په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

الاتحاد العام للاجئین العراقیین
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
 


خۆپێشاندانی جەماوەری سوید هەنگاوێکی گەورە بوو لەپێناو ڕەتکردنەوەی

ئیتیفاقیەی نیوان حکومەتی عێراقی و حکومەتی سوید بە ژیانو چارەنووسی پەنابەرانەوە.
 


ڕۆژی شەمە 26-4 لەشاری یۆتۆبۆری لە سەر بانگەوازی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و ڕێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی _بێ مەرز خۆپیشاندانێکی گەورەی جەماوەری دژ بەسیاسەتی بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران لە لایەن حکومەتی سویدیەوە سازدرا.


لەم خۆپیشاندانەدا نزیک بە 400 کەس بەشداری کرد هەروەها بە پشتیوانی و دوو ئەندام پەرلەمانی سویدی لە سەر لیستی چەپ و ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخراوەکانی وەک یەگرتووی پەنابەرانی ئەفغانی،هیچ کەسێک لە جیهان قاچاغ نی یە ، حزبی سوسیالستی عەداڵەت خوازی سویدی،حزبی چەپی سویدی،خۆیندکارانی سوسیالیستی سویدی ، شەبەکەی 2008 کۆمەڵێک کەسایەتی لە شاری یۆتۆبۆری بە پەرۆشەوە بۆ هاوکاری داواکاریەکانی ئەم خۆپیشاندانە بەشداریان کرد.


سەرەتا خۆپیشاندەران لە شەقامی گۆستانی ئاردلۆف نۆیەت کۆبوونەوە پاشان بە ڕێپێوان بەناو سەنتەری شاری یۆتۆبۆری بەڕێکەوتن بە درۆشمی نا بۆ گەڕانەوەی پەنابەران ، سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ڕاگرن ،مافی پەنابەری مافی ئینسانە، نا بۆ گێرانەوەی پەنابەرانی بەلێ بۆ دانی ئیقامەت ...شەقامەکانی شاری یۆتۆبۆری پڕکرد لە دەنگی نارەزایەتی و نەفرەتی جەماوەری ناڕازی بەرامبەر بە حکومەتی ڕاستی مودیراتی سوید ، ڕێبوارانی ناو شەقامەکان پەنجەی پشتیوانیان بۆ خۆپیشاندەران بەرز ڕادەگرت.


پاش ڕاوەستانی خۆپیشاندەران لە سەنتەری شار دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ووتەیەکدا وێرای ئەوەی ئیدانی ئیتیفاقیەی ئاشکرانی نیوان حکومەتی عێراقی و حکومەتی سویدی کرد ڕای گەیاند بەکارهێنانی کێشەی پەنابەرانو چارەنوسیان وەک وەرقەیەکی سیاسی، بازرگانی ومامەڵەیەکی ئەوپەری دژی ئینسانی یە بە مافەکانی پەنابەران پێویستە بەتەواوی تواناوە بەرامبەری ڕابوەستین لەگۆشەیەکی تردا لەسەر هەوڵەکانی فیدراسیۆن لەڕاستای بەرگرتن بە سیاسەتی بەزۆر گێرانەوەی پەنابەرانی کورد لە کوردستان و وولاتانی ئەوروپا قسەو باسی کرد کە بە جیا دەقی قسەو باسەکان بڵاودەکەینەوە، پاشان توفیقی محمەدی لە رێکخراوی سازمانی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی ووتەیەکی پێشکەشکرد باسی لە ڕەوشی سیاسی عێراق و باندە ئینسان کوژەکان کرد ، لە پەیوەند بە ئامن بوونی عیراق ووتی درۆیەکی گەورە دەکات حکومەتی سویدی بەمنداڵان و ژنان و خەڵکی بێ تاوانی عێراق و خەریکە تراژیدیایەکی ئەخۆلقینی بە سیاسەتی ناردنەوەی پەنابەران ..،پاشان Hans Linde ئەندامی پەرلەمان سویدی ،کریستۆفەر لوندبەری لە لایەن شەبەکەی 2008 ،بورهان لۆندبەری لەلایەن حزبی سوسیالیستی عەدالەتە خواز، ماکش ئاندرۆشۆن لە حزبی ژینگەی سویدی هەریەک ووتاری پشتیوانی خۆیان بە پەنابەرانی کوردو عێراقی دووپاتکردەوە.


هەروەها ڕەفعەت هەڵبجەی لەسەر گرنگی کاری پێکەوەی و رەتکردنەوەی ئیتیفاقیەی بە ئایندەی پەنابەرانەوە قسەو باسیکرد لە کۆتایدا ڕیبوار حسین بەرپرسی فێدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ووتەیەکدا وێرای تاکیدکردنەوەی لەسەر یەکگرتووی ڕیزەکانی پەنابەران داوای کرد لە کارو چالاکیەکانی فێدراسیۆن بەشداری بکەن و تا بەشکستکێشانی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران داوای کرد لە خۆپیشاندەران کە رۆژی 29-4 لە خۆپیشاندان و مانگرتنی بەردەم پەرلەمانی سوید بەشداری بکەن .


شایەنی باسە دەزگاکانی راگەیاندن لەوانە ڕادیوی هاوپشتی و ڕادیوی حزبی دیمکرات ژمارەیەک لە جەریدەکانی سویدچاوپێکەوتنیان لەگەڵ هەڵسوراوانی فیدراسیۆن سازدا.


دوای 2 کاتژمێر خۆپیشاندانە کە سەرکەواتوانە کۆتای هات بەدوای ئەوەدا کۆبوونەوەیەک لە بنکەی فیدراسیۆن بۆ دەشتی جەمال سکرتیری فێدراسیۆن سازدرا لەم کۆبوونەوەیەدا ڕیبوار حسین و کاوە کەریم لە گەڵ ژمارەیەک لە پەنابەران لەسەر هەنگاوەکانی داهاتووی فیدراسیۆن لە ڕاستای رووبەرووبوونەوە بە سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ئەو رێگایانەی دەتوانێت خزمەتبکات لە ڕاگرتنی سیاسەتی دیپۆرت باسکرا و هەیئەتێک لە ژمارەیەک لە پەنابەران پێک هات بە دەوری بەرپرسی فیدراسیۆن لە شاری یۆتۆبۆری دوای دانانی نەخشەیەک بۆ کارەکانی داهاتوو بڕیار درا ڕۆژی دوو شەمە خۆپیشاندان ببرێتە بەردەم سجنێک کە پەنابەرانی تیا ڕاگیراوە و خۆپیشاندان ببرێتە بەردەم بالۆیزخانەی عێراقی وەیا دەفتەری نۆینەرایەتی حکومەتی هەرێم لەسوید وتاکید لە سەر کاری ڕاگەیاند و ڕاکیشانی پشتیوانی لایەنەکان کرایەوە ،دوای 2 کاتژمێر کۆبوونەوەکە کۆتای هات.

 


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
27-4-2008


IFIR:PO.BOX1575،ILFOD، IG1 3BZ، LONDON UK Tel:0044 7856032991
00447895636633،0041787557786،004799387599،003584404464905
ifir2007@yahoo.com d.jamal@ntlworld.com www.csdiraq.com
www.federation.org