٣\۴\٢٠١٠
سی و پێنج
پەنابەری زیندانی
نامە ئاڕاستەی
دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەن لە کوردستان.
بەریتانیا :گرتووخانەکانی تنزلی هاوس
2-4-2010:
مستەفا محەمەد نۆێنەری پەنابەران لە گرتووخانەی تنزلی هاوسەوە بە
سکرتارێتی فیدراسۆنی ڕاگەیاند" بریارماندا وە ئەو ڕۆژەی دەمان نێرنەوە
کوردستان ، لە فرۆکەکە دانەبەزین".
مستەفا ئەوەشی ووت"پێیان ڕاگەیاندوین نزیک بە 70 پەنابەری کوردی
عێراقیین، ڕۆژی07.04.2010 دیپۆرتی فرۆکەخانەی سلێمانی دەکرێینەوە".
هەروەها پەنابەران لەکۆبوونەوەیەکی تەلوفونیدا بە سکرتێری فیدراسیۆنیان
راگەیاند"ئێمە تەواوی کەسوکارمان ئاگادارکردۆتەوە ئەو رۆژە لە
فرۆکەخانەی سلێمانی ئامادە بن بەمەبەستی نارەزایەتی دەربڕین".
دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن ووتی"ئێمە تەواوی هەوڵی خۆمان دەخەینە
گەر بۆ هاوکاریکردنی ئەو پەنابەرانە،هاوکات لە ئاستی ووڵاتە
ئەورپیەکاندانیشدا خەریکی پتەوکردن و پێک هێنانی تۆری هاوبەشی رێکخراوە
پەنابەریو ئینسانیەکانیین لە پێناو راگرتنی ئەم سیاسەتە دژی
پەنابەرییەی حکومەتە ئەورپیەکان ،هەروەها بەشکستکێشانی ئەو
ئیتیفاقیانەی نێوان وولاتە ئەورپیەکان و حکومەتی عێراقی‌و هەرێم".
دەشتی جەمال ئەوەشی ووت"زیاتر لە 23 رێکخراوی پەنابەری و ئینسانی و
یەکیتی کریکاریو پەرلەمانتار لە وولاتی بەریتانیاو سویسرا نامەی
ناڕەزایەتیان ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری عێراقووەزیرانو سەرۆکی هەرێمی
کوردستان کردوە سەبارەت بە هاوکاری حکومەتەکانی ئەوروپا بۆ ناردنەوەی
پەنابەران".
لە نامەیەکدا کە بە فاکس ئاراستەی فیدراسیۆن کراوە بە ئیمزای 35
پەنابەر بانگەوازی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەن لەکوردستان کە شەوی
7-4-2010 لە فرۆکەخانەی سلێمانی ئامادەبن تا ڕاستیەکان لە نزیکەوە
بەچاوی خۆیان ببینن.
ژمارەی تەلەفونی مستەفا لەگرتووخانەی تنزلی
هاوس: 00447596579192
نامه‌ی سی و پێنج
په‌نابه‌ره‌که له خواره‌وه ببینن:

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی
په‌نابه‌رانی عێراقی
____________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،
ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
00447856032991 , 00447895636633
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ده‌سته توکنه‌کانی
نێو شیشه ته‌نگه‌به‌ره‌کانی زیندان
چاوه
ماندووه‌کانی چاوه‌ڕوانی ئازادبوون.
گه‌روه تاساوه‌کانی نیو دیواره به‌رزه‌کانی
حه‌وشه‌کانی گرتوخانه‌کان..
هانایه‌ک بۆ میدیاکان...به ته‌نگ په‌نابه‌رانه‌وه بچن !!

جه‌مال کۆشش
هه‌موومان ئاگادارین چه‌ندین جاره
په‌نابه‌رانی زیندانی له ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپایی نامه‌یان بۆ
سه‌رۆکی هه‌ریم وسه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆکی حکومه‌ت وسه‌رۆکی په‌رله‌مان
...ناردووه. به‌ڵام به‌و په‌ڕی بیموبالاتی و بێگوێدانه هاناو
هاواره‌کانیان ، هیچ کام له‌و به‌ڕێزانه ئاماده نه‌بووه به یه‌ک
دێرێش وه‌ڵامی نامه‌کانیان بداته‌وه.
ئه‌مجاره په‌نابه‌ران هانایان بۆ ئیوه ، ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م
هێناوه‌و نامه‌ی کراوه‌یان ئاراسته‌ی ئیوه کردووه.
بڕیار وایه 7.4.2010 کۆمه‌ڵیک په‌نابه‌ری تر بۆ فرۆکه‌خانه‌ی سلیمانی
به‌زۆر بگه‌ڕێنرینه‌وه، وه به‌گوێره‌ی لێدوانی په‌نابه‌ران، ئه‌وان
له فڕۆکه‌کان دانابه‌زن .
ئه‌گه‌ر ی ئه‌وه هه‌یه که هه‌وڵده‌ن به
دوور له میدیاکان ئه‌م کرده‌وه‌یه جێبه‌جی بکه‌ن، بۆیه زۆر گرنگه
که نه‌یه‌ڵن ئه‌م کێشه‌یه بێ بینینی ڕاسته‌وخۆی ئیوه ئه‌نجامبدڕێت.
گرنگه دوانه‌که‌ون و بایه‌خی خۆی پێبده‌ن. وه ئه‌گه‌ر بره‌خسێت
کارمه‌ندی تایبه‌ت بۆ ئه‌م رۆژه دیاریبکه‌ن وئاگاداری جموجوله‌کانی
هێله ئاسمانیه‌کانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا بکه‌ن.
گه‌یاندنی ناهه‌قیه‌کان و نائینسانیه‌کانی ئه‌م سیاسه‌ته به
خوێنه‌ران وبینه‌ران وبیسته‌ران به‌رهه‌میکی دکیومنتاری ده‌بیت له
ڕاستای وه‌ستاندنی دیپۆرتدا.
ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌م پلانه زاڵمانه‌یه، گووشاریکه بۆ سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتداران
میدیای ئازاد..میدیای ئاشکراکردنی سیناریۆکان و ئه‌کته‌ره‌کانیه‌تی.
راگه‌یاندنی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
ته‌له‌فۆن
0041787557786
Jamal-hasan@hotmail.com
|