سیستەمی دادگا لە باکووری کوردستان زۆر جیاوازە لەگەڵ رۆژئاوایی توركیا.
فه‌لات شاده‌نووش
دادگای شاری وان ئه‌و منداڵانه‌ی که به تۆمه‌تی به‌رد هاوێشتن دادگایی کرد به 8 ساڵ و 1مانگ سزادا، که‌چی دادگای ئیسته‌نبووڵ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌قه‌یان له خه‌ڵکه خۆ پێشانده‌ره‌که کرد بێ هیچ سزایه‌ک ئازاد کردن، هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی رابردوو له شاری ئه‌نقه‌ره 4 که‌س ته‌قه‌یان له باره‌گای پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی (DTP) کرد، ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن دادگای تورکیاوه بێ تاوان بینران و ئازاد کران.
به نیازبووم له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه بابه‌تێک بنووسم، به‌ڵام کاتێک که بابه‌تێکی رۆژنامه‌نووسێکی تورک به ناوی "ئه‌رگون باباخان"م له رۆژنامه‌ی "ستار"ی تورکیدا خوێنده‌وه، بینیم که ئه‌ویش وه‌کوو کوردێک نیگه‌رانه، بۆیه وام به باش زانی که بابه‌ته‌که‌ی ئه‌و وه‌ربگێرمه سه‌ر زمانی کوردی و بڵاویبکه‌مه‌وه.
ئه‌مه‌ش بابه‌ته‌که‌یه:
دادگا ڕێگای بەوەدا تەقە لە خەڵك بكرێت.
روون و ئاشكرایە كە دادپەروەری لە باشوور (مه‌به‌ستی باکووری کوردستانه) و رۆژئاوایی توركیا له‌یه‌کتر جیاوازە، چونکه لە باشووری رۆژهەڵاتی توركیا ئەو منداڵانەی كە بەردیان هاوێشت رووبەڕی سزای زۆر گەورە بوونەوە، ئەگەر لەدیاربەكر بەردێك بهاوێژی، ئه‌وا سزایەكی گەورەت لەسەر تۆمار ده‌کرێت، بەڵام ئەگەر لە ئیسته‌نبوڵ یان لە شارێكی رۆژئاوای دیکه‌ی توركیا تەقە لە خەڵك بكەیت هیچ سزایەك بە تۆ نادرێت و دادگا ئازادی دەكات.
لە توركیا سیستەمی دادگا لەسەر بنا‌ما‌ی نه‌ژادپه‌رستییه، بۆیەش سیستەمی دادگا لە باشووری توركیا (له باکووری کوردستان) جیاوازە لەگەڵ رۆژئاوای توركیا، ئەگەر دادگا ئەو كەسانەی كە لە ئیستەنبوڵ تەقەیان لە خۆ پێشانده‌ران كرد ئازاد نەكردبایە، ئه‌وا ئەمرۆ لە شاری مووش دوكاندارێك بە بیانووی بەرگری لەخۆ كردن تەقەی لە خەلك نەدەكرد و سێ كەسیشی نەدەكوشت.
|