سرووده کرێکارییه‌کان بۆ یه‌کی ئایار.
عامر سابیر
یه‌کی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و هاوخه‌باتی نێو‌نه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکار، ڕۆژی نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری به دنیای پێچه‌وانه‌ی سه‌رمایه‌داری، ڕۆژی له کار ڕاگرتنی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و پشودان و ئاهه‌نگ گێڕان، ڕۆژی جه‌ختکردنه‌وه‌ی چینی کرێکار له سه‌ر ڕێکخراوبوون و یه‌کگرتن وه‌ک مه‌رجی سه‌ره‌کی بۆ کۆتایی هێنان به چه‌وسانه‌وه و مژینی خوێن و گوشینی شیله‌ی گیانی کرێکاران، ڕۆژی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای سور و نه‌فره‌ت له کۆنه‌په‌رستی، ڕۆژی دووپاتکردنه‌وه‌ی وته به نرخه‌که‌ی مارکس (کرێکارانی جیهان یه‌کگرن)، ڕۆژی وتنی نا و نه‌فره‌ت له سنور و ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و ئاین و نیشتیمان که سه‌رمایه‌داری جیهانی کرێکارانی پێ شه‌ق شه‌ق کردووه و ده‌کات، ڕۆژی وتنی نا به شه‌ڕ و کاولکاری و تیرۆر و برسێتی که له سایه‌ی ئه‌م نیزامه‌دا سه‌ر گۆی زه‌وی ته‌نیوه، ڕۆژی نمایش‌کردنی هێزی چینی کرێکار له جیهاندا و ئومێد به دنیایه‌کی باشتر و خاڵی له چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسان له لایه‌ن ئینسانه‌وه، ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار به‌ڕێوه‌یه.
به‌داخه‌وه من ناوی ئه‌و شاعیرانه نازانم که نووسه‌ری شه‌ش له‌م شیعرانه‌ی خواره‌وه‌ن، ئه‌م شیعرانه هه‌موو کراون به سروود و ئه‌وترێنه‌وه له لایه‌ن کرێکارانه‌وه. هه‌ر که‌سێک ناوی نووسه‌رانی ئه‌م شیعرانه ده‌زانێت (که وابزانم خه‌ڵکی کوردستانی ئێرانن) وه له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک له نوسینه‌وه‌ی شیعره‌کاندا کرابێت، زۆر سوپاس گوزارده‌بم ئاگادارم بکاته‌وه.
22/4/2008
بڕیاری یه‌کی ئایار.
پونگی خوارد مه‌وجی دا ده‌ریای کرێکار دژی سه‌رمایه ئه‌وه‌لی ئایار سوربوو به خوێنمان شه‌قامی شاران شه‌قی برد قه‌ڵای سه‌رمایه‌داران زنجیری کۆنی هه‌زاران ساڵه ده‌پچڕێ و جادوو حوکمی به‌تاڵه کرێکارم هاتوومه مه‌یدان ئه‌ڵێم هه‌ر کاره ئینسانی خوڵقاند سه‌د ساڵه ئه‌ڵێم، ئه‌مه بڕیاره بڕیاری ڕۆژی یه‌کی ئایاره کرێکارانی جیهان یه‌کگرن چه‌رخی چاره‌نووس له ده‌س خۆگرن به‌رهه‌م هێنه‌ری بژێوی ئینسان پرۆلیتاریام چینی شۆرشوان سه‌د ساڵه سه‌د جار که‌وتم و هه‌ستام دیسان قایمتر هه‌ستام و وه‌ستام شۆرشی مه‌زنی ئۆکتۆبه‌ری خوێنیین شۆرشی من بوو ڕێبازی لینین کرێکارم هاتوومه مه‌یدان ئه‌ڵێم هه‌ر کاره ئینسانی خوڵقاند سه‌د ساڵه ئه‌ڵێم ئه‌مه بڕیاره بڕیاری ڕۆژی یه‌کی ئایاره کرێکارانی جیهانی یه‌کگرن چه‌رخی چاره‌نووس له ده‌س خۆگرن ته‌نووره‌ی ئاخر هه‌ستاوه هه‌ستین چی دوژمنانی کۆنه‌په‌رستین پشتم به‌رمه‌ده‌ن ده‌ست ده‌نه ده‌ستم به‌ره‌و سۆشیالیزم ڕێڕه‌و ده‌به‌ستم سنور نامگرێ له سه‌ر ئه‌م ئه‌رزه سه‌رمایه‌داری دێنمه له‌رزه کرێکارم هاتوومه مه‌یدان ئه‌ڵێم هه‌ر کاره ئینسانی خوڵقاند سه‌د ساڵه ئه‌ڵێم ئه‌مه بڕیاره بڕیاری ڕۆژی یه‌کی ئایاره کرێکارانی جیهان یه‌کگرن چه‌رخی چاره‌نووس له ده‌س خۆگرن خه‌باتی شێلگیر کارخانه و مه‌زرا له ژێر ڕابه‌ری پێشه‌نگی خۆما ڕێده‌خه‌م چه‌رخی ده‌وڵه‌ت ده‌شکێنم ده‌وڵه‌تی تازه‌ی کرێکار دێنم هه‌موو ساڵێکیش ئه‌وه‌لی ئایار هه‌ڵی ده‌بژێرم گشت ده‌سکه‌وتی پار ساڵ به ساڵ زه‌ینم ڕۆشنتر ئه‌که‌م له بۆ ڕابه‌ری خۆم حازر ئه‌که‌م کرێکارم هاتوومه مه‌یدان ئه‌ڵێم هه‌ر کاره ئینسانی خوڵقاند سه‌د ساڵه ئه‌ڵێم ئه‌مه بڕیاره بڕیاری ڕۆژی یه‌کی ئایاره کرێکارانی جیهان یه‌کگرن چه‌رخی چاره‌نووس له ده‌س خۆگرن ئیمپریالیست و فرسه‌ت په‌رستان که پێیان وایه مێژوویان وه‌ستان بله‌رزن، گه‌شه و ڕوناکه ئاسۆ یه‌کده‌گرین له ده‌ور ئاڵای سوری خۆ به لافاوی سور هه‌ر وه‌ک به‌هاران جیهان ده‌که‌ینه جه‌ژنی هه‌ژاران کرێکارم هاتوومه مه‌یدان ئه‌ڵێم هه‌ر کاره ئینسانی خوڵقاند سه‌د ساڵه ئه‌ڵێم ئه‌مه بڕیاره بڕیاری ڕۆژی یه‌کی ئایاره
بۆ ئازادی به‌رابه‌ری حکومه‌تی کارگه‌ری.
