١\٦\٢٠٠٩
سپێدە.

سوبحی
ئه‌حمه‌د
سپێده‌یه‌کی پرچ
قه‌ترانیی
له باوه‌شی یاسه‌مینه‌کان
گیان له‌سه‌ر ده‌ست
شه‌ونم دۆستی یاقووته‌کان بوو
نائاگایی شنه‌ی شه‌ماڵ
گه‌شته
له سه‌حه‌ری سوتانی گوڵ
له‌باوه‌شی جۆش‌وخرۆش
لێره و له‌وێ
چێژ سه‌رخۆشه
بۆ شه‌مامه‌کانی مێخه‌کبه‌ند
گوناهبارین له مژینی لێو
له هاشووهووشی دۆزه‌خ
میرگێک نه‌مامه‌کانی ماچ بێ
دڵشکاوه
بێئاگابوون له زه‌نگوڵی به‌هار
ئیدی کچه گه‌ڕۆکه‌کان
شه‌قامی سایه‌ی سالاریی
ئاپۆڕه‌ترین مه‌مکی ره‌نگاڵه‌یه
مه‌مکێکی پر له حه‌ز
چنگێک له روومه‌تی شه‌و
چه‌ند به‌هێوریی راده‌کشێن
بگه‌شێنه‌وه و هه‌ڵمژرێن
فینجانێک ئه‌وین ساده‌هه‌ڵدانه
که‌ناری مه‌رگی حه‌سره‌ت
بێ شه‌رم بن
له پیاسه‌ی کۆلانه‌کانی شه‌و
مه‌مکه‌کان ده‌نگهه‌ڵبڕن
له جه‌نگی گوناهباریی
هیچ نه‌بێ بمانبه‌نه‌وه
ئاسمانی گه‌رده‌نی ئه‌ستێره‌یه‌ک
نه‌با بێئاگابین له تامه‌زرۆی له‌پگوشینێ.
٦\٤\٢٠٠٤
nwenarsubhi@yahoo.com
|