سروشت لە نیگای مندا..
ناونیشانی سێیەمین پێشانگای شێوەکاری" سەمیرە خواڕەحم" لە سوید – یاڤلە.
سەنتەری بەرگری لە مافەکانی مناڵان بە هاوکاری لەگەڵ کۆمۆنی یاڤلە و
ABFهەستاون بە هاوکاری کردنی هونەرمەند بۆ کردنەوەی ئەم پێشانگایە، کە
بریتیە 30 تابلۆی قەبارە جیاواز، بەشی زۆری تابلۆکان ئەبستراکتن و بە
پاستیل کاری تێدا کراوە، چەند تابلۆیەکیش ئیشی زەیتی و ئاویین. شایانی
باسە بەربرس و جێگری بەرپرسی سەنتەری پەنابەران لە یاڤلە کۆمۆن لەڕۆژی
19- 11 هەستا بە کردنەوەی پێشانگاکە، کە تا3-12 بەردەوام دەبێت، چەند
ڕادیۆو تەلەفیزیۆن و بڵاوکراوە هاتوونەتە سەردانی پێشانگاکەو
چاوپێکەوتنیان لەگەڵ هونەرمەند دا ئەنجام داوە. ڕۆژانە لە 9 ی
سەرلەبەیانی تا 4 ی دوانیوەڕۆ پێشانگاکە کراوەیە لە سەنترومی یاڤلە لە
هۆڵی Folkuniversitet لە تەنیشت بازاڕی نیانNIAN.

بۆپەیوەندی ژمارە تەلەفۆن :
0046735970740
samira_raza2002@yahoo.se
ئیمەیل:

بەخێربێن ..!!
www.santarimnalan.com
|