په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٥\٢٠١٢

    سروشتی ئه‌وین.

ئه‌ڵماس مسته‌فا

ئه‌و ده‌مه‌ی

   گوڵێک له ‌سروشتی ئه‌وینا

                  ئه‌پشکوێ..
ئه‌و ده‌مه‌ی

   چراکان به ‌ماچی عه‌شق

                  هه‌ڵئه‌بن..

ئه‌و ده‌مه‌ی

   گوڵه ‌گێلاسێک
     له‌ ستیانه‌که‌ما ئه‌روێ..
ره‌شه‌با گۆی مه‌مکی

   گوڵه‌ ئه‌رخه‌وانێک

                ئه‌ژاکێنێ..

ئه‌و ده‌مه‌ی

   ژنێک یاخی ئه‌بێ و
خه‌و به‌ جووتبوون

     له‌گه‌ڵ هه‌وره‌کانا

                  ئه‌بینێ
جوگرافیا

     هه‌مووی ئه‌بێ به ‌ئاو،
سروشت

       هه‌مووی ته‌ڕ ئه‌بێ..

سوێد
ماڵپه‌ڕی ئه‌ڵماس مسته‌فا

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک