش تەماشاى دەکات ئەو ئیرۆسیەتە، جیرارلین لە کتێبەکەیدا(زیەند لەسەر شاشەدا) ئاماژە بەوەدەکات کە دوو ڕووى یەک دیاردەن و ناکرێ یەکیان بێ ئەویدیکە بوونى هەبێ، ئیروسەت ئەرکێکى عەقلانییە وەک ئەوەى لە زهنى مرۆڤدا ڕوودەدات بەو واتایە هەر نمایشێک پێویستى بە پۆرنۆگرافیایە.


پۆرنۆگرافیا وێنەیەکە بەگشتى پشت نابەستێ بە وێنەوە بە پێچەوانەوە ئیرۆسیەت نواندنى ئەندێشەیە.


ئەندێشەکەش هەست پێنەکراوە، سینەما ئەندێشەکالن بەرجەستە دەکات بۆیەش گشت جیاوازییەکان ڕە دەکاتەوە و دەرگاى نێوان خەیاڵ و نواندن دادەخات هەروەک جارلین دەڵێت : پێناسەى پۆرنۆگرافیا وەک نواندنى کارى زایەندى و ئیرۆسی وەک پێشنبینیکردنى ئارەزووە، چونکە ئارەزووکردن بێ بەڵێندان بە تێرکردن پەیدا نابێ. لەگەڵ ئەوەشدا وەک چەمکێکى گشتى دەکرێ جیاوازییەکان دیار بکرێن ، ئەویش ڕوانینە لەواقیعى زایەندە لە هەردوو بوارەکەدا.


ئیتر سەیرە لە پێشنیارکردنى شێوە بەهێزەکانى جەستەدا وێناى ڕووت بوونەوە دەکات وەک ڕواڵەتێکى سروشتى ئەبستراکت لە فڕ و فێڵ و مەکربازیدا، ڕووت بوونەوە خۆی (هەر شتێک جوان نەبێ فاحشە رۆبیربریسۆن) کە هێمایەکى کلاسیکە بۆ پاکى و سادەیی، سیماى ........؟؟؟ بێ گوناهییە بەڵام ئیرۆسیەت تەنها لە رووت بوونەوەدا بەرجەستەنابێ، (هەروەها تەنها بایەخ نادات بە ڕووت بوونەوەى جەستە و بۆ پراکتیزەکانى کارى زایەندنیش ئامادە نابێ، بەڵکو لە سەرنج دانە و زمانە و نەفس گر و کردەکان بەرجەستەنابن.


کارە ئیرۆسییەکان پەنا دەبەنە بەر ئاماژە پێکردن و زیاتر لە کاتى قسەکردندا توانایی وروژاندن دەردەخات و هێز و چالاکى بە بینەر دەبەخشێ. ئیرۆسیەت جەخت لەسەر چێژ وەرگرتن دەکا ت و چێژی هەستەکان زێتر لە ئاوێتە بوونى جەستەکان وەک زمانێک مامەڵە لەگەڵً زایەندن دەکات کە ئارەزووى لە پڕ وروژاندنى خەون و چالاکى ئیرۆسیەت هۆکارێکە بەڵام پۆرنۆگرافیا مەبەستە.

پۆرنرگرافیا(زایەند)وەک کارێکى دابڕاو لە واقیعى کۆمەڵایەتى و دەرونى و ئاڵۆزییەکانى مرۆڤ نیشان دەدات. بەڵام ئیرۆسیەت یەکیەتى خۆشەویستى و زایەند زاتى مرۆڤایەتى و پەیوەندى کۆمەڵایەتى و تێدا نیشان دەدات.


پۆرنۆگرافیا هەوڵ دەدات بۆ وروژاندن و هارکردن و ئیرۆسیەت غەریزە و سۆز یەکانگیر دەکات.


پۆرنۆگرافیا جەستە دەکاتە پیشە و بازرگانى پێوەدەکات ، ئیرۆسیەت داکۆکى لە کەرامەتى جەستە دەکات، پۆرنۆگرافیا متمانە لەسەر دینامیکیەتى زاڵ بوون و مل کەچی دەکات ، ئیرۆسیەت لەسەر هاوتایی و یەکسانى وەستاوە ، ژن ماددەیەک نییە بەڵکو خودێکى چالاکە.


داواکردن و پراکتیزەکردنى چاودێرى بەسەر پۆرنۆگرافیادا ڕێگا چارەنییە کە بە شێوەیەک لە شێوەکانى دەربڕین دەمێێتەوە و داواکردنە بۆ دەست بە سەرداگرتنى داوایەکدا ناواخنیە (بمانەوێ یان نەمانەوێ) کە دەبێتە هۆی سەپاندنى هۆی کۆت و پێوەند بەسەر ئازادى دەربڕین و بیرکردنەوە لە بوارەکانى ئاراستە کلتورییەکانى دیکە،.


کەواتە ئەوشتانە چین کە لایەنە بەرپرسەکان قەدەغەى دەکەن، لە واتاىو چەمکى جیاوازدا لە یاساغ کردنى ئاڵ وکۆری کارەکانى لۆرانس و هێنرى میللەر و بازۆلین و ئەوانى دی... بەو مەبەستە کە کارێکى پۆرنۆگرافییە، ئەو پێودانگە یاساییانەچین کە دەکرێ پشتى پێ ببەستین لە دیارکردنى کام ئیش لە پۆرنۆگرافیا یان ئیرۆسیە ، کامەیان فاحیشە و کامەیان فاحیشە نییە.


بە دڵنیاییەوە پۆرنۆگرافیا بەرهەمى کۆمەڵگایە، کە داپڵۆسینى زایەندى بە سەردا سەپاندووە بەلانى کەم مل کەچی ئافرەت و پاشکۆیەکەى دەدات.


- پۆرنۆگرافیا بە شێوەیەکى سروشتى لە نێو دەچێ یان بایەخى نامێنی.
- کۆمەڵگا ڕزگار دەکرێ و گوشار بەسەریدا نامێنێ
- کۆمەڵگا وەک بوونەوەرێکى کەم و وەک پاشکۆ مامەڵە لەگەل َژندا ناکات ، وەک بێ ماف، بێ پلە و پایە.
- لە ئەنجامى گوشارى ئابوریدا لەشفرۆشی بەسەر ژندا ناسەپێنێ.
- تا پیاو بێ بەش دەکات لەو مافەى کە ئافرەت ملکەچ بکات و توند و تیژى لەدژیدا بەکار بێنێت، (لە جەستە و زایەندن و دەرونیدا).
- سەربەخۆیی و ناسنامەى ڕاستەقینە بۆ ئافرەت وە دەست بهێنێ.
- بە لەناو چوونى زوڵم و زۆردارى و داپلۆسین.
- دان پێدانان بە یەکیەتى نێر و مێ لە بوونەوەرى مرۆییدا تەواو دەبێ.
______________________________
سەرچاوە:
گۆڤارى - المدی ژمارە 15- 1997.
(امین صالح) - نووسەرێکى بەحرێنییە.