٢\١٢\٢٠١٤
سترێس.

شوان
حه‌سه‌ن
ده به‌سه ده‌ی
چ ژانێکی له ناکاوی
له‌پر دێیت و
له هه‌ستیارترین شوێن خۆت مه‌لاس ده‌ده‌یت
خۆ خه‌و به گه‌ورەیی خۆی لێت ده‌پاڕێته‌وه
عه‌باکه‌ی راده‌كێشیت و به‌ریناده‌یت
ده پێم بڵێ تۆ چیت؟
که ژێر قه‌فه‌سی سینه‌م
به‌ر مووسی ئازارت ده‌که‌وێ
توند ئامێز له دڵم ده‌گرم و
ده‌یلاوێنمه‌وه
وایه ده‌ترسم (گه‌ر واش نه‌ڵێم له‌وانه‌یه بزانی)
هێشتا زووه بۆ وه‌ستانی
له‌پڕ دێیت و
بێ ترپه
بێ چرپه
نه چاوی پرسیارت دیاره
نه له بێزارییم وه‌ڕس ده‌بی
کات له پاسه‌وانییم ماندوو ده‌بێت
خۆم ده‌که‌م به ئه‌کته‌رێکی خه‌واڵوو
چاوی به‌زەییت نابینم
ده‌تبه‌مه به‌رده‌م په‌نجه‌ره
ئارامی و
کوژانه‌وه‌ی گڵۆپه‌کان نابینی؟
چیت لێم ده‌وێ؟
چیت لێبکه‌م که ناتبینم.
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|