١٥\٦\٢٠٢٤
سروودی
هیوا.

عەلی حەمەڕهشید
مامۆستا:
وەرن وەرن منــــداڵینــــــــە
هۆی ڕووناکیین بۆ ئـــــــەم ژینە
وەک گوڵ بۆنخۆش و گەشاوەن
بۆ شادی خێزان سەرچــــــاوەن
چـــــەند دڵخۆشـــــــم بەبینینتان
بە دیمەنی زۆر شــــــــــیرینتان.
منداڵان:
ئــــــــەوا هــاتین، ئەوا هــاتین
بە بینینتان زۆر دڵخــــــــۆشین
لە لای ئێمــــــــەش ئەو بینینە
بۆ سەرکـــــەوتن توانا و تینە
بۆیە هەنگـــاو بۆ پێش دەنێین
بە هیــــــواوە ســــــروود دەڵێین.
مامۆستا:
دنیای ئێوە زۆر جیــــــــاوازە
پڕ لە جوانیی و خــەندە و نازە
پڕ لە خەون و لــە خۆزگەیە
جیهــــــــــــانێکی بێوێنـــەیە
سادە و ناسک وەکــو خۆتان
پڕ ئەوین و ســـۆزە بۆتـان
منداڵان:
دنیای ئێمــە بـــــەو جوانییە
پڕ لــــە قـــاقــــا و گۆرانییە
خۆشــــەویستیی وەکو باران
ناخی کـــردووین بە نیشتمان
بۆیــــە وا ئاســــوەدە و ئارام
گــــــــۆرانی دەڵێین بەردەوام.
ماڵپەڕی عەلی
حەمەڕەشید
|