سیروان شه‌ریف؛ ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌ی لهتاراوگهودا هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال به دونیا ده‌ناسێنێت.
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
هونه‌رمه‌ند سیروان شه‌ریف لاوێکی به‌هره‌مه‌ندی گڕ وکڵپهیه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کاندا ده‌ژی، هه‌روه‌ها خۆشی هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌یه که ناسنامه‌ی میلله‌تێکه داگیرکراوی له‌ت له‌ت کراوه. سیروان شه‌ریف جیاوازتر له هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ی که له تاراوگه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن،له دوا وێستگه‌ی پله به‌رزه‌کانی خوێندنی دپلۆما له زانکۆی بێرمینگهام له به‌ریتانیا، پێشه‌نگایه‌کی هاوبه‌شی قوتابیه سه‌رکه‌وتووه‌کان بوو به ته‌رمیناڵی سه‌رکه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانی به‌رزترین پله و یه‌که‌می ئه‌و زانکۆیه له هونه‌ری شێوه‌کاری، وه هه‌روه‌ها تابلۆ جوانه‌کانی که گۆزارشتی ده‌کرد له خه‌م و ژانی نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌موو میوان و مامۆستا و میدیا بیانیه‌کانی تۆشی شۆکت کرد له به‌رامبه‌ر ده‌ست ڕه‌نگینی و زیهنی گه‌شی، ئه‌مه‌ش وای کرد که له چه‌ندین پێشانگای جیهانی بانگێشت بکرێت، لێره‌دا به‌های ئه‌و یاقووته ئاشکرا ده‌بێت که ده‌ڵێت مرۆڤ هه‌وڵ بۆ هه‌ر ئامانجێک بدات، ده‌توانێت به‌ده‌ستی بهێنێت ته‌نانه‌ت له هه‌ر شوێنێکی دونیا بێت.. له دوای پیرۆزبایی کردن ماوه‌ته‌وه بڵێم هونه‌ر به‌رپرسیارێتیه و ئه‌رکه هه‌رکه‌سێک ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌ت بکات هیوادارم سوود له هه‌وڵه‌کانی سیروان شه‌ریف وه‌رگرێت که چۆن له‌م کونجی غه‌ریبییه و دوور له که‌س و خێزان دوور له کوچه‌کانی نیشتیمان، به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی گه‌ش هه‌وڵده‌دات.
به‌ڕیتانیا gashbir@hotmail.com
|