په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٥\٢٠١١

''سرتە لەگەڵ با'' و ''خەیام''ی شەهرام عەلیدی لە فیستیڤاڵی کیش نمایشکران.


مه‌نسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "سرتە لەگەڵ با" و فیلمی "خەیام" لە دەرهێنانی "شەهرام عەلیدی" لە یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کیش لە وڵاتی ئێران نمایشکران.


بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی کۆمپانیای "تاو فیلم"، فیلمی سینەمایی "سرتە لەگەڵ با" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەهرام عەلیدی" لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی نێونەتەوەیی دوورگەی کیش لە کەنداوی فارس، لە بەشی پێشبڕکێی سینەمای ئێران لە میانەی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کیش نمایشکرا.


عومەر چاوشین ئەکتەری سەرەکی فیلمی سینەمایی "سرتە لەگەڵ با" لە لایەن ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کیش بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیلمی فیستیڤاڵ کاندید کرابوو.


هەروەها کورتە فیلمی چیرۆکی "خەیام" دوایین بەرهەمی شەهرام عەلیدی لە بەشی نەتەوەیی "نوعی نگاە" واتە "جۆرێک روانین" (فیلمە 262 چرکەییەکان)ی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کیش لە هۆڵی مینووی زانستگەی سەنعەتی شەریفی دوورگەی کیش نمایشکرا.


"خەیام" کورتە فیلمێکی 262 چرکەیە کە چیرۆکی پیاوێک بۆ بینەر دەگێڕێتەوە کە لە ناو باغێکدا، شێعری خەیام دەخوێنێتەوە و پێشکەش بە سروشتیان دەکات.


ستافی ئامادەکردنی کورتە فیلمی "خەیام" بریتین لە:

دەرهێنەر: شەهرام عەلیدی
نووسەری سیناریۆ: شەهرام عەلیدی
وێنەگر: ئەمیر عەلی وەیسی
مونتاژ: شەهاب حاجی مەشهەدی
دەنگدانەر: حوسێن قوورچیان
دەنگهەڵگر: ئەرەستوو مەفاخری
بەرهەمهێنەر: شەهرام عەلیدی
ساڵی بەرهەمهێنان: 2011
ماوە: 262 چرکە.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی کۆمپانیای "تاو فیلم"

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک