٣٠\٦\٢٠١١
سیروان کاوسی:
هیچ پارتێکی کوردی دروشمی سهربهخۆی کوردستانی
ههڵنهگرتووه.
دیاری محهمهد
لهمیانهی
دیمانهیهکدا سیروان کاوێسی بهرپرسی دهزگای ڕاگهیاندنی
کۆنگرهی نیشتیمانی کوردستان ڕایدهگهیهنێت کهکۆنگرهی
ئهوان حیزب نیه بهڵکو ڕێکخراوێکی سیاسی نهتهوهییه و
ئامانجی یهکگرتنهوهی نهتهوهی کورده و جگهلهمهش
کاوێسی ڕاشکاوانه وهڵامی چهندین پرسیاری گرینگ
دهداتهوه و جهخت لهسهر ئهوه دهکاتهوه کهتاکه
بهرنامهیان یهکگرتنهوهی گهلی کورده چونکه تاکه
چارهسهر بۆ ڕزگاری نهتهوهیی کورد.
ئهمهش دهقی
دیمانهکهیه:
* کۆنگرهی نیشتیمانی
کوردستان (KNC) چیه و کهی و لهسهردهستی کێ دروست کراوه؟
سیروان کاوسی: کۆنگرەی نیشتمانیی
کوردستان رێکخراوە و، سازییەکی سیاسی و نەتەوەییە، ئامانجی یەکگرتنەوەی
نەتەوەی کورد و، رزگاریی کوردستان و، دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئازاد و
دێمۆکرات و سەربەخۆیە لەسەرتاسەری خاکی کوردستان. کۆنگرەی نیشتمانیی
کوردستان ساڵی ١٩٨٥ لەوڵاتی بریتانیا لەلایەن کۆمەڵێک زانا و
نیشتمانپەروەری کورد، لەوانە: مامۆستا دوکتۆر جەمال نەبەز، ژنەڕاڵ
عەزیز عەقراوی، دوکتۆر موزەفەر پەرتۆما، دوکتۆر ساڵح گابوری، دوکتۆر
جەواد مەلا، هەندازیار بروسکە ئیبراهیم، شێخ لەتیف مەریوانی و، چەندین
نیشتمانپەروەری دیکەی کورد دامەزرا.
کۆنگرە حیزب نییە، بەڵکو رێکخراوەیەکی سیاسییە و رۆڵی چەترێکی
کوردستانیی هەیە و تێدەکۆشێت هەموو پێکهاتەجیاجیاکانی کوردەواریی
بەئاین و ئاینزا و ئایدۆلۆژی و چین وتوێژی جیاوازەوە، لەدەوری درۆشم
وپلاتفۆرمێکی هاوبەشی نەتەوەییدا کۆبکاتەوە. کۆنگرە تاکوئێستا (٦)
کۆنگرەی بەستووە و، بەتەمایە کۆنگرەی داهاتووی خۆی لە باشووری کوردستان
بەبەشداریی هەموو کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و ئەو پارت و رێکخراوە
سیاسییانە بگرێت کە باوەڕیان بە سەربەخۆیی کوردستان هەیە.
* چۆن دهڕوانیتە
بارودۆخی سیاسی کورد بهگشتی؟
سیروان کاوسی: بزووتنەوەی رۆشنبیری و
جەماوەریی چەند ساڵێکە لە بەشەکانی کوردستاندا سەریهەڵداوە. قۆناخی
شەڕی چەکداریی لە شاخ و چیاکانەوە گوێزراوەتەوە بۆ بزووتنەوەی رۆشنبیری
و کۆمەڵایەتی و بەشداریی جەماوەر لەبڕیاردانی سیاسیی. ئەگەرچی ئەم دۆخە
هێشتا لەسەرەتای کارپێکردن و تاقیکردنەوەدایە، بەڵام لەداهاتووی
نێزیکدا دەبیت بە شەپۆلێکی گەورەی جەماوەریی لەسەرتاسەری کوردستان بۆ
وەرگرتنی مافەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی خۆی. دیارە ئەم شێوازە تازەیە
لەخەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتیی، نەک هەر کوردستان، بەڵکو تێکڕای
رۆژهەڵاتی ناڤینی گرتووەتەوە. نیشانەکانی رێنێسانس و بزووتنەوەی
رۆشنبیریی لەرۆژهەڵاتی ناڤین بەدیارکەوتوون. لەدۆخی ئەمڕۆدا، خەباتی
نەتەوەی کورد گەلی کورد لەم بارودۆخەی ئێستادا دوو ئەرکی گرنگ و گەورەی
لەپێشە: یەکەمیان، نۆژەنکردنەوەی شێوازی کاری حیزبی ورێکخراوەی رامیاری
و ناڕامیاریی کە بگونجێت لەگەڵ گۆڕانکاری و پێشکەوتنەکانی سیاسی و
کۆمەڵایەتیی ئەوڕۆی جیهان، پەرە بە بیری ئازادیخوازی ویەکسانی و،
رێزگرتن لەبیرورای جیاواز لەنێو پارتی خۆ و، کۆمەلی کوردەواریی بدرێت.
بیری دزێو و رزیو وپاشکەوتوانەی تاکپەرستی و تاکەسەرۆک و تاکە حیزبی
پێشڕەوی فەرمانڕەوای سەردەمی ستالین لەمێشکەکان بسڕدرێنەوە! دووهەم:
وەکو هەموو گەلان و، رژێمەکانی جیهان، کە لەرووداو و شەروشۆر و
ئاڵوگۆڕەسیاسییەکاندا بەر لەهەر شتێک بیر لە بەرژەوەندی و ستراتیژی
نەتەوەیی خۆیان دەکەنەوە، پێویستە کوردیش وریا بێ و، لەهەر کێشە
وئالوگۆڕێکی سیاسیی کە لەنێوچەکەدا روودەدات، تێبکۆشێت بۆ سوودوەرگرتن
لێێان بە ئامانج و نیازی دەستخستنی رزگاریی نیشتمانەکەی و، راگەیاندنی
دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان. کە دیارە ئەمەش لەپێش هەرشتێکدا پێویستی بە
تەبای ویەکڕیزی و هاودەنگیی پتەوی تێکڕای پارتی و رێکخراوەی سیاسی و
جەماوەری کوردستان و، بەرزبوونی ئاستی هۆشیاری سیاسی و نەتەوەییەوە
هەیە.
بەکورتی، سەبارەت بەداهاتووی کورد گەشبینم، چۆنکە بیری رزگاری و
سەربەخۆیی کوردستان رۆژ لەگەڵ رۆژ لە پەرەسەندندایە.
* ئێستا رۆژههڵاتی
ناوهڕاست بهقۆناغێکی ههستیاردا تێدەپەڕێت، گهلان ههوڵی خۆ
رزگارکردن دهدەن لهژێر دهستهیی ههرێمی کوردستانیش بهر ئهم
لێشاوه کهوت بهباوهڕی بەڕیزت قهیرانی ئێستای کوردستان ناکۆکی
سیاسیه یاخود ناڕهزایهتی جهماوهریی؟
سیروان کاوسی: ئەگەر هەرەسهێنانی یەکێتیی
سۆڤێت دنیای بەرەو دۆخ و قۆناخێکی نوێ راکێشکرد، رووداوی (١١ی
سێپتەمبەری ٢٠٠١ی ئەمریکا)، رۆژهەڵاتی ناڤینی خستنەنێو بازنە و
قەوارەیەکی تازەی سیاسییەوە. رژێمی تالەبان لە ئەفغانستان و رژێمەکانی
دیکتاتۆر و دژبەئازادیی عێراق و میسر و تۆنس رووخان و، گۆڕانکاری
ورووداوی گەورەتر و بەربڵاوتر بەڕێوەن. کوردستان بەرەوڕووی دۆخێکی
هەستیار و چارەنووسساز بووەتەوە. ئەگەرچی راپەڕینی گەلانی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست کاریگەرییان لەسەر عێراق باشوری کوردستانیش داناوە، لێ
قەیرانی ئێستای باشووری کوردستان، لەبنەڕەتدا پێوەندیی بەدوو هۆکاری
گرنگەوە هەیە! یەکەمیان، دەستبەسەرداگرتنی بووجە و سامان و داهاتی
جەماوەری کوردستان لەلایەن چەند کەسانیک لە لایەن هەردوو حیزبی
دەسەڵاتداری باشووری کوردستانەو، نەبوونی ئازادی و تێرۆرکردن و گرتن و،
شکەنجەدانی رۆژنامەنووس و رۆشنبیران و جیابیرانی کورد لە باشوور،
هەڕەشەکردن و، چاوسۆرکردن و نانبڕین و گەندەڵیی دارایی و ئیداری و
دەستێوەردانی حیزب لەنێوەندەکانی سیاسی و دادوەری و پەروەردە و ئاسایش
و سوپا و هەموو بەشەکانی دیکە کە پێوەندییان بە ژیانی کۆمەڵگە و
دەسەلاتی سیاسییەوە هەیە، ناڕەزایەتییەکی بەرینی جەماوەرییان
دروستکردووە. لەمەوە چینێکی هەلپەرست و خۆڕێکخەر پێگەیشتوون کە بۆ
خۆپێگەیاندن و، دەوڵەمەندکردنی خۆیان، بوونەتە داردەست و زۆڕناژەنی ئەم
دووحیزبە و، لەپێناو بەرژەوەندیی خۆیاندا رۆژ لەگەڵ رۆژ ئەم سیستەمە
ئیداری وسیاسییە لەهەر دوو بەشەکەدا زیاتر نوقمی گەندەڵیی دەکەن.
