۴\٨\٢٠١٠
سروودی ئه‌ی ره‌قیب
و نه‌ورۆز جۆشده‌ری خه‌باتمان بوون.
جه‌لال ده‌باغ

پارێزه‌ر یونس ره‌ئوف (دڵدار)
ئێمه‌ی مێرمنداڵ له‌سه‌ره‌تای په‌نجاکاندا که تازه پێمان نابووه
پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی گوێمان به سرووده به‌ناوبانگه‌که‌ی
پارێزه‌رو سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره یونس ره‌ئوف (دڵدار) و هه‌روا سروودی
نه‌ورۆزی شاعیر‌و فه‌یله‌سوفی کوردستان حاجی تۆفیقی (پیره‌مێرد) ده‌زرنگایه‌وه.
یه‌کێتییی قوتابیانی گشتیی عێراق و رێکخراوه‌کانی له کوردستانداو هه‌روا
یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستان- عێراق له‌و سه‌روبه‌نده‌دا رۆڵێکی گه‌وره‌یان
هه‌بوو بۆ چاندنی بیروهۆشی نیشتیمانپه‌روه‌ری و کوردایه‌تی له دڵ و ده‌روونی
لاوان و قوتابیاندا.
له هه‌ر سه‌یران و بۆنه‌یه‌کی نیشتیمانی و قوتابیانه‌دا، که به‌شێوه‌ی
تایبه‌تی ئه‌و رێکخراوانه‌ی قوتابیان و هه‌روا لاوان و رێکخراوه‌کانی
دوو حیزبه‌که‌ی شیوعی و پارتی رێکیانده‌خستن، یان به سه‌لیقه‌و به
شێوه‌یه‌کی خۆبه‌خۆ، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سبوو که‌سێک له‌ژێرلێوه‌وه ده‌ست
به گوتنی ئه‌و سرووده بکات ئیتر راسته‌وخۆ ده‌ته‌قییه‌وه‌و که‌س نه‌بوو
نه‌یڵێته‌وه:
ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زوبان*
نایشکێنێ دانه‌یی تۆپی زه‌مان (1)
قه‌ومی کورد هه‌ستایه سه‌رپێ وه‌ک دلێر(2)
تا به‌خوێن نه‌خشی بکا تاجی ژیان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه
زیندووه قه‌د نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان (3)
ئێمه رۆڵه‌ی میدیا‌و که‌ی خوسره‌وین
دینمانه، ئاینمانه نیشتیمان (4)
ئێمه رۆڵه‌ی ره‌نگی سوور‌و شۆڕشین
سه‌یریکه خوێناوییه رابوردومان
لاوی کورد هه‌ستایه سه‌رپێ وه‌ک دلێر(5)
تا به‌خوێن نه‌خشی بکا تاجی ژیان (6)
لاوی کورد هه‌ر حازرو ئاماده‌یه
گیان فیدایه، گیان فیدایه، گیانفیدا
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه
زیندووه قه‌د نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان.
له‌راستیدا ئه‌م سرووده، نه‌ک ته‌نیا بۆ نه‌وه‌ی ئێمه، به‌ڵکو هه‌روه‌ها
بۆ نه‌وه‌کانی پێشتر‌و دواتریش و بۆ له‌مه‌ودواش بۆته مارشێکی نه‌ته‌وایه‌تی
و، له گشت مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کانی چین و توێژه شۆڕشخوازه‌کانی گه‌له‌مانداو،
له‌ناو قوڵایی به‌ندیخانه‌و زیندانه‌کانداو، له‌خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و
چینایه‌تی و نیشتیمانیدا، له‌دژی رژێمه دیکتاتۆرو فاشیسته‌کان وچه‌وسێنه‌رانی
گه‌له‌که‌مان، جۆشده‌ری خه‌باتمان بووه‌و، له‌رزی له دۆژمنان هێناوه،
بۆیه به‌رده‌وام له‌دژی ئه‌م سرووده به‌هه‌موو شێوازێک به‌ربه‌ره‌کانیان
کردووه. به‌ڵام ته‌نانه‌ت دوژمنانیش نه‌یانتوانیوه لێکدانه‌وه‌ی خراپ
بۆ ئه‌و دێڕه‌ی سرووده‌که بکه‌ن که ده‌ڵێت:
(دینمانه، ئاینمانه نیشتیمان) له‌ڕاستیدا ئه‌مه رێزدانانێکی زۆره
بۆ ئاین و هه‌م بۆ نیشتیمان. نه‌ک به‌هیچ جۆرێک ته‌وهین به ئاین و
پێچه‌وانه‌ی شه‌رع نییه، به‌ڵکو به‌رزکردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیی نیشتیمانه
بۆ ئاستی به‌رزێتیی ئاین و، راستیشیان گوتووه که (حب الوگن من
اڵایمان – خۆشه‌ویستیی نیشتیمان له ئاینه‌وه‌یه).
