٣\٥\٢٠١١
سیستهمی تازهی
جیهانیی.
- پەیامێکی گرنگ بۆ سەرانی
کورد بە گشتیی و مژدەبەخش بۆ میللەتەکەمان -

زانا کهریم
بڕیارە تازەکانی جیهان، جۆرەکانی گەمەی سیاسەتی نوێ. بە هۆی چەند
شێوازێکی جیاواز و ئاسان. پلانی (بی) رۆژئاواییەکان زۆر دڵخۆشکهر بوو
بۆیان، زۆر شادمانن کەوا تەواوی وڵاتە ئیسلامییەکان بخەنەوە ژێر
دەسەڵاتی خۆیان و جارێکیتر دەست بەسەر تەواوی سەرمایەکانی سەرۆکەکانی
ئیسلامییهکان دابگرن کە هەر ئەوانیش دروستیان کردبوون، ئێستا
کۆمەڵێکیتر دەهێننە سەر دەسەڵات. واتا دووبارە ئیمپراتۆریەتی ئەمهریکی
و بەریتانی و فەرنسی و ئیتاڵی و گەڕانەوە بۆ ناوچەکە بەناوی پاراستنی
میللەت و هاوکاریی بەرهەڵستکاران، کەچی لە راستییدا گەمەی تازەی جیهانە.
نموونە؛ دوای دروستکردنی تارماییهکی ئهندێشهیی و دەستکردی کەسێکی
تیرۆرست بە ناوی (بن لادن) و فشار خستنە سەر سەرمایەدارانی عەرەب و
موسڵمانەکان و بلۆک کردنی پارەکانیان، بە بیانووی هاوکاریی تیرۆرستان،
بەڵگەشم ئەوەیە کە بۆ ماوەی دهیهیهکه ئەو کەسە بۆتە سوپەرمانێک یا
پاڵەوانێک لە جیهان لە هەموو شوێنێک هەیە گەر بیەوێ. ئەمەش ئهستهمه
گرووپێک بەو هەموو تەکنەلۆژیایە نوێیهوە بتوانێ ئەو وڵاتانە ببڕێ و
کاری تیڕۆریی ئەنجام بدا. بۆیە بهو شێوهیه دەبێتە نموونهیهکی
گاڵتهجاڕیی.
دەیانەوێ بە شێویەکی تازە، بە ئاسانیی و بێ بەکارهێنانی چەک، و زیانی
گیانی وەکو عێراق و ئەفغانستان کە بە زیانێکی بێ ئهژمار تۆمارکرا.
ئهزموونی ئەمجارەیان بە شێوەیەی تازە و بە ویستی خۆیان چەند گرووپێکی
تازەیان دروستکردووە بە ناوی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و
دروستکردنی دەیان هەزار رێکخراوی سەربەخۆ و پاڵپشتکردنیان و پاشان
بەکارهێنانیان وەکو هێزێکی بەرهەڵستکار لە دژی دەسەڵاتدارانی ئاسیا بە
تایبەتی وڵاتانی عەرەبی و رووسی و ئەفریقیا و ئەو شوێنانەی کە
دەوڵەمەند و ستراتیژیین، تەنانەت شانشینی وڵاتە یەکگرتووەکانی
بەریتانیاش.
ئەمڕۆ قۆناغێکی نوێ بە ناوی سهقامگیربوونی دیموکراسیەت پێویستە، خەڵک
ئازادیی رادەربڕین و مافی ئاشکراکردنی گەندەڵییهکانی ههبێ. لە
کاتێکدا نووسەر باس لە گەندەڵی دەوڵەت و سەرکردەکان دەکا بەڵگە
بەهێزەکان لەسەر حاکمانی دەوڵەت ئاشکرا نییه تا خەڵک متمانەی تەوایان
پێ بکا، هەڵسان هەرچی بەڵگەی پەنجا ساڵەی رابردوویان له رێگهی
کۆمپانیایەک بە ناوی ویکلیکسەوە کە گوایه سەر بهوان نین، هەرچی
بەڵگەی گەورە و راستیی هەیە لەسەر سەرۆکەکانی وڵاتان و بەرپرسانی
حکومەتەکان کە بهکرێگیراو و خۆفرۆش بوونە. خەڵک هان بدەن بۆ راپەڕین
لەم وڵاتانەدا. دروستکردنی هەرای گەورە بە شێوازێکی ئەنارکیزمیی لەو
ناوچانە. ئەوەتا ئەمڕۆ پلانەکانیان دهستپێکرد بەو شێوازە تازەیەی کە
خۆیان دەیانەوێ. وردە وردە لە رووی کردهییهوه دەخرێتە چوارچێوەی
جێبهجێکردن.