هۆکاری دووەم لەپەرەسەندنی ناڕەزایەتیی جەماوەریی بەرامبەر حکوومەتی
هەردوو حیزبەکە، پێوەندیی بەلایەنی سیاسی ونەتەوەییەوە هەیە و، لەماوەی
بیست ساڵی رابردووەوە و، تەنانەت پاش رووخانی رژێمی سەددام لە ٢٠٠٣،
تاکو ئەوڕۆ ئەم دوو حیزبە نەیانتوانیوە کێشەی ناوچەدابڕاوەکان
چارەسەربکەن. عێراقی تازە بەشەونخوونی و هەوڵی بێوچان و، دڵسۆزانەی
سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و، پارتی دێمۆکراتی کوردستان
دامەزرایەوە، کەچی ئەنفالی کورد و تاڵانکردنی کانزا و نەوتی کوردستان
لەلایەن رژێمی تازەی عێراقەوە وەک رابردوو بەردەوامە. ئەمانە نەک هەر
پەرەیان بە ناڕەزایەتیی جەماوەریی داوە، بەڵکو گەر بێتو دۆخەکە
وابڕواتەپێش، داهاتوو و چارەنووسی سیاسیی کورد دەکەوێتە مەترسییەوە.
چۆنکە لەنێو ئەم زەریا ئاڵۆز و پشێوییە سیاسییەی کە تەواوی ناوچەکەی
گرتووەتەوە، تەنیا سەرکردەیەتییەکەی ژیر و زانا و، دڵسۆز و
نیشتمانپەروەر دەتوانێت گەلەکەی لە خنکان و، فەوتان رزگاربکات. دنیا،
دنیای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و ئابوورییە و، هەر گەلێک نەتوانێت لەم
راستینەیە تێبگات، ئەوا تاماوە دەبێ هەر چاوڕوانی یارمەتی و بەزەیی
سەردەستەکانی بێت.
* بەڕێز کاوسی،
لهباکوریش ئۆجهلان داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی کردووه بهبڕوای
ئێوه لهتورکیا دهتوانن سهرکهوتن بهدهست بهێنێت؟
سیروان کاوسی: بارودۆخی باکووری
کوردستان، هەروەها تورکیا، جیاوازە لەگەڵ وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی
ناڤین. ئەگەرچی رژێمی تورک بەرامبەر بە کورد و نەتەوەکانی ناتورکی دی
کە لەچوارچێوەی سنووری تورکیادا دەژین سیاسەتێکی رەگەزپەرستانە و
شۆڤێنیستیی پێڕەودەکات، بەڵام لەنێوخۆی تورکیادا تارادەیەک ئازادیی
حیزب ورێکخراوەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی وهەڵبژاردن هەیە و دەوڵەتەکان
بەردەوام دەستاودەستیان پێدەکرێت. ئەمەش هۆیەکە بۆ ئەوەی ئەو
سەرهەڵدانەبەرینەی کە رۆژهەڵاتی ناڤینی گرتووەتەوە، جارێ تورکیای لێ
بێوەری بێت. ئەوجا لەپێوەندیی لەگەڵ باکووری کوردستان و داوای بەڕێز
عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ رژانە سەر جادە و گۆڕەپانی شارەکانی باکووری
کوردستان، من ئەمە بەڕاست نازانم. چۆنکە کێشەی ئێمەی کورد لەزۆر
لایەنەوە جیاوازی و تایبەتمەندیی خۆی هەیە. نێزیک بە سەد ساڵە گەلی
کورد لەهەموو بەشەکانیدا داوای ئازادیی خۆیدەکا و بەرخۆدان و راپەڕینی
گەورە و خوێناویی بەرپاکردووە و، ماوەی پتر لە بیست ساڵیشە شارەکانی
باکووری کوردستان و هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستان و ئۆروپا، بوونەتە
گۆڕەپانی خۆپێشاندان و، دەربڕینی ناڕەزایەتیی لەدژی رژێمی داگیرکەری
تورکیا، چۆنکە هەوین و دینەمۆی خەباتی نەتەوەی کورد، لەبنەڕەتدا بۆ
رزگاریی خاک و نیشتمان و نەتەوەکەیەتی لەژێردەستی داگیرکەرانی
خوێنڕێژی. مەبەست ئەوەیە، خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیی بەرامبەر
داگیرکەران و زۆرداران لە کوردستاندا لە کۆنەوە بووە و، هەیە و
لەداهاتووشدا دەبێت. پرسیار ئەوەیە: ''ئایا سەرکردەی کورد لەپێناو مافی
دیاریکردنی چارەنووس، داوای راپەڕین و، خۆپێشاندان لە گەلەکەی دەکات،
یان بۆ بەفەرمیناساندنی حیزبەکەی لای دەوڵەتی داگیرکەر و، وەرگرتنی
چەند کۆلکەمافێکی فەرهەنگی و سیاسیی؟!
* بهڕێز کاوسی، مهلا
کرێکار پێی وابوو کهسانی وهکو جهواد مهلا و جهمال نهبهز
لهژێر چهتری نهوشیروان مستهفا سهرقاڵی کاری سیاسی دهبن
بهبڕوای ئێوه هۆکاری ئهم پێشبینیه چیه؟
سیروان کاوسی: نازانم بەڕێز مەلا کرێکار
ئەو قسەی لە راگەیاندنی چ لایەنێک، یان لەچ شوێنێک گوتووە! من ئەم
بۆچوونە بەڕاست نازانم. ئەمە تەنیا بۆچوونی خۆیەتی و، ئێوە دەتوانن ئەو
پرسیارە لەخۆی بکەن.
* بهڕێز سیروان کاوسی
وهکو پێشتر پرسیم ئێستا چهندین رێکخراو بهناوی کوردستانهوه
کاردهکهن وهکو(کۆنگرهی نیشتیمانی کوردستان و کۆنگرهی گهلی
کوردستان و کۆنگرهی نهتهوهیی کوردستان) ئهمه جگهله لهو
سهدان پارتی سیاسی کوردی بهلام تائێستا لهئاست چاوهڕوانی
گهلی کورددا نهبوونه؟ بۆ بهدهستهێنانی سهرهتایترین مافی
گهلی کورد؟
سیروان کاوسی: راستە چەند ناوەندێکی
کوردستانیی هەن کە ئامانج و ستراتیژیان یەکە، بەڵام ئامادەنین
لەژێرچەترێکی هاوبەشدا کاربکەن. هۆی ئەمەش بەباوەڕی من ئەوەیە، بیری
بەدەوڵەتبوون و بیری ناسیۆناڵیزمی کوردیی هێشتا لەنێو کورد بەگشتیی
لاوازە. هێشتا نەک هەر لەنێو حیزبەکان، بەڵکو لەنێو بەشێک
لەنەتەوەییەکانیشدا کولتووری عەشیرەتی و خۆبەزلزانی و دەسەڵاتپەرستی،
پاوانخوزی و بیری حیزبایەتیی، ماوە و، ئەم دیاردە دزێوانە کۆسپ و
بەربەستن لەبەردەم پێکهێنانی ناوەندێکی بەهێزوپتەوی نەتەوەیی.
بوونی ئەم سەدان حیزبەسیاسییە لە کوردستان، نەک هەر خزمەتی پێشخستنی
بزاڤی رزگاریخوازیی کورد ناکەن و نەیانکردووە، بەڵکو هۆیەکیشن بۆ
پێشنەکەوتن و، سەرنەکەوتنی خەباتی نەتەوەی کورد. گەلێکی دابەشکراوی
نیشتمان لەتوپەتکراو، سەرەکیترین و گرنگترین ئەرک و چالاکیی ئەوەیە بۆی،
لەپێشدا تێبکۆشیت خۆی و نیشتمانەکەی رزگاربکا و سنوورەکانی بپارێزێ،
حکوومەت و سیستەمێکی دێمۆکرات و مۆدێڕن دامەزرێنێ کە تێیدا مافی هەموو
تاک و کۆمەڵی جیاوازی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاین و ئاینزایەک
پارێزراوبێت، ئەوجا لە کوردستانی سەربەخۆدا هەر دەستە و گروپێکی
چینایەتی و کۆمەڵایەتیی مافی رەوای خۆیانە حیزب و رێکخراوە و سەندیکا و
تیپی تایبەت بەخۆیان دامەزرێنن و لەڕیگەی راگەیاندنەکانەوە لەئازادیدا
پرۆپاگەندە بۆ راستوڕەوابوونی بیروباوەڕی خۆیان بکەن و، کۆمەڵانی خەڵکی
کوردیش بەئازادی ولەراپرسییەکی سەربەست و ئازاددا سەندیکا و حیزب و
رێکخراوەی دڵخوازی خۆیان هەڵبژێرن.
