په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\١\٢٠١٦

سینەمای گەڕۆک نمایشی چەند فیلمێکی سینەمایی کوردیی دەکا.
 

 

بەهەوڵی دڵسۆزان و بەگیانی خۆبەخشی فەرمانبەران و هونەرمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی و بەسەرپەرشتی (رێبوار هەورامی )و بەیاوەری ( ئـــــازاد سـەوزە) و ( هەرێم نوری) و ( نەبەز حەمەشکور) لیژنەی سەرپەرشتی و تەکنیکی سینەمای گەڕۆک ، دوور لەهەستیاری و خۆ بەماندووزانین ، لەسەر داوای ( بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی منداڵان و ژنان لەسلێمانی) سینەمای گەڕۆک و نمایشی فیلمە سینەماییە کوردییەکان بگەیەنێتە بەر چاوو دیدەو هزری ئەو مرۆڤانەی ناهەموارییەک و قەدەرێک خستوونیەتە نێو ئەو چاکسازییانە ، (سینەمای گەڕۆک ) دەستی بەکارەکانی کرد لەو بەڕێوەبەرایەتیانە و بۆ ماوەی ٣ سێ رۆژ بەردەوام بوو .

بەمەبەستی هەوڵدان لەچاکسازیکردن لەهزرو هەناوو دڵ و ده‌روونی کەسانیک کەقەدەری شاراوە خستوونیەتە نیو بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی و لەپێناو که‌مکردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی ده‌رونی و هیوا به‌خشین بەوکەسانە بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆناو کۆمه‌ڵگه ‌. رۆژی ١٧ / ١٢ / ٢٠١٥ ، کاتژمێر ( ١٠دە سەرلەبەیانی) بۆ بەشەکانی (چاکسازی مێرمناڵان و تازەپێگەیشتوان لەسلێمانی ) فیلمی ( بێکەس ـــ دەرهێنانی کارزان قادر) نمایشکرا و کاتژمێر ( ١،٣٠ی پاشنیوەڕۆ) هەمان فیلم نمایشکرا بۆ (هۆبەکانی چاکسازی لاوان لەسلێمانی ) هەروەها کاتژمێر ( ٣ سێی پاشنیوەڕۆ ) فیلمی( بێکەس ـــ دەرهێنانی کارزان قادر) بۆ (بەشی چاکسازی ژنان لەسلێمانی) نمایشکرا .

فیلمەکە هەنسکی قوڵی دروست کرد و کەسانێکی گریان و زۆرێک لەئامادەبوانیش لەگەل گرتەو دیمەنە پێکەنین ئامێزەکاندا بوون بەهاوسەفەری ئەو تولەرێگایانەی دەیبردنەوە بەردەم خەونە جوانەکانی مناڵی و ئاوڕیاندایەوە لەرابردووی خۆیان ، لەسۆنگەیەوە دوای تەواوبوونی نمایشەکانی فیلمەکە و بەهەوڵ و لەخۆبووردەیی بەڕێوەبەران و توێژەرانی کۆمەڵایەتی لەو بەڕێوەبەرایەتیانە راپرسی کرا لەنێو ئامادەبواندا سەبارەت تێگەیشتن لەفیلمەکەو ئاستی چیژوەرگرتن و تێگەیشتن لەپەیامی فیلمەکە ، خۆشبەختانە ٩٧،٧ % ئامادەبوان بەبەڵێی تێگەیشتن و چیژوەرگرتن وەڵامیان دایەوە . فیلمەکە بەجیا بیروبۆچوونی جیاوازی ئامادەبووان و کەسانی نێو ( بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی مناڵان و ژنان لەسلێمانی)ی بەدوای خۆیدا هێنا ، ئەم دیمەنانەش مایەی تێڕامان و هەڵوێستە کردنبوو لای لیژنەی سەرپەرشتی سینەمای گەڕۆک .

چالاکییە سینەماییەکانی ( سینەمای گەڕۆک ) لە رۆژی ١٨ / ١٢ / ٢٠١٥ ، کاتژمێر ( ١٠دە سەرلەبەیانی) بۆ بەشەکانی (چاکسازی تازەپێگەیشتوان ولاوان لەسلێمانی ) فیلمی (١٠ دە چـــرکە ـــ دەرهێنانی ئاکۆ عەزیز) نمایشکرا و کاتژمێر (٣ سێی پاشنیوەڕۆ ) هەمان فیلم نمایشکرا بۆ (بەشی چاکسازی ژنان لەسلێمانی) . رۆژی ١٩ / ١٢ / ٢٠١٥ ، کاتژمێر ( ١٠دە سەرلەبەیانی) فیلمی (هــیوا ـــ دەرهێنانی : سەردار خەلیل ) نمایشکرا بۆ بەشەکانی (چاکسازی مێرمناڵان و تازەپێگەیشتوان لەسلێمانی ) ، کاتژمێر ( ١،٣٠ی پاشنیوەڕۆ) هەمان فیلم نمایشکرا بۆ (هۆبەکانی چاکسازی لاوان لەسلێمانی ) هەروەها کاتژمێر ( ٣ سێی پاشنیوەڕۆ ) فیلمی (هــیوا ـــ دەرهێنانی : سەردار خەلیل ) بۆ (بەشی چاکسازی ژنان لەسلێمانی) نمایشکرا .

پێویستە ئاماژەبکرێت بەوەی کە فیلمەکان لەلایەن لیژنەی تایبەتی و توێژەرانی کۆمەڵایەتی لەبەڕێوەبەرایەتی چاکسازی مناڵان ولاوان و ژنان لەسلێمانی پێشتر بینرابوون و رەزامەندی و پەسەندی نمایشکردنیان لەلایەن خۆیانەوە وەرگرتبوو.

 

 

azadsawza@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک