٢٢\٥\٢٠١٠
سڤیرا، گیانبه‌ختکردووێکی
تری فه‌رهه‌نگی نامووسپه‌رستیی
و بێده‌ربه‌ستیی ده‌وڵه‌تی سویسرایه.
له
ڕۆژی 10.5.2010 له‌شاری زوریخ، کیژه
چاوڕه‌ش و لێوبه‌خه‌نده
و تینوو به ژیان به
ڕه‌چه‌ڵه‌ک پاکستانی و به ناسنامه
سویسری ته‌مه‌ن 16 ساڵه، به
ده‌ستی باوکی به ته‌ور له‌پشتی ده‌دات و ده‌یکوژێت. پاشان هه‌ر
خۆی ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس ده‌کات و دان به تاوانه‌که‌یدا ده‌نێ.
سڤیرا، کیژه گه‌وره‌ی
خێزانیکی نه‌خوێنده‌وار و دواکه‌وتوو
کۆنه‌په‌رست بوو. که سێ خوشک و
برای تری له‌نێو ئازاردا
جێهێشت. هۆکاری
کوژرانه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کیژه ڕازی نه‌بووه
سه‌رپۆش بپۆشێت و خۆشه‌ویستێکی کوری مه‌سیحی هه‌بووه
و و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته لای ئه‌و ماوه‌ته‌وه.
ژیانی خۆی وه‌ک هه‌رزه‌کارێکی ئه‌وروپی گونجاندووه. سیڤرا
کیژێکی زیره‌ک و هه‌میشه کراوه
و ئاماده بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵک و خه‌مخۆری خوشک و
برابچوکه‌کان و هه‌ندێ جاریش خواردنی بۆ ئاماده‌کردون.
کوژرانی سڤێرا، له کۆمه‌ڵگا و میدیای سویسرادا جه‌ده‌لێکی گه‌وره‌ی
خوڵقاندووه. به‌ره‌ی ڕاست هیرشیکی گه‌وره‌ی ڕاگه‌یاندنیان بۆ سه‌ر
بیانیه‌کان ده‌ست پێکردووه به‌تایبه‌ت وه‌ک زه‌خیره‌ی که‌مپینی
به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی تاوانبار له
لایه‌ک و له لایه‌کی دییه‌وه ده‌رکه‌وتنی
چه‌وسانه‌وه و کۆیلایه‌تی کچان و ژنانی نێو
خیزانه دواکه‌تووه‌کان
و ئیسلامیه‌کان هه‌ر له نێو ئه‌م کۆمه‌لگایه‌دا
له په‌نا تاریک و گه‌ڕه‌که هه‌ژاره
نشینه‌کاندا.
که‌موکوڕیی و
فه‌رامۆشیی چاودیرانی کۆمه‌ڵایه‌تی و
به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی هێرشه‌کانی سه‌ر
قوربانیه‌که له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئاکامی ئه‌م تراژیدیایه‌ی لێکه‌وته‌وه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا مه‌سه‌له‌ی سه‌قه‌تی پرۆژه
و به‌رنامه‌ی تیکه‌ڵاوبوونی بیانیه‌کان، وه‌ک که‌مایه‌تییه‌کان
و ڕیزگرتن له نه‌ریته دینیی و
کلتوورییه داوکه‌وتوو
و دژه مرۆییه‌کان و ته‌رخانکردنی
بوودجه‌یه‌کی گه‌وره بۆ
نێو ئه‌و پرۆژانه که به واقیعیی
ڕێگرن له کرانه‌وه‌و و ڕزگاربوونی منداڵان
و هه‌رزه‌کاران و لاوان له‌و فه‌زا سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تییانه.
سڤێرا، نه‌ده‌بوو له‌نێو ببرێت و
جارێکی‌تر نه‌چێته‌وه بۆ قوتابخانه
ناوه‌ندییه‌که‌ی و ده‌توانرا به‌ر به له‌نێوبردنی
بگیرێت، ئه‌گه‌ر نه‌نێردرابایه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌ی خۆیان و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌کانی بدرایه‌ته‌وه له‌کاتی خۆیدا ئه‌گه‌ری زۆر
هه‌بوو کاره‌ساته‌که نه‌قه‌ومێ. ئه‌مانه ده‌بێت له پرۆسه‌یه‌گی روون
و ئاشکرا و
بێلایه‌ندا لیکولینه‌وه‌یان بۆ بکرێ. ده‌وله‌ت پێویسته سه‌لامه‌تی و
خۆشگوزه‌رانیی
منداڵان و لاوان بپاڕێزێ.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا هاوبه‌شی خه‌می
هاوپۆل و دایک و که‌سوکاره‌که‌یه‌تی. بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌م سته‌مه کۆتایی پێبێهینین، پیویسته ده‌وله‌ت هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه
که ده‌کرێن به‌جددی وه‌ربگرێ. پیویسته ده‌وله‌ت
بوار نه‌دات ده‌ستی ئیسلامی سیاسی به‌سه‌ر ژنان و
منداڵان و لاوانی خێزانه ئیسلامیه‌کان
درێژ بێ. پیویسته هه‌مووان به
ئازادی و به‌یه‌کسانی و هاوبه‌ش بژین.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له
سویسرا
21.05.2010
_____________________________________
جه‌مال کۆشش
0787557786 0788532004
ئه‌حمه‌دعه‌لی
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
IFIR، Postfach 7643، 3001 Bern
ahmadali525@hotmail.com
|