١٥\٢\٢٠١٠
سوێندخواردنی
کاندید و په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و سه‌رۆکه‌کان و چه‌ند پرسیارێک...
ئامانج پیرۆت
1ـ
سوێندخواردن چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
+ ئایا سوێندخواردن ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت
که ئیدیعای که‌سی سوێندخۆر جێگای گومانه و به‌ڵگه (ماددی) یه‌کان بۆ
قه‌ناعه‌ت پێکردنی به‌رامبه‌ره‌کان به‌س نی یه و پێویسته به
پاڵپشتێکی (مه‌عنه‌وی) به‌هێز بکرێن؟ وه‌یان فاکته‌رێک هه‌یه که له
ئیراده‌ی که‌سی سوێندخۆر به‌هێزتره و بۆ خۆڕاگرتن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و
فاکته‌ره‌دا پێویسته که‌سی سوێندخۆر وا ئیدیعا بکات که ده‌یه‌وێت
جۆرێک له ئیلتزامی( مه‌عنه‌وی) بۆ خۆی دروست بکات و ڕێگه نادات ئه‌و
فاکته‌ره کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ری؟
2 ـ ئایا ئه‌م هه‌وڵدان و وه‌رگرتنی
پۆسته خۆی ئاکامێکی ته‌سلیم بوون به‌و فاکته‌ره نه‌بووه؟ خۆ ئه‌وان
پێشتر ئه‌م(سه‌دده مانیعه‌یان دروست نه‌کردووه و به‌یانیان نان و
سوێندیان نه‌خواردووه!).
3 ـ ئه‌و گومانه ماددی یه چی یه، که
ئه‌م هه‌موو سه‌رکرده و پرۆفیسۆر و یاساناس و پسپۆڕ و ...... ه
ناتوانن بیسڕنه‌وه و په‌نا بۆ ئه‌و به‌ڵگه و سه‌نه‌دانه ده‌به‌ن که
له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیان و واقعدا هه‌ن؟
+ ئایا ئه‌و گومانه به‌رهه‌می کارکردی
چه‌ندین ساڵه‌ی پۆست وه‌رگرتن و کارکردنی هه‌موو سه‌رۆک و کاربه‌ده‌سته
گه‌وره‌کانی ده‌سڵاته‌کان نی یه و هه‌میشه ئه‌وه دوباره نه‌بووه‌ته‌وه
که هه‌رچ که‌س پۆستێک له ده‌سڵاتدا وه‌رده‌گرێت، ئیش و کاره‌کانی
شتێک نین جگه له دژایه‌تی کردنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی زۆربه‌ی خه‌ڵک؟
4 ـ ئه‌ی ده‌بێت ئه‌و فاکته‌ره به‌هێزه
چی بێت؟
+ ئایا ئه‌و فاکته‌ره به‌هێزه، ئه‌و
واقعه چینایه‌تی یه نی یه که ئینسانه‌کان به‌سه‌ر دو چین دا دابه‌شبوون:
چینێک به‌هره‌مه‌ند له هه‌موو پێداویستی یه‌کی ژیان و خۆشگوزه‌رانی و
چینێکی تر چه‌وساوه و مه‌حروم له زۆربه‌ی پێداویستی یه‌کانی ژیان و
خۆشگوزه‌رانی؟ هه‌ڵبه‌ته به‌شی هه‌ریه‌که له‌م چینانه‌ش چه‌ندین ئاستی
جیاجیای خۆی هه‌یه.
+ ئایا هه‌ر ئه‌و واقعه چینایه‌تی یه
نی یه که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئینسانه‌کان ناچار ده‌کات، هه‌موو هه‌وڵ
و ته‌قه‌لایه‌ک( فه‌ردی و جه‌ماعی) بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ئاسته
گوزه‌رانه ده‌رباز بن( وه‌یان نه‌که‌ونه ناوی) که به‌شه‌کانی خواره‌وه‌ی
چینه نه‌داره‌کان هه‌یانه؟ با سه‌یری ئه‌و که‌سانه بکه‌ین له ئیشێک
زیاتر ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی شه‌ونخونی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پیشه و
کارێکیان هه‌بێت، که داهات و ده‌سکه‌وتێکی زیاتریان هه‌بێت. با سه‌یری
خه‌باتی جه‌ماعی کرێکاران و چینه نه‌داره‌کان بکه‌ین که ده‌یانه‌وێت
کرێ یه‌کی زیاتر وه‌ربگرن و.....
+ ئایا ئه‌وه هه‌ر ئه‌و واقعه چینایه‌تی
یه نی یه که ئه‌م سوێندخۆرانه ناچار ده‌کات ته‌قه‌لا و هونه‌رێکی
تر ئیزافه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان و ماڵ و مناڵیان بچنه ئاستێک له
ژیانی چینه دارا‌کان و کرێی ئه‌و ده‌وره وه‌ربگرن که له فریودان و
ترساندن و سه‌رکوتی چینه نه‌داره‌کاندا ده‌یگێڕن و فرسه‌تێکیان هه‌بێت
بۆ ده‌سڕاگه‌یشتن به ڕه‌نجی دزراوی چینه نه‌داره‌کان و تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت
و سامانی کۆمه‌ڵگا؟
5 ـ بۆچی هه‌رهه‌موویان سوێند به: خوا و
کتێبه‌کانی و گه‌ل و نیشتمان ده‌خۆن؟
+ ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که
چینه دارا‌کان توانیویانه ئه‌م مه‌فاهیمانه وه‌ک موقه‌ده‌سات به‌سه‌ر
چینه نه‌داره‌کاندا فه‌رز بکه‌ن وه‌یان بیانهێڵنه‌وه؟ هه‌روه‌ها ئایا
ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت که چینه نه‌داره‌کان نه‌یانتوانیوه مانای واقعی
ئه‌م مه‌فاهیمانه له ژیانی خۆیاندا ده‌رک بکه‌ن؟
+ ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئه‌و
موقه‌ده‌ساتانه شتێک نین جگه له وه‌سایلێک که چینه دارا‌