١٣\٤\٢٠١٥
سرووده نوێیەكه‌م
(ژنی شه‌ڕه‌ڤان).

نەجم محەمەد
سروودی
(ژنی شه‌ڕه‌ڤان)
ئاواز و گوتنی: نه‌جم
محه‌مه‌د
هۆنراوه: د. ره‌فیق سابیر +
نه‌جم محه‌مه‌د
مۆزیكا و میكس و ماسترینگ:
عه‌لی عه‌تا
كامێرا و وێنه‌گرتن: هانا
ئارام
مونتاژ: ستۆدیۆ ڤینۆ |
|
له
شارانه‌وه وا هەموو هاتووین
خه‌ونی ئازادیی خولیای یه‌كسانیی
باڵی پێگرتووین به‌ره‌و رووناكیی
نانیشینه‌وه هه‌تا كۆبانی
كۆبان ئێمه‌یه ئێمه كۆبانین
خه‌ونی ئازادیی خولیای یه‌كسانیین
* * * *
*
دڵی شۆڕش و گیانی به‌رخۆدان
پێناسه‌ی نوێی ژن ئه‌ی ژنی كۆبان
به‌ژنت بڵنده وه‌ك به‌ژنی هه‌تاو
وا له‌سه‌نگه‌رای شان به شانی پیاو
رووخاندت قه‌ڵای پیاوسالاریی
به ژنه شه‌ڕه‌ڤان ئێستێ ناوداری
ژنی شۆڕشگێڕ كیژی كۆبانی
مارشی ئازادیی نه‌غمه‌ی یه‌كسانیی
ژنی شه‌ڕه‌ڤان كیژی كۆبانی
مارشی ئازادیی نه‌غمه‌ی یه‌كسانییی
* * * *
*
بۆ ژین ئه‌جه‌نگی ئازا و نه‌ترسی
تارومار ئه‌كه‌ی كۆنه‌په‌رستیی
وره و ئیراده‌ی به‌رزی ئینسانی
تاریكیت شه‌ق كردژنی كۆبانی
شكاندت ته‌وقی ره‌شی كۆیلێتی
پساندت كۆت و به‌ندی دیلێتی
ژنی شۆڕشگێڕ كیژی كۆبانی
مارشی ئازادیی نه‌غمه‌ی یه‌كسانیی
ژنی شه‌ڕه‌ڤان كیژی كۆبانی
مارشی ئازادیی نه‌غمه‌ی یه‌كسانیی
ئه‌م سرووده وه‌ك دیاری و مه‌دالیایه‌كی ئازایه‌تی ده‌یده‌م له
به‌رۆكی ژنانی شه‌ڕه‌ڤانی ئازا‌و شۆڕشگێڕی كوبانی وپێشكه‌شی ده‌كه‌م به
هه‌مووژنه شه‌ڕه‌ڤانێك وبه هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌كی ژن وبه‌هه‌موو
ژنانی كوردستان وجیهان.. دیاره ئه‌مڕۆ
سرووده‌كان هه‌مووی بۆ پیاو ووتراوه واته سرووده‌كان پیاوسالارین
ناكرێ له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه ژنان
گه‌وره‌ترین ڕۆڵ ده‌بینن.. به
ئازایه‌تی و ئیراده‌یه‌كی
گه‌وره‌وه هاتونه مه‌یدان و ده‌جه‌نگن.. سروودیان بۆ نه‌گوترێ به
تایبه‌تی ژنانی كۆبانی دیاره ئه‌م سرووده‌م به
تایبه‌ت بۆ ژنانی شه‌ڕه‌ڤانی كۆبانی گوتوه.
به راستیی ژنانی كۆبانی گه‌وره‌ن و پێناسه و خوێندنه‌وه و
مانایه‌كی نوێیان دا به ژن و ئیراده‌ی
ڕاسته‌قینه‌ی ژنیان به هه‌موو دونیا نیشاندا و قه‌ڵای پیاوسالارییان
ڕووخاند و فه‌رهه‌نگی كۆنه‌په‌رستییان تارومار كرد.. سه‌لماندیان كه
ژن نه‌ك هه‌ر زه‌عیفه نییه به‌ڵكو زیاتر له پیاویشی پێ ده‌كرێ و
ده‌توانی له جه‌نگدا شان به‌شانی پیاو بجه‌نگێ و ببێته فه‌رمانده‌ی
پیاو و وه‌ك پیاو بجه‌نگێ و پلانی جه‌نگی هه‌بێ.. گیانی خۆی به‌خت
بكات. به راستیی ژنانی كۆبانی زانستی بایۆلۆژیشیان به‌درۆخسته‌وه
كه‌پێی وابوو ژن له ڕووی توانای جه‌سته‌یی و عه‌قڵی و ڕۆحیه‌وه له
پیاو جیاواز تره ژنانی كۆبانی ئه‌و جیاوازیه‌یان نه‌هێشت و توانایه‌كی
زیاتر له پیاویان نیشاندا له كۆبانی ئه‌وانه‌ی خۆیان به تیرۆریستانی
داعشدا ته‌قانده‌وه پیاوان نه‌بوون به‌ڵكو ژنان بوون.. مه‌رگی خۆیان
به‌لاوه گرنگ بوو نه‌ك خۆ ته‌سلیم كردن به داعش.
ژنی كۆبانی ئێستا شه‌ڕی ئازادیی و یه‌كسانیی و رووناكیی و ژیان
ده‌كات.. هه‌موو مێژووی دونیا هه‌ڵده‌یته‌وه ژنانێكی ئازا و قاره‌مانی
وه‌ك ژنانی كۆبانی نادۆزیته‌وه.. به راستیی به درێژای ڕاپه‌ڕین و
شۆڕشه‌كانی كورد ژنان ڕۆڵیان هه‌بووه به‌ڵام من پێم وایه گه‌وره‌ترین
و سه‌ره‌كیترین ڕۆڵ له ئه‌مڕۆدا ژنانی شه‌ڕه‌ڤانی كۆبانی ده‌یبینن
جیاواز له هه‌موو ڕۆڵه‌كانی تری ژنان له ڕابووردودا.. دیاره ژنانی
كۆبانی ئه‌مڕۆ له‌بری هه‌موو ژنانی دونیا شه‌ڕی مافه‌كانی ژنان ده‌كه‌ن
و ده‌بێت هه‌موو دونیا شانازیی به ژنانی كۆبانیه‌وه بكا.. ئه‌گه‌ر ژن
له شه‌نگال به ده‌ست داعشه‌وه بووە كۆیله و كه‌نیزه و كڕین و
فرۆشتنیان پێوه‌كرا و داعش ڕاوه ژنی ده‌كرد ئه‌وا له كۆبانی ژنانی
كۆبانی ڕاوه داعش ده‌كه‌ن و سه‌د و سی ڕۆژ زیاتر له كۆبانی به پێوه
وه‌ستان و به‌رگرییان كرد و داعشیان تارومار كرد و تێك‌شكاند و
وانه‌یه‌كیان دانێ كه ناوی ژنی شه‌ڕه‌ڤان ببیستن هه‌ڵبێن و بتۆقن
ئه‌مه‌یه گه‌وره‌یی ژنانی كۆبانی من له به‌ر ئه‌م هۆیانه ئه‌و
سرووده‌م تۆماركرد.. دیاره زیاد له دوو مانگ ده‌بێ تۆمارم كردبوو
به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی سپۆنسه‌ره‌وه دواكه‌وت.
ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د
|