٣٠\٧\٢٠٢٤
سپێدەباش.

فەرهاد
کەریم
لێره نی بۆ
هه‌ڵوه‌رین
لێره نی بۆ مردن
قسه‌ی قۆڕ ئاو بێنه و قوون بشۆ...
بۆ ژیان هاتی بۆ مردن مه‌ژی به رووتیی هاتی و به رووتیی ده‌ڕۆی، بێ
گیرفان و بێ ئاگر، ژیانت خۆش بوێ، بژی بۆ ژیان، ئاگر مه‌که‌وه بۆ ورگ
و گیرفان،
ورگ و گیرفان له گه‌وره‌بوون ناشیرینن، ورگ گیرفان نییه هه‌ر تێیکه‌ی،
گیرفانیش ورگ نییه ناشیرینیکه‌ی،
ئه‌وانه‌ی گیرفانیان گه‌وره‌یه باش نانوون، ئه‌وانه‌ی ورگیان گه‌وره‌یه
باش ناڕۆن،
ژیان به گیرفان و ورگی گه‌وره ژانه و ژیان نییه، با گیرفان به‌تاڵ
و پڕ نه‌بێ، ورگیش گه‌وره و بچووک،
بۆ ژیان و جوانیی ئه‌مڕۆ بژی وسبەینێ جوانکه، بۆ گه‌وره‌یی گیرفان و
ورگی گه‌وره ژیان که‌ی، ئه‌مرۆت هیچه و سپێده نایه،
گیرفانی خاوێن له ویژدانی خاوێنه‌وه هاتوه، ورگی جوان له بینین و
روانین و هه‌ستی جوان،
بۆ ئه‌وه‌ی ورگ و گیرفانی جوانت هه‌بێ، ئاگات له ده‌م و ویژدانت بێ،
هانی ده‌ستت مه‌ده رێی مردنه رووتکردنه‌وه‌ی ویژدان،
بۆ هه‌ڵوه‌رین ده‌ژی
هه‌ڵوه‌رێی هاوڕێت بایه
با بناسه
گه‌ر ناتوانی ببی به ئاو
هاوڕێی ئاوبه بۆ ژیان بژی
رووتیی پاکیی و جوانییه، ژیان شه‌و و رۆژێکه، ئاگات له پێش و پاشت بی،
زۆر مه‌خۆ، زۆر خواردن په‌ڵه‌کردنه له ژیان، چاو ورگ نییه ورگ چاو،
دوورکه‌وه له چه‌قۆ گیرفانی گه‌وره گۆڕه و پڕ برین،
که‌متر بخۆی پیس نابیی ورگ پشووده‌دا ئەندێشە جوانتر و بینین ده‌چێته
ژیان
ورگ رێگای ژیان دوور و مردنت نزیک
ده‌می زێرینت ده‌وێ زێده‌ڕۆیی نه‌که‌ی له گوتن و خواردن
فێره که‌مگۆیی به، گوێ له ورگت بگره
ویژدانت هه‌بێ به‌رامبه‌ر قاچه‌کانت ورگی گه‌وره ماندووی ده‌کا
ورگت مه‌که به شه‌کردان، گیرفانت ئاگرده‌گرێ
که‌م بخۆ، که‌مخواردن جوانییه، که‌م بڵێ، که‌مگۆیی ژیانه له ژیان و
جوانییدای
مرۆڤ پێویستی به هه‌فته‌یه‌ک بێده‌نگییه بۆ رۆژباشێ
ساڵێک برسییه‌تی تا پیسیی ورگ ونبێ
نیو سه‌ده پشوو تا جه‌نگی گیرفان بوه‌ستێ
رێمه‌ده ویژدان و ورگت به‌تاڵ بێ
که‌م بخۆ ویژدان تێرتده‌کا، ئاوه‌دانییه گیرفانی پاک
ده‌ره‌وه جوانه، مانگ و ماسی و مریشک و مه‌ڕ و مرۆڤ
ماڵی هه‌مووانه ژیان بێ گیرفان و ورگی گه‌وره
سپێدەباش ئابڕوو
ئابڕووت باش دوێنێ.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|