لاوازبوونی بیری نەتەوەیی و، حیزبایەتیکردن بەئامانجی شەخسی و
بەرژەوەندیی شەخسیی، ئەم پشێوی و سەرلێشێواوییەی لە گۆڕەپانی سیاسیی
کوردستاندا دروستکردووە و، بۆ دەربازبوون لەم قەیرانەش، تاکە ڕێگە
سازکردنی بەرەی جەماوەرییە کە دەتوانێ سەدان و ملیۆنان مرۆڤی کورد بۆ
دەستخستنی مافەکانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی لەدەوری خۆی کۆبکاتەوە. لە
کوردستانی خۆماندا بزووتنەوەی جەماوەریی باکووری کوردستان و
سەرپەرشتیکردنیان لەلایەن BDPی و لەباشووری کوردستان بەسەرۆکایەتیی
''بزووتنەوەی گۆڕان'' دا هەن، کە پێویستە ئەم ئەزموونە بگوێزرێتەوە بۆ
رۆژهەڵات و رۆژاوای کوردستان. هەر حیزبیکیش لەم دۆخەی ئێستا نەگا و،
خۆی رێکنەخات لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئەم سەردەمە و، بیەوێ وەک رابردوو
مامەڵەو هەڵسوکەوت بکات، ئەوا بەدەستی خۆی، حیزبەکەی و خۆشی بەرەو
فەوتان دەبات.
* بهڕێز کاوسی وهکو
کۆنگرهی نیشتیمانی کوردستان ئێوه زیاتر وهکو دامهزراوهیهکی
راگهیاندنی سیاسی دهردهکهون نهک بواری پراکتیکی؟
سیروان کاوسی: کۆنگرە دەزگەیەکی سیاسییە
و، لەڕووی کردەیی و پراکتیکیشەوە لەم بوارانەدا چالاکیی هەیە: ١-
پەرەپێدانی بیروباوەڕی نەتەوەیی بەڕێگەی رادیۆ و تەلەفزیۆن وگۆڤار و
پەرتۆک و سەمینار و ئاخافتن بۆ جەماوەری کورد. ٢- پێوەندیی لەگەڵ حیزب
و رێکخراوەکان و، هەوڵدان بۆ سازکردنی ناوەندێکی کوردستانیی بەهێز
بەئامانج وستراتیژی نەتەوەییەوە. ٣- سازکردنی رێکخستنی نەتەوەیی لە
کوردستان و لەدەرەوە. ٤- خەباتی دیپلۆماسی کە بەشێکی گرنگە لە خەباتی
کۆنگرە لەدەرەوەی ولات بۆ ناساندنی کێشەی کورد بە کۆڕوکۆمەڵەی
نێونەتەوەیی وداوای پشتیوانیکردن لێیان بۆ ئەنجامدانی راپرسیی
لەکوردستان، بۆ ئەوەی نەتەوەی کورد بتوانێت لە ئازادیدا دەنگ بۆ
دیاریکردنی چارەنووسی خۆیبدات.
کەوابوو کار و ئەرکی کۆنگرە تەنیا ئەوە نییە لەبواری سیاسی دا کاربکات.
سەرکردەیەتیی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان لە باشوور بەسەرۆکایەتیی
رێزدار پارێزەر کامیل ژیر ماوەی چەندین ساڵە لەباشوور بیروباوەڕی
نەتەوەیی بڵاودەکەنەوە و، ئێستاش بەردەوامن لە کۆبوونەوە و سازکردنی
ناوەندێکی بەهێزتری نەتەوەیی لە باشور و کوردستان بەگشتیی.