ئەو میللەتانەی کە دەبێ سەربەخۆ بن، لەگەڵ ئەوووڵاتانەی کە دەبێ
دەسەڵاتی پاشایی و خێڵهکیی نەمێنێ: تاریقیەکان لە لیبیا،
ئەمازیغییهکان لە جەزائیر، باشووری سوودان و دارفۆرییهکان، زهین بن
ئهلعابدین لە تونس، مەغریب و ئوردن و لوبنان و کورد لە تەواوی عێراق و
تورکیا و ئێران و سووریا، یەمەنییهکان بە گەڕانەوەیان بۆ دوو بەش،
هەرێمی باسک لە ئیسپانیا، ههروا لە لایەکیتر هەر لە ئیسپانیا خەڵکی
شاری کەتەلۆنیا لە دوو هەفتەی رابردوو دەنگیان دا بۆ جودابوونهوه لە
ئیسپانیا، مۆنتیگرۆ لە یۆگسلافیا، چیک و سلۆفاکیا جودابوونهوه،
ئەڵمانیا - بە تێڕوانینی من ئەگەری ئەوە هەیە بۆ گەڕانەوەیان بۆ دووبەش
-، کۆریای باکوور، کشمیر لە نێوان هیندستان و پاکستان، ئەرمینیا و
پارچەکردنی رووسیا و بۆرما و ئیسلام و مەسیحییهکان، هەر لە ناو وڵاتە
ئیسلامییهکان جودابوونهوهی شیعە و سونەکان، مەسیحیەکان بۆ چەند بەش،
ئایینەکانیتری هیندستان و چین، فەلەستین و ئیسرائیل، سکۆتلاند لە
بەریتانیا و ولاتە شانشینەکان، نەیانتوانی بەسەر یابان زاڵ بن بە هیچ
شێوەیەک.. بەڵام توانیان بە هۆی هایتەکنەلۆژیاکەیانەوە ڤایرۆس بخەنە
ناو بهرنامه ئهتۆمییهکهیانهوه و تووشی گەورەترین قەیرانیان بکەن.
شێوازی بیرکردنەوەی کورد هاوتای ئەوانە، دەبێ بیر لهوه بکەنەوە کەوا
ئهوه سەر ناگرێ بۆ ئەوان و سەردەمی پاشایی بەسەر چوو. دەمی خەڵک
نابەسترێ. ئەمڕۆ هەرکەس لە ماڵکەی خۆی لە پشتی کۆمپیوتەرەکەی خۆی
هێزێکی یان توانستێکی مەزنە بۆ هاندانی راپەڕین. ههروا ئهوان
دهیانهوێ بە شێوەیەکی جوان هاوکاریی ئەو مییللەتانە بکەن کە داوای
ئازادیی خۆیان دەکەن یان بێکاریی و گەندەڵیی و نادادپەروەریی تێدا
بەربڵاوە. ئهوهش شێوازێکیتره بۆ مافی چارەنووسی گەلان.. بەو هۆیەوە
بە دەوڵەتبوونی ئەو میللەتانە دهبێته هۆی پتر پارچەپارچەبوونی جیهان
و بەهێزبوونی ئەمهریکا لە جیهان. ئەو نەتەوە و گەلانەی لە چوارچێوەی
وڵاتەکان دەژین، دەبێ مافی چارهنووسی خۆیان وەبگرن.
لە دوای دوو رۆژ فەرەنسا هەڵسا بە بلۆککردنی سەرمایە داراییەکانی
گومانلێکراوانی تونسییهکان. هاوکات سەروەت و سامانی سەرانی میسری و
لیبییهکان دەستی پێکردووە. هەر ماوەیەک بەر لە ئێستا کوڕی شای ئێران
کەوا نیشانیان دا کە خۆی کوشتوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە نزیکە دەسەڵاتی
ئێران نەمێنێ بەڵام لە بەرژەوەندی ئەمهریکا و ئێرانییهکانیش نییه کە
ئەو بنەماڵەیە دووبارە بگەڕێنەوە سەر دەسەڵات بەڵکو بۆ ئەوە بوو کاتێک
شایان رووخاند بە چەپڵەلێدان دەریانکرد و بە فڕۆکەیه تاییبەت ناردیان
بۆ جەزائیر، راستەوخۆ ئەژدیهایەکیتریان دروستکردبوو لە فەرەنسا بە ناوی
(ئایەتوڵا عوزما خومهینی) کە بەرنامەیەکی تۆکمە داڕێژراوی مەزنی بۆ
کرابوو، لە هەمان کاتدا تەواوی بەرنامەی شیعهی بۆ نووسرابوو بۆ
ههستانهوهی شیعە و بەهێزکردنی لە ناوچەکە و لاوازکردنی سونە لە
ناوچەکە بە گشتی.. هێنانی بەرنامەی تازە بۆ شیعەکان ئەویش زێڕێکی مەزن
بوو بۆ ئەوان، ئەوە بوو راستەوخۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەتیی هێنایانەوە
ئێران.
