سیپاڵی خۆزگه مردووه‌کان.
ده‌ریا نامۆ
له داوێنی ئه‌زمه‌ر هێدی هێدی له شه‌قامی چاره‌نوس، ده‌ستی قه‌ده‌رم گرت و له ئێواره ئه‌رخه‌وانی یه‌که‌ی باخی مه‌لیکستانی مناڵیمدا بۆڵ بۆڵ تووی ته‌مه‌نم کۆکرده‌وه گفتێکی شیرین و په‌یمانێکی په‌مه‌ی دڵی ته‌نیم .
لام وابوو ئیتر گۆیژه و سه‌رچنار و چه‌ق چه‌ق جێی ژوانی منن و ئه‌ویش ئه‌سپ سواره‌که‌ی خه‌یاڵه فریوه دراوه‌که‌ی منه،،،،،ئه‌و پرژه بارانه‌ی تنۆک تنۆک ده‌هاته سه‌ر ڕێم تۆ گه‌ڵا و دره‌ختی شارت بۆ ده‌کردمه چه‌ترێک تا دڵۆپێک ڕوخسارم نه‌ژاکێنێ.
ئه‌و ڕۆژه‌ی پێت وتم بڕواناکه‌م له من به‌خته‌وه‌رتر هه‌بێت من حۆری ئه‌دوێنم و خۆشم گریسی ئه‌م شاره بێ نازه ڕوخساری پۆشیوم به‌ده‌م ئه‌م قسانه‌وه تاڵ تاڵ له پرچت بۆن ده‌کردم ئه‌و شنه بایه‌ی ده‌هات له جێژوانماندا مه‌ست بێت تۆ ده‌رت ده‌کرد و ده‌وت من له بۆنی گوڵه شه‌وبۆ تێر نابم، ئیتر چۆن ڕێی شه‌ماڵێک به‌م که به‌لای گه‌ردنت تێپه‌ڕێ ئه‌ویش وه‌ک منی دێوانه مه‌ستی تۆ بێت ، منیش سه‌رسام لام وابوو ده‌ستم داوه‌ته فریشته‌یه‌ک ده‌مفڕێنێته جیهانه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌که‌ی خۆی و له قه‌وزو قوزاحی ئاسمانی‌دا جوانترین وێنه‌ی گه‌ردوونم نیشان ده‌دات.
زۆر زوو بوویته په‌رزگاکه‌م و له عه‌رشی تۆدا نزام ده‌کرد به‌ڵێنێکم دا ده‌ستت بۆ هه‌تای بگرم و بتهێنمه ئه‌و تاراوگه‌یه‌ی ناوت نا به‌هه‌شتی خۆزگه حه‌شار دراوه‌کانی مناڵیت و خه‌یاڵه به‌تاڵه‌که‌ی من، ده‌ریاکان شاخه‌کان هه‌موویت پێوا تا بگه‌ی به ئامێزی هێمنم و قوم قوم له نیگای چاوانم بخۆیته‌وه، من نه‌مزانی ئه‌م حه‌زه شێته‌ی تۆ هاتووه زه‌هری مار بڕژێنێته جه‌سته‌م و مه‌رامێکی چه‌وساوه‌یی خۆی لای من به‌تاڵ بکاته‌وه.
ئه‌ی جوان په‌رست که تۆ په‌یمانت شکاند، نه‌تزانی چاوانم ئه‌که‌یته گۆمی خوێن و بابه گوڕگوڕه‌که‌ی دڵم داده‌گیرسێنیت و پرچه خاوه‌که‌م ڕه‌ش و سپی تێکه‌ڵ به خه‌م و ئازارێک ده‌که‌یت و ده‌نگم له ناڵه‌ی دایکه جه‌رگ سوتاوه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بکات ، بۆنه خۆشه‌که‌ی تۆش دڵت پێی سوکنایی نه‌ده‌هات ببێته بۆگه‌نێک وه‌ک لاشه‌یه‌کی مردوو ته‌نها سه‌گ و گورگی ئه‌م سه‌ده‌یه بهاژێنێت و باسی ئه‌م داستانه‌ی من خه‌ڵکی لێره و له‌وێ چۆنیان بوێ بمکه‌نه هه‌وێنێک بۆ گه‌رم و گوڕی قسه و باسیان.
ئێستاکه ئێتر نه من ده‌سته که‌وتووه‌که‌ی تۆ ئه‌گرم و نه تۆش حه‌زه‌کانت به باڵای من ده‌پێووی... ئێستاکه تۆ گه‌نده‌ڵی شه‌قامه‌کان ده‌چنیته‌وه‌و منیش په‌ڕه‌ی هۆنراوه‌م به پیسی تۆ ده‌گرێنمه‌وه ،،،، ئێستاکه کانی دڵی من به پێنوسه‌که‌م ئه‌ژێته‌وه‌و تۆش تینووی دڵۆپێک باران.
|