سیر و نوکته و گه‌نده‌لی.
وه‌رگێڕانی:مسته‌فا
ڕابه‌ر
-
سیر باشتره یان پیاز؟ -
بازرگانێک
به مه‌به‌ستی فرۆشتنی کاڵاکانی سه‌فه‌رێکی دورو درێژی گرته‌به‌ر
رۆژێک گه‌یشته کاروانسه‌رای پاشایه‌ک که‌ڵ و په‌ڵه‌کانی خۆی نیشان دان
، پاشای گه‌وره شته‌کانی به‌دڵ بوون هه‌ندی شتی لێکڕی ، پاشان توره‌گه‌یه‌کی
بینی له‌ولاوه به ته‌نیا دانرابو پرسیاری کرد ئه‌ی ئه‌و توره‌گه
چیه له‌وێ دانراوه؟ بازرگانه‌که ووتی هیچ نیه شتێکی ساده‌ی تایبه‌ت
به‌خۆمه بۆ چێشت کردن به‌کاری دێنم. پاشا پرسی چی پێده‌لێن بازرگان
ووتی گه‌وره‌م خاوه‌نشکۆ پێی ده‌لێن پیاز.
پیاز ! هه‌رگیز گوێم له‌وناوه نه‌بوه و نه‌شم بینیوه ، بازرگانه‌که
ووتی که‌وابێ رێگه‌م بده با خواردنێکی به پیازتان بۆ دروست بکه‌م .
که خواردنه‌که‌ی ئاماده‌کرد پاشا تامی کرد ووتی له‌ژیانما شتی وا به‌تام
و له‌زه‌تم نه‌خواردوه حه‌زده‌که‌م هه‌موو پیازه‌که‌ت لێ بکڕم له‌خه‌میشی
دامه‌به تورگه‌که‌شت بۆ پڕده‌که‌م له شتی نایاب .
بازرگان له‌ڕێگه‌ی گه‌رانه‌وه‌یدا توره‌گه‌که‌ی کرده‌وه واقیوڕما که‌بینی
پڕکراوه له زێر‌و و دوڕو مه‌رجان شتی وا به‌نرخی له ژیانیدا نه‌بینی
بوو که‌گه‌رواه ماڵ ده‌نگو‌باسی ئه‌و خۆشبه‌ختیه‌ی بازرگان به‌ناو خه‌ڵکدا
بڵاو بۆوه.
بازرگانێکی تر ویستی ئه‌مێش به‌ختی خۆی تاقیبکاته‌وه به گه‌شتێکی
درێژخایه‌ن به‌رێکه‌وت و گه‌یشته هه‌مان کاروانسه‌را و باری وولاخه‌کانی
کرده‌وه ، توره‌گه‌یه‌کی له‌ولا به‌ته‌نیا دانا ، پاشا هه‌ندێک له
کاڵاکانی کڕی چاوی به‌ملاو به‌و لادا گێڕا سه‌یرێکی ئه‌و توره‌گه‌ی
کرد که له‌ولا به‌ته‌نیا دانرابو پرسیاری کرد ئه‌و توره‌گه چی تیایه؟
بازرگانه‌که ووتی شتێکی وانیه هه‌ندی پێداویستی خۆمه بۆ چێشت به‌کاری
دێنم پاشا پرسی چی پێده‌لێن بازرگان ووتی گه‌وره‌م خاوه‌نشکۆ پێی ده‌لێن
سیر!
سیر! له‌ژیانما ناوی سیرم نه‌بیستوه ، بازرگانه‌که ووتی که‌واته ده‌کرێ
خواردنێکی به‌سیرتان بۆ دروست بکه‌م ؟
کاتی له‌خوارندنی چێشته‌که بونه‌وه پاشا ووتی ده‌ستت خۆشبی به‌راستی
خواردنێکی به‌تام بوو حه‌زده‌که‌م هه‌موو سیره‌که‌ت لێبکڕم بێگۆمان
توره‌گه‌که‌ت پڕ ده‌که‌م له شته به‌نرخه‌کانی خۆمان ، کاتێ بازرگان
به‌ره‌و ماڵ ده‌گه‌ڕاوه له‌ڕێگا سه‌ری توره‌گه‌که‌ی کرده‌وه بینتی
پڕکراوه له پیاز!!