پاراستنی کهسوکار و تەواوی بنهماڵهکانی ئێوهش - مهسعود بارزانی و
جهلال تالهبانی - لە لایهن تورک و فارس و عەرەبەوە لەبەر ئهوهیه
که ئێوە ئەڵماسێکن بۆ ئەوان، ئەوان نەبن ئێمەی تا سەر ئێسقان
ناسیۆنالیست، نەوەی تازە هەرگیز ئامادە نین ئاخافتن ئەنجام بدەین، چ
جای بێین دایەلۆگ بکەین. بە هەموو شێوەیەک داگیرکەرانمان
رهتدهکهینهوه. بەڵام ئەوان تەواوی بەرژەوەندییەکانی دوژمن
دەپارێزن، برایەتی ئەوانیشیان لە یەک ماڵدا پێ قهبوڵە لە ماڵەکەی
خۆیان. بۆ مانەوەی خۆیان کێشەیان نییه لە ناو ماڵەکەی ئەوان نیشتەجێن،
بە واتایەک کەوا کوردستان موڵکی ئێوەی کوردە بەڵام دهسهڵاتدارانی
تورک و فارس و عەرەب هاتوونەتە ناو ماڵەکانیشتان.
داوا لە سەرۆکایەتی کورد دەکەم کە فێری سیاسیەت بن و بڕیاری حەکیمانە
لەگەڵ میللەتی خۆیان بدەن و ئاگادار بن بە فیتی دوژمن چیدی چەوسانەوەی
میللەت نەکەنە بەرنامەی خۆتان. ئەمە پەیامێکە بۆ وەبیرهێنانەوەتان لە
جیهانی سیاسەتدا، ئەگەر جام پڕ بوو میللەت شای بە سەپان نازانێ، نهک
وەکو ئێوە شۆڕشمان پێ نەکرێ شۆڕشمان پێ تێکدەدرێ، ئێمە تێکینادەین ئێمە
دەمانەوێ دروستتان بکەینەوە. ئارامیی و ئۆقرەیی نامێنێ گەر بیر
نەکەنەوە، میللەت دوا مۆڵەتتان پێ دهدا، ئهوه ویستی من نییه تەنیا،
من تاکێکم لەو کۆمەڵگهیە.
ئەم شەپۆڵە بۆتە زەنگێکی مەترسی بۆ دکتاتۆرەکان، بەردەوام هەموو ئەو
وڵاتانه دەگرێتەوە کە ستراتیژیی و دەوڵەمەندن، نموونەی ئەوانە
کوردستان، سوودان کە شوێنی گرنگن بۆ جیهان... ماوەیەک بەر لە ئێستا
عومەر سەردانی کوردستانی کرد لە خۆشی خۆی نەبوو، ههروا لەبەر چاوی
جوانی کوردیش نەهاتبوو، ئەوان لە بنچینهدا ئهقلیەتی کوردیان
خوێندۆتەوە، کە کورد بێگانەپەرستە و سەرکردەکانی کوردیش سادەن،
ئامادەبوونی ئەوان و کۆبونەوەی گشتیی وڵاتانی عەرەب لە کوردستان بۆ
ئەوە نەبوو کە کورد مافی خۆیەتی بەڵکو بۆ ئەوەبوو کە کورد بزانێ ئەوان
بە بەشێک لە وڵاتانی عەرەبیی حیسابیان بۆ دەکەن، ئێمە بە هەموو شیوەیەک
ئهوه رتدهکهینهوه.. وەکو سەرۆکێکی بەرهەڵستکاریی کورد بە هەموو
شێوەیەک گفتوگۆ رهتدهکهمهوه لەگەڵ دهسهڵاتدارانی عەرەب و فارس و
تورک.