شاعیری ناوداری کوردستان یونس ره‌ئوف (دڵدار) که ئه‌م شیعره‌ی داناوه،
لاوێکی نیشتیمانپه‌روه‌ری پێشکه‌وتنخوازبووه‌و، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی
ئاینپه‌روه‌رو مه‌لازاده‌یه، وه‌ک زۆر له که‌سانی پێشکه‌وتنخواز رێزی
زۆریان له ئاینیش گرتووه. ئه‌م بۆچوونه‌م نه‌ک ته‌نیا له خوێندنه‌وه‌کانمه‌وه
له‌سه‌ر دڵدارو سرووده‌که هه‌ڵهێنجاوه، به‌ڵکو هاوڕێی ئازیزم ئه‌حمه‌د
دڵزاری شاعیریش زۆری له‌سه‌ر دڵدار بۆ باسکردووم که لاوێکی زیره‌ک و
ره‌وشتبه‌رزو، ئه‌ندامێکی پێشکه‌وتووی رێکخراوی هیواو، پاشان شیوعییه‌کی
دڵسۆزی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی بووه‌و، هه‌ردوکیشیان براده‌ری نزیک بوون
و، به‌داخه‌وه ئه‌و به‌لاوی کۆچی دوایی کردووه‌و، دڵزار تائێستاش که
هیوادارم ته‌مه‌نی زۆرتر درێژبێت، شیوعییه‌که هه‌رده‌م رێزی ئاینی
زۆربه‌ی رۆڵه‌کانی گه‌ل، که کرێکار‌و جوتیارو، چین و توێژه‌کانی دیکه‌ن،
ده‌گرێ و شیعره‌کانیشی ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن.
سروودی ئه‌ی ره‌قیب وه‌ک مامۆستا ره‌هبه‌ری سه‌ید برایم ساخی کردۆته‌وه‌و
له وتارێکیدا به‌درێژی باسی کردووه، مامۆستا (عه‌بدولخالق قوتب)
ئاوازی بۆداناوه که پیاوێکی ئاینپه‌روه‌ربووه.
ئه‌گه‌ر پێویستمان به نموونه‌بێت که وه‌ک سه‌لمێندراوه ئه‌و دێره
شیعره‌ی دڵدار راست و ڕه‌وانه، ئه‌وا با سه‌رنجی گۆرانییه‌کی تازه‌ی
گۆرانیبێژێکی هاوچه‌رخ، هۆنه‌رمه‌ندی ناسراوی کوردستان کاک عه‌دنان که‌ریم
بده‌ین که بۆ که‌رکوکی گوتووه‌و ده‌ڵێت:
که‌رکوک شانازیی ژینمی
که‌رکوک هه‌ناسه‌و دینمی
ئای که‌رکوک.. چه‌ند لای ئه‌وو کوردستانییه‌کان پیرۆزه، که
گۆرانیبێژه گه‌لێره‌که‌مان به هه‌ناسه‌و دینی خۆی دایده‌نێ و ئه‌مه‌ش
گه‌وره ته‌ماشاکردنی که‌رکوکیش و دینه‌که‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.
به شانازییه‌وه ده‌ڵێم ئێستاش و له‌مه‌ولاش سروودی ئه‌ی ره‌قیب و نه‌ورۆز
جۆشده‌ری خه‌باتی نه‌وه دوای نه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان ده‌بن. ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که له ئێستا‌و ئاینده‌دا چه‌ندان سروودی باش و به‌هێز
وگونجاوتر، بۆ ئێستا‌و ئاینده له‌لایه‌ن لاوانی داهێنه‌رمانه‌وه نه‌نووسرێن
و نه‌گوترێن که ئه‌مه‌ش له بایه‌خ و رۆڵی مێژویی سروودی (ئه‌ی ره‌قیب)
که‌مناکاته‌وه.
______________________
په‌ڕاوێز:
* ئه‌ی
ره‌قیب، واته ئه‌ی نه‌یاران و دوژمنان.
(1)به‌داخه‌وه زۆر هه‌ڵه‌و ده‌ستکاری له‌م سرووده‌دا کراوه. لێره‌دا
له‌جیاتی (نایشکێنێ) ده‌نووسن (نایڕمێنێ)، هه‌روا له جیاتی (دانه‌یی)
ده‌نووسن (دانه‌ری)!.
(2) له‌جیاتی (قه‌ومی کورد) ده‌نووسن(لاوی کورد)!
(3) له‌جیاتی (قه‌ت) ده‌نووسن (هیچ)
(4) له‌جیاتی ( نیشتیمان) ده‌نووسن (کوردستان).
(5) له‌جیاتی ئه‌م دێڕه شیعره ده‌نووسن: (چه‌ند هه‌زار لاوانی کوردی
نه‌ڕه‌شێر)!
(6) له جێگای (تا) ده‌نووسن(سا)!...تاد..
ماڵپه‌ڕی جه‌لال ده‌باغ
|