* بهڕێز سیروان کاوسی
تهواوی پارته سیاسیهکان لهسهرهتادا دروشمی سهربهخۆیی لهژێر
ناوی جیا جیایان بهرزکردبۆوه و بههۆی ئهم دروشمانهوه رووبارێک
خوێنیان رشت بهڵام ئێستا دهوڵهتی کوردی بهخهون و خهیاڵ وهسف
دهکهن؟ ئێوە راتان چیه؟
سیروان کاوسی: ئێمە ئەگەر لاپەڕەکانی
پێڕەوپڕۆگرامی حیزبەکان هەڵدەینەوە، دەبینین نە لەئەوڕۆ و نەلە
رابردوودا هیچیان درۆشمی سەربەخۆیی کوردستانیان هەڵنەگرتووە. تاکە
حیزبیک کە بەدرۆشم و ستراتیژی نەتەوەییەوە دامەزرا، حیزبی دێمۆکراتی
کوردستان بەسەرۆکایەتیی پێشەوا قازی محەممەد بوو، کە پاش رووخانی کۆمار
و لەکۆنگرەی سێیەمی حیزبدا لەلایەن شەهید دوکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو
و، ئەندامانی بەشدار لەو کۆنگرەکەیە، ناوی حیزب گۆڕا و، بوو بە حیزبی
دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و، خەباتەکەشی بەسترایەوە بەچوارچێوەی
ئێرانەوە. ئێدی حیزبەگەورەکان، هیچیان بەئامانج و ستراتیژی سەربەخۆیی
کورستانەوە دانەمەزراون. ئەگەر سەرزارەکی و بەقسە بانگی سەربەخۆیی
ورزگاریی بە گوێی کورددا دەدەن، تەنیا بۆ چەواشەکردن و، راکێشانی
جەماوەرە بۆلای حیزبەکەیان.
بیری سەربەخۆیی و نەتەوەییبوون، پێوانە و پرنسیپی خۆی هەیە. حیزبێک بۆ
سەربەخۆیی کوردستان تێبکۆشێت، دوای رووخانی حکوومەتی داگیرکەر،
حکوومەتی تازەی بۆ دروستناکاتەوە و، پارێزگاریی لەیەکێتیی خاک و سنووری
داگیرکەرناکات کە بەشێکی نیشتمانەکەی خۆی پێوەلکێندرابێت، بەڵکو جاڕی
سەربەخۆیی و رزگارکردنی نەتەوەکەی لە کۆیلەیەتیی دەدات. مرۆڤی نەتەوەیی،
شەڕی نێوخۆیی بەخیانەتی نەتەوەیی و بەتاوان دەزانێت. حیزبی نەتەوەیی
هاوکاریی داگیرکەرانی کوردستان ناکات بۆ لەنێوبردنی حیزب و رێکخراوێکی
دیکەی کوردی و، لەپێناو پارەو بەرژەوەندیی خۆیدا، بزووتنەوەی بەشەکانی
دیکەی کوردستان ناکات بە قوربانیی. مرۆڤی نەتەوەیی و حیزبی نەتەوەیی،
هیچ فەرق و جیاوازییەک لەنێوان چین وتوێژ و زاراوە و، ئاین و ئاینزا
وپارچەکانی کوردستاندا ناکات و، هەمووی بە رۆڵەی ئەم نیشتمانە دەزانێت.
بەداخەوە پاش ١٣٠ ساڵ خەبات و قوربانیدانی بەردەوام کە چەندین ملیۆن
کورد تێداچوون، و سەدان کارەسات و نەهامەتیی گەورە و خوێناویی کە بەسەر
کورد هاتوون، کەچی هێشتا سنووری نەتەوەیی و نانەتەوەیی، نیشتمانپەروەر
و نانیشمانپەروەر ناناسین. ئەمە کارەساتە و تاکو ئەو رۆژەی ئەمە بیرو
تێگەیشتنمان بێت، حاڵ و دۆخمان لەمە باشتر نابێت.
