٢\٨\٢٠١٠ سیتەک و ئەو کەسانەی خۆیان لە سەروو یاسەوە دەبینن.
عەلی سیتەکی
لە ئیستاشدا ناوچەی سیتەک بوەتە جێگاى بەباخ خەڵکێکى زۆر رویان کردۆتە ناوچەکە بەمەبەستى دروستکردنى خانوو باخ و کۆشکى جوان ،هەرچەندە بەهۆى نەبوونى تاپۆوە کەس نازانێت ئایندەى ناوچەکە چى لێدێت ،بۆیە دەبینى بێ پرس کردن بەلایەنە بەرپرسەکان خانوو دروست دەکرێت ریزە دوکان دەبنینین و..هتد وێراى لێدانى بیرى ئاوو شتى لەو جۆرە ،بەڵام ئەوەى خەڵکى ناوچەکەى بێزار کردوە ئەوەیە جیاوازى زۆر دەکرێت دەکر لەلایە شارەوانی وناحێکەودائیرەی کارەبا زۆریەک لەبەرپرسەکان لەم ناوچەیە باخیان هەیەو هەموشتێک بۆئەوان هەیەوقەدەغەنیە بەڵام بۆ ئەو خەڵکانە کە بەرپرس نین یان خزمی بەرپرسێک نین هیچ شتێک نایان گرێتەوەو بۆ ئەوان حەرامە.
دەبینین بەپێی نووسراوێکی حوکمەتی هەرێم بیرلێدان لە کوردستان قەدەغەیە کەچی ئێستا لەسیتەک پێنج ئامێری بیرهەڵکەندنی سوری ئیش دەکات تۆبڵی ئەم سوریانە بڕیارەکە نایان گرێتەوە یان یان کەس ئاگاداری نەکردوونەتەوە یان دەزاننوو خۆیان لەسەرو یاساوە دەبینن یان کەسێک لەپشتیانەوەیە یان خەڵک بەگێل دەزانن. ژمارە و وێنەی ئۆتمبیلەکان ناویان و ئەو شێونانەش کە ئیشى تیادا دەکەن لەلامان هەیە و دەتوانین لەکاتى پێویستدا بیدەینە دەستى ئەو کەس و لایەنە پەیوەندیدارانەى کە دەیانەوێت بۆیە داواکارین لەلایەنە بەرپرسەکان کە رێگە لەچى تر هەڵکەندنى بیرەکان بگرن یاخود رێگا بدەن بەهەمووان بە یەکسانى کە مافى بیرلێدانیان هەبێت.. ئەگەرنا ناچار بە بەڵگەوە شوێن و وێنەکان و ناویان بڵاو دەکەینەوە.
|