بێکار بیت یان له سه‌ر کار.
بێکار بیت یان له‌سه‌ر کار له‌م شار بیت یاخود له‌و شار به برسی یان به تێری بیرت نه‌چێ یه‌کێتیی
یه‌کگرتوویت له‌بیر بێ هه‌تا هێزت زیاتر بێ
دوژمن له هه‌ر ڕه‌نگێ بێ بۆ ته‌فره‌قه‌ت ده‌کۆشی چوون تا ئێمه بڵاوبین ئه‌و ئه‌توانێ سه‌روه‌ر بێ
یه‌کگتوویت له بیر بێ هه‌تا هێزت زیاتر بێ
ده‌ستت بنێ نێو ده‌ستم مه‌به‌ستت تا مه‌به‌ستم هوشیار به چاوهه‌ڵێنه ڕێی ڕزگاریت ببینه
یه‌کگرتوویت له بیر بێ هه‌تا هێزت زیاتر بێ
مادام له ریی ئامانجین به تووێشوی تۆش موحتاجین له‌شکرێ بین زۆر گه‌وره ژێره‌وژور که‌ین ئه‌م ده‌وره
یه‌کگرتوویت له‌بیر بێ هه‌تا هێزت زیاتر بێ
ڕاپه‌ڕن.
ئاڵای سور.
منم ئاڵای سوری شۆڕشی نوێ ده‌شه‌کێنم من به‌چه‌کم له ژێر ئه‌و ئاڵا سوره سروودی ئاشتنه‌بوونه‌وه‌م روو به دوژمن ده‌خوێنم کرێکاری هوشیارم ڕێگه‌ی سه‌ختم له ڕێیه چه‌کی ده‌ست بیر و مێشکم مژده‌ی دوواڕۆژی پێیه ده‌سا هاوچینه‌کانم وه‌رن ببین به‌یه‌ک ده‌ست بیگه‌شێنینه‌وه ژیان دوایی بێنین ڕۆژی ڕه‌ش
ده‌نگ هه‌ڵبڕه.
سروودی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ.
هه‌ستن ئه‌ی هۆزی به‌شمه‌ینه‌تان، دیلانی برسێتی دنیا له ته‌نووره‌ی بیروباوه‌ڕمان، قرمژنی تریشقه ڕاسا ته‌نووره‌ی ئاخرینه هه‌ستن، با هه‌ڵیپێچین ده‌وره‌ی کۆن ڕابین و ژێره‌وژوورکه‌ین جیهان، ئێمه‌ی هیچ بین به گشت ئه‌ی کۆیلان
ئاخرتن شه‌ڕه شه‌ڕی سه‌روماڵ، با یه‌کگرتووبین هه‌ڤاڵان به ئه‌نته‌رناسیۆنال ڕزگار ده‌بێ ئینسان
ده‌سه‌ڵاتدار ڕزگارمان ناکات، نه شا نه شێخ نه ئاسمان با خۆمان بۆ ڕزگاری ڕابین، ئه‌ی خێڵی به‌رهه‌م هێنه‌ران ڕزگاری گشتی بێ و ڕه‌هاکه‌ین، گیان له به‌ند و ماڵ له تاڵان خۆمان ئاگر خۆشکه‌ین و بکوتین، به گه‌رما و گه‌رمی ئاسنمان
ئاخرین شه‌ڕه شه‌ڕی سه‌روماڵ، با یه‌کگرتووبین هه‌ڤاڵان به ئه‌نته‌رناسیۆناڵ ڕزگار ده‌بێ ئینسان
ئێمه‌ی کرێکاران و وه‌رزێران، کۆمه‌ڵی مه‌زنی زه‌حمه‌تکێش هه‌ر به ئێمه ده‌بڕێ جیهان، تا که‌ی بۆ ته‌وه‌زه‌لی خوێن‌ڕێژ به‌ڵام ئه‌مڕۆ سبه‌ی ئه‌ی هه‌ڤاڵان، هه‌ر که فه‌وتان قه‌ل و داڵان هه‌تاوی گه‌ش هه‌تا هه‌تایه، تیشک دهاوێژێ بۆ ئینسان
ئاخرین شه‌ڕه شه‌ڕی سه‌روماڵ، با یه‌کگرتووبین هه‌ڤاڵان به ئه‌نته‌رناسیۆناڵ ڕزگار ده‌بێ ئینسان
|