* دهکرێت بزانین ئێوه
لهگهڵ پارت و لایهنه سیاسیهکوردیهکان پهیوهندیتان ههیه ئهگهر
ههیه لهسهر چ بنهمایهکه؟ئهگهر ههیه بۆچی لهراگهیاندن باس
ناکرێت و رۆڵتان لهنزیکردنهوه و بهرهو پێشبردنی بارودۆخی سیاسی
کورد نیه بهرهو پێشهوه؟
سیروان کاوسی: پێوەندیی کۆنگرە لەگەڵ
پارت و لایەنە سیاسییەکوردییەکان، لەسەر بنەمای باوەڕبوون بە رزگاری و
سەربەخۆیی کوردستان و، رێزگرتن لە بیروڕای سیاسی و ئاینیی جیاواز و،
هەوڵدانە بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی سیکۆلار و فرەحیزبیی کە تێیدا دین
لە سیاسەت جیاواز بێت. ژمارەیەک لە پارت و رێکخراوەی رامیاری و
ناڕامیاریی هەر لەساڵانی رابردووەوە داوای ئەندامەتییان لەکۆنگرەدا
کردووە و، هێندێکیان لەسەرداوای خۆیان و، بەپێی هەلومەرجی تایبەتی
سیاسییان، داوایانکردووە ئەندامەتییەکەیان بەنهێنیی بمێنێتەوە. بەڵام
ئەگەر بمانەوێ باسێکی گشتیی گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان بکەین، دەبێ
بڵێین، زۆر مخابن ئەوڕۆکە حیزبدامەزراندن وەکو هەڵتۆقینی ''کارگی نێو
کەما'' ی لێهاتووە. هەموو رۆژێک گوێبیستی دامەزرانی پارت و حیزبی
تازەدەبین. لەباشووری کوردستان جگە لە حیزبەکانی خۆی، دەیان حیزب و
پارتی بەشەکانی دیکەشی لێ کۆبووەتەوە، خوانەیبڕێ بازاڕیان گەرمە.
لەڕاستیدا حیزبایەتیی، ئەوڕۆکە بووە بە بازرگانی و کاسپیکردن و،
سەرچاوەیەک بۆ بۆ پەیداکردنی داهات و بژێویی لەلایەن کۆمەڵیک خەڵکی
خوێندەواری خۆبەڕۆشنبیرزانەوە کە هیچ ناکەن و، لەهیچ بوارێکی
کۆمەڵایەتیدا چالاکی وبەرهەمیان نییە و، لەداهات و بووجەیەک کە
خاوەنەکەی جەماوەری رەشوڕووتە، کەڵکوەردەگرن. نوقمی خەون وخەیاڵاتی
خۆیانن و، ئاگایان لە پێشکەوتن و ئاستی تێگەیشتنی گەلەکەیان و، چینی
خوێندەوار ولاوی ئەمڕۆ نییە و، پلەودەسەڵاتێکی خەیاڵییان بۆ خۆیان
سازکردووە و، هەریەکەیان خۆی بەدەمڕاست وگەورەی گەل دەزانێ و، ئەوانی
دی بە ناڕاست ناوزەددەکات. دیارە پارتی ویەکێتیی لەسازکردنی ئەم کەشە
چەوتە سیاسییەدا رۆڵی سەرەکی و تێکدەرانەیان گێڕاوە و، دوای جەنگی
کەنداو و دیاریکردنی ''ناوچەی دژەفڕێن'' لەلایەن کۆمەڵەی
نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، نەیانتوانی پێکەوە بناخەی حکوومەتێکی راستینەی
نەتەوەیی دامەزرێنن و، پەنایانبردە بەر یەکدی کوشتن و زیادکردنی ژمارەی
چەکدار و قەوارەی حیزبی خۆیان بۆ بردنەوە لەهەڵبژارردن و، بیریان
لەشکستدانی یەکتری دەکردەوە، دواتر رێککەوتن لەپێناو بەرژەوەندیی
خۆیاندا، لەپارە و بووجەی گەلی هەژار، ئەم لەشکرە بەتاڵ و بێکار و
بێئیشە بەخێوبکەن و، ژیانی ئۆردوگانشینیی بسەپێنن بەسەریاندا. لەمەوە
ئەو پشێوی و ئالۆزییە لەگۆڕەپانی سیاسیی کوردستاندا دروستبووە کە
دەیبینین و، نازانین بەم هەمووە حیزب و رێکخراوە دژبەر و ناتەبا لەگەڵ
یەکدیدا، ئاسۆی خەباتمان تاکەی دەبێ هەروا لێڵ و تاریک بێت. ئەمە
هۆیەکە بۆ ئەوەی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان و ئەو لایەن
ونیشتمانپەروەرانەی دی کە باسی یەکگرتنی نەتەوەیی و هاوچارەنووسی و
هاوخەباتیی تێکڕای کورد دەکەن، لەنێو هەراوزەنا و دەهۆڵ وزوڕنالێدانی
حیزبایەتیدا، دەنگیان بەگوێی گەلەکەیان نەگات.
کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان، پتر لەچارەکە سەدەیەکە، بانگی ئازادی
وسەربەخۆیی کوردی هەڵداوە و، لەهەر رێگەیەکەوە کە توانیوبێتی لەگەڵ
تێکڕای حیزب و رێکخراوەکانی کوردستان دواوە و، تکا و داوای لێکردوون
لەپێناو رزگاریی کورددا، لەدەوری پلاتفۆرمێکی هاوبەشی نەتەوەییدا
کۆببینەوە و، پێکەوە نێوەندێکی کوردستانی پێکبهێنین کە ببێت بەدەمڕاست
و گوتەبێژی کێشەی کورد لەلای کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئۆرگانەکانی
نێونەتەوەیی، لەنێوخۆی کوردستانیشدا هێزوتوانای تێکڕای جەماوەری
کوردستان رێکبخات لەدەوری درۆشمی''مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ کورد و،
رفراندۆم بۆ کوردستان''. بەڵام تاکو ئەمڕۆ، جگە لە چەند حیزب و
رێکخراوەیەک نەبێت، حیزبەگەورە و دەسەڵاتدارەکانی کوردستان، خۆیان
لەقەرەی ئەم بابەتە گرنگە نەداوە و، تەنیا بیریان لەدەسەڵات و
بەرژەوەندیی خۆیان کردووەتەوە. لەبەر ئەوە تاکو ئەمڕۆ دەستی کۆنگرە و
لایەنی دیکەی نەتەوەیی و، نیشتمانپەروەرانی کورد لەپێکەوەگرێدانی
خەباتی گەلی کورد لەدەوری درۆشم و، ستراتیژێکی نەتەوەیی بەستراوە.
* دواجار دهکرێت بپرسین
بهرنامهی داهاتووی ئێوه چیه کهبهناوی کوردستانهوه کاردهکهن؟
سیروان کاوسی: بەرنامەی ئێستا و
داهاتوومان، هەوڵدانە بۆ یەکگرتنی کورد، درێژەدانە بە بیروباوەڕ و
خەبات و چالاکیمان. چۆنکە بەتاکە رێگەی رزگاریی کوردی دەزانین.
___________________________
ژیاننامهی کاوسی:
ساڵی 1954ی زاینی لهشاری سنه له رۆژههڵاتی
کوردستان هاتووهتهدنیا. خوێندنی سهرهتای و ناوهندی و دواناوهندیی
لهشارهکانی سنه و سهقز و کرماشان تهواوکردووه. بههۆی چالاکیی
سیاسییهوه، لهسهردهمی رژێمی حهمهڕهزاشای ئێران، بهرهوڕووی
گرتن و، زیندان و شکهنجه بووهتهوه.
لهدوای رووخانی رژێمی پاشایهتیی و هاتنهسهرکاری کۆماری ئیسلامی و،
فهرمانی جیهاد لەلایەن ئایهتۆڵڵا خومهینییەوە لهمانگی گهلاوێژی
1979 لهدژی نهتهوهی کورد، دهبێته پێشمهرگه و، شانبهشانی سهدان
رۆڵهی دیکەی گەلەکەی، بەرەوڕووی هێرشی سوپای داگیرکهری ئێران
دەبێتەوە و بهرگریی له خاکی پیرۆزی نیشتمانهکهی دهکات.
ساڵی 1989 دهچێته تورکیا و، لهنووسینگهی UN بهپهنابهری سیاسیی
وهردهگیرێت. کۆتایی ساڵی 1990 لهلایهن وڵاتی نۆروێژهوه وهردهگیرێت.
لهساڵی 1992 دا دهبێت به ئهندامی سهرکردهیهتی پارتی سهربهخۆیی
کوردستان و، تاکو ساڵی 1998 بهرپرسیاری دهزگهی راگهیاندن دهبێ.
لهساڵی 1998 دا، دهبێت به ئهندام لهکۆنگرهی نیشتمانیی کوردستان.
دوومانگ دواتر بهرپرسیارێتیی دهزگهی راگهیاندنی کۆنگره دهسپێردرێ
پێی و، تاکو ئهوڕۆ کە لەساڵی ٢٠١١ی زاینیداین بهرپرسیاری راگهیاندنی
کۆنگرە و ئهندامی سهرکردهیهتیی کۆنگرهی نیشتمانیی کوردستانه.
لهساڵی 2006 هوه، ئهندامی یهکێتیی نووسهرانی نۆروێژه.
ماڵپهڕی سیروان کاوسی
|