سه‌رچاوه کتێبی:
Raise Your Glasses
- به گه‌نده‌ڵی خۆ
پێگه‌یاندن -
قه‌ڵێک له‌کاتێدا له‌گه‌ل گایه‌ک خه‌ریکی ده‌مه ته‌قێ ده‌بیت به‌حه‌سره‌ته‌وه
هه‌ناسیه‌کی هه‌لکێشاو ووتی چه‌ندم پێخۆشه بتوانم بفڕمه سه‌ر ئه‌و
دره‌خته به‌رزه به‌لام هێزو توانام نیه گایه‌که وه‌لامی دایه‌وه
باشه بۆچی هه‌ندێک ده‌نوک له ریخه‌که‌ی من ناده‌یت زۆر ووزه‌ی تیایه
. قه‌له‌که هه‌ندێک ریخه‌که‌ی خوارد هه‌ستی کرد ووزه‌یه‌کی زۆری پێ ده‌به‌خشی
ئه‌وه‌بو توانی بفریته سه‌ر لقی یه‌که‌می دره‌خته‌که رۆژی پاشتر پاش
ئه‌وه‌ی بڕێکی زیاتری خوارد توانی بفریته سه‌ر لقی دووه‌م دواجار دوای
دوو هه‌فته توانی بگاته سه‌ر لقه هه‌ره به‌رزه‌که ، به‌لام زۆری
نه‌برد له‌لایه‌ن ڕاوکه‌رێک به‌دی کرا و ته‌قه‌ی لێکردو له‌سه‌ر دره‌خته‌که‌ی
خسته خواره‌وه . مۆرال له‌م چیڕۆکه‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌شێ له‌هه‌لومه‌رجێکی
گه‌نده‌لدا بگه‌یته پله‌یه‌کی به‌رز به‌لام ره‌نگه هه‌تا سه‌ر نه‌تپارێزیت.
- به‌نوکته‌یه‌ک تۆڵه‌ی خۆی کرده‌وه
-
ژن و مێرێک به‌بۆنه‌ی ساڵیادی په‌نجا ساله‌ی پێکه‌وه ژیانیان . هه‌ر
سێ رۆله سه‌رکه‌وتوه‌که‌یان بانگ کرد تا له‌سه‌ر‌شه‌ره‌فی ئه‌و یاده
له‌سه‌رخوانی ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌یان ئاماده‌بن. کوڕی یه‌که‌میان
هات و پیرۆزبایی ساڵیادی هاوسه‌رگیری له داده‌و بابه‌ی خۆی کرد ووتی
به‌داخه‌وه کارێکی کتوپڕم هاته پێش له نه‌خۆشخانه خۆتان ده‌زانن له‌گه‌ل
نه‌خۆشیک دره‌نگم به‌سه‌رداهات ده‌رفه‌تم نه‌بو که دیاری یه‌کتان بۆ
بینم . باوکی ووتی گوێ مه‌ده‌یی گرینگ ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌موو مان
ئێستا به‌یه‌که‌وه‌ین.
کوڕی دووه‌می گه‌یشت و پیرۆزبایی له داده‌و بابه‌ی ئازیزی کرد ووتی
باوکه‌گیان به‌په‌له ژوری دانیشتنی دادگا ده‌رچوم و ده‌رفه‌تم نه‌بو
شتێکتان بۆ بکڕم باوک ووتی هیچ نیه زۆر دلخۆشم به‌وه‌ی که توانیت
ئاماده بیت.
پاشان کچه‌که‌یان گه‌یشت ووتی ساڵیادتان پیرۆزبیت به‌لام زۆر به‌داخه‌وه
کارگێری کومپانیا منی نارده ده‌ره‌وه‌ی شار به‌راستی زۆر سه‌رقاڵبوم
بۆیه ماوه‌م نه‌بوو شتێک له‌گه‌ل ده‌ستی خۆم بینم ، هه‌مدیسان باوک
ووتی خه‌م نیه چاک نیه هه‌ر پێنجمان ئه‌مڕۆ به‌یه‌که‌وه‌ین.
پاش ئه‌وه‌ی له‌خواردنی نان ومیوه‌و شیرینی بونه‌وه باوکه‌که‌یان ووتی
شتێک هه‌یه ده‌مێکه من و دایکتان حه‌زده‌که‌ین بۆتان باس بکه‌ین
خۆتان ده‌زانن ئیمه زۆر هه‌ژارو ده‌ست کورت بوین له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا
توانیمان هه‌ریه‌ک له ئێوه بنێرینه زانکۆ.
به‌درێژایی ئه‌و سالانه‌ش من و دایکتان زۆر ته‌با بوین و یه‌کترمان خۆش
ویستوه به‌لام حه‌یف ده‌رفه‌تێکم ده‌ست نه‌که‌وت که دایکتان له‌خۆم
ماره بکه‌م.
هه‌رسێ مناله‌کان به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه ووتیان مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه ئێمه
زۆڵین ، پیره باب ووتی بێگومان زۆڵ و زۆڵی بێ نرخیش.
سه‌رچاوه:http://www.thehumorarchives.com
|