هەرچەندە ئەوەی ئەمڕۆی زەینەل عابدین و حوسنی موبارەک و قەزافی و ئەسەد
و ئەرتەشی تورک و رژێمی ئێرانی و بەعسییه فاشیزمەکان تازە نین کە بە
چەوساندنەوە و سەرکوتکردن و برسیکردنی میللەت راپەڕین دروست بێ و
ئارامیی و ئۆقرەیی نەمێنێ. نموونەم بۆ هێنانەوە لە سەرەوە لە ساڵی
١٩٧٩ شای ئێران بەڵگەی راستیی ئهوانهن.
شانشینی ئوردنیش بنەماڵەکەیان لە مهترسیدایه، رێپێوانە لەسەرتاسهری
وڵات لەبەر گرانیی. واتا برستکردنی میللەت. ئەوەتا میسریش دەسەڵاتی
بنەماڵەی حوسنی موبارەکیان شاربەدەر کرد، ئەوەتا بە بیانووی دزینی
سەروەت و سامانی خەڵک دەیاندەنە دادگا. ئەوەتا لە لیبیا و سووریا و
یەمەن و بەحرەینیش دەستی پێکردووە و بە هەمان شێوە نزیکە دەسەڵاتی
بنەماڵەی قەزافی و ئەسەدیی و ساڵحییهکان کۆتاییان پێ بێ و سەروەت و
سامانەکانیان بلۆک بکەن و کەس نازانێ ئەو سەروەت و سامانە کێ دەیخوا لە
ئەمهریکا و فەرەنسا و بەریتانیا و سویسرا. بۆ خۆتان دەزانن ماوەیەک
بەر لە ئێستا نزیکەی نیو میلیۆن کەس هاتە سەر شەقام تەنیا لە لەندەن کە
شتێکی چاوەڕواننهکراو بوو لە وڵاتێک کە تا رادهیهکی باش مافی ژیان
به خەڵکی سیڤیل دهدرێ، نموونەی تریش ههن وهک یۆنان.
یەکێتی نەتەوەیی عەرەب کۆتایی هات. ئەو سەردەمە تێپهڕی. سەردهمێکە
میللەت ئامادە نابێ دەستبهرداری سەروەت و سامانەکەی بێ بۆ تاکە کەس یا
چەند خێزانێک، کاتی ئهوه هاتووە میللهت نەک هەر لە رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست بەڵکو لە هەموو جیهان راپهڕن، پێویستە گەنجان بیر لە خۆیان
بکەنەوە هەر وەکو ئاژەڵ بەڕێوە نەڕۆن.. تەنیا دوای بێهۆشیی خۆیان
بکەون.. تەنیا دەرمانی بێ هۆشکهر بەکاربێن و بێ ئاگا بن، یان بەرەو
یانەکانی رۆژانە و شەوانە بۆ مەستبوون، ئهوه بەرپرسەکانی ئێمەش
دەگرێتەوە.
وتارەکەی من پەیامێکی رەخنەگرانە و واقیعی و ئهقلانییه، من دەڵێم کە
نابێ ئەبییە بۆ خەرتووم بێ ئاواش کەرکوک نابێ بۆ بەغدا بێ.
ئەو وتارەم لە یەکهم رۆژی دەسپێکی خۆپێشاندانەکەی تونس نووسی بەڵام
بڵاوم نهکردەوە. بۆیە ئێستا بڵاویدهەکەمەوە چونکه دوێنێ باراک
ئۆباما گوتی ئوسامە بن لادنمان کوشت کە هاوکاتە بە نزیکەی دهیهیهک..
واته دە ساڵ تێپەڕی، خۆ لە راستیدا ئەگەر تارمایی نەبوو ئەو کەسە چی
بەسەر هات.. کوا بۆ دهستگیر نەکرا.. خۆ لە چیاش نەبوو بە وتەی ئۆباما
لەسەر کێشی ئۆساما، بۆ خۆ بۆمبای ئەتۆمیی پێ نەبوو.. بۆ سووتا، چەند
حەفتەیەک لەمەوبەر بەریتانییهکان تووڕە بوون لەسەر ئەوەی کە ئابووریی
وڵات تووشی قەیران بووە و سەرۆک وەزیرانیش دەیڤد کامیرۆن
٧٥٠ میللیۆن پاوەند هاوکاریی پاکستانی کرد.. بۆ
چی بوو!؟ له راستییدا گوڵم دونیایەکی سەیرە!!!
٢\٥\٢٠١١
ماڵپهڕی زانا کهریم
|