٢\٩\٢٠١٣
''سنووری شکاو''
خەڵاتی تایبەتی
فیستیڤاڵی فیلمی
مۆسترێمپی ئیسپانی بەدەستهێنا.
مەنسوور جیهانی
کورتە
فیلمی "سنووری شکاو" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد کەیوان کەریمی
خەڵاتی تایبەتی فیستیڤاڵی فیلمی مۆسترێمپی ئیسپانیا بەدەستھێنا.
کورتە فیلمی دیکۆمێنتی "سنووری شکاو" لە دەرھێنانی سینەماکاری لاوی
بانەای کەیوان کەریمی لە نوێترین بەشداری نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی
پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مۆسترێمپ لە وڵاتی ئیسپانیا
نمایشکرا و توانی خەڵاتی تایبەتی ئەم فیستیڤاڵە بەدەستبێنێت.
ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری بەرھەمی سینەماکارانی وڵاتی جۆراوجۆر لە
ڕۆژانی ٢٣ تا ٢٥ی ئاب / ئۆگۆستی ٢٠١٣ لە شاری
ترێمپ لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەچوو.
بە گشتیی لە لایەن سینەماکارانی سەرتاسەری جیھان ١١٠٠ کورتە فیلم بۆ
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مۆسترێمپ ڕەوانە کرابوو کە لە کۆتاییدا ٨
کورتە فیلم وەکوو کاندیدی سێ خەڵاتی فیستیڤاڵ دەستنیشانکرابوون کە بە
ئامادەبوونی ئەحمەد مورادی توێژەر و ھاوکاری سیناریۆی کورتە فیلمی "سنووری
شکاو"، خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە بەم
فیلمە بەخشرا. ئەمە ھەشتەمین خەڵاتی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "سنووری
شکاو" لە فیستیڤاڵە بیانییەکان دێتە ئەژمار.
"سنووری شکاو" لە درێژەی بەشدارییە نێودەوڵەتییەکانیدا لە ڕۆژانی ٢ تا
٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٣ لە بەشی کورتە فیلمە دیکۆمێنتییەکانی ١٣مین خولی
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەیرووت لە وڵاتی لوبنان نمایش دەکرێت. ئەم
فیستیڤاڵە یەکێکە لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی وڵاتانی عەڕەبی.
ئەم فیلمە ھەروەھا لە ڕۆژانی ٣ تا ٧ی سێپتەمبەری ٢٠١٣ لە فیستیڤاڵی
فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی "ئانتافاگۆستا" لە وڵاتی شیلی نمایش دەکرێت.
ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییە کوردییە ھەروەھا وەکوو کاندید بۆ وەرگرتنی
خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی "ژینگەپارێزی و وزە" لە فیستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی "پۆنفرادا" لە وڵاتی ئیسپانیا نمایش دەکرێت.
لەم بەشەی فیستیڤاڵدا لە نێوان فیلمەکانی ڕەوانەکراو بۆ نووسینگەی
فیستیڤاڵ، ٨ کورتە فیلمی دیکۆمێنتاری بۆ دیاریکردنی باشترین فیلم
کاندیدکراون.
"سنووری شکاو" کە ناوەرۆکەی سەبارەت بە قاچاغی سووتەمەنییە تاکوو ئێستا
لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵ لە ئاستی ئێران و جیھاندا نمایشکراوە و ھەشت
خەڵاتی گرینگیشی بەدەستھێناوە، لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە
بەشی پێشبڕکێی سەرەکی پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی کورتە فیلمی ئەزموونی "لایدێن"
لە وڵاتی ھۆڵەندا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانەوە
خەڵاتی تایبەتی ئەم فیستیڤاڵەی پێبەخشرا. ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری ١٤٠
فیلم لە ٥٠ وڵاتی جیھان لە دوو بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە
رۆژانی ١ تا ٨ی جوونی ٢٠١٣ لە وڵاتی ھۆڵەندا بەڕێوەچوو.
بۆ زانیاریی پتر:
http://www.tremp.cat/index_web.php?ap=czo3OiJhcGFydGF0Ijs=
&id=cda72177eba360ff16b7f836e2754370&idw
=czozOiIxNjUiOw==&idi=czozOiJjYXQiOw==
http://www.ajuntamentdetremp.cat/ca/noticies/conclou-exitosa-la-segona-edicio-del-mostremp
http://pallarsdigital.cat/jussa/item/739-about-ndugu-i-l-estrategia-de-madame-breto-
s-emporten-els-premis-del-mostremp-2013
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی کورتە فیلمی
دیکۆمێنتی "سنووری شکاو"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|