په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\١١\٢٠١٠

''سرتە لە گەڵ با'' دوو خەڵاتی سەرەکی فیستیڤاڵی ئێمالی ئیسپانی بەدەستهێنا.

 

مەنسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "سرتە لە گەڵ با" یەکەمین فیلمی بڵندی شەهرام عەلیدی بە ئامادەبوونی ئەم دەرهێنەرە کوردە لە بەشی پێشبڕکێی هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ئۆرۆعەڕەب" (ئێمال) Amal لە ئیسپانیا نمایشکرا و توانی دوو خەڵاتی سەرەکی باشترین فیلم و باشترین ئەکتەری پیاوی ئەم فیستیڤاڵە بەدەستبێنێت.


بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی فیلمی "سرتە لە گەڵ با"، ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئێمال، بە هۆی رێبەرایەتی جوان و دەرهێنانی پوختی فیلمی سینەمایی "سرتە لە گەڵ با"، خەڵاتی سەرەکی باشترین فیلمی فیستیڤاڵیان پێشکەش بە سینەماکاری لاوی کورد شەهرام عەلیدی کرد و هەروەها دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە، بە هۆی رۆڵی باش و کردەوەی جوانی "عومەر چاوشین" لە فیلمی سینەمایی "سرتە لە گەڵ با"دا خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی ئەم فیستیڤاڵەیان پێشکەش بەو ئەکتەرە ناودارەی سینەمای کوردستان کرد و لەڕاستیدا ئەم خەڵاتە بە یەکەمین خەڵاتی نێونەتەوەیی ئەکتەری سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراق لە مێژووی سینەمای ئەم وڵاتە دێتە ئەژماردن.


شەهرام عەلیدی دوای وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "یۆرۆعەڕەب" بە هۆی رۆحی ئاشتی خوازیانە و مرۆڤدۆستانەی "مەسعوود بارزانی" ئەو خەڵاتەی پێشکەش بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.


فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی عەڕەبی ـ ئەورووپی بە بەشداری کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی سەرتاسەری جیهان لە رۆژانی 23 تا 31ی ئۆکتۆبر لە شاری سەنتیاگۆ دێکۆمپۆسێلا لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەچوو.


فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "یۆرۆعەڕەب" (ئێمال) ساڵی 2003 دامەزراوە و یەکێکە لە فیستیڤاڵە سەرەتاییەکانی عەڕەبی لە ئاستی دنیادا و تەنیا فیستیڤاڵێکە کە لە ئەورووپادا بەو ناوەرۆکە بەڕێوەدەچێت. ئامانج لە دامەزراندنی ئەم پلانە، نزیککردنەوەی رۆژئاوا و دنیای عەڕەبە بە یارمەتی فیلم وەکوو هێمایەک لە زمانی جیهانی. مەبەستی سەرەتایی ئەم فیستیڤاڵە، بردنەسەرێی زمانی نێوان فەرهەنگەکانە بە مەبەستی هاندانی دەرک و تەحەمول و هەروەها پێشنیاری بیروڕا جۆراوجۆرەکانی دنیای واقیعی عەڕەبەکان.

 


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی سرتە لە گەڵ با.
mansourjahani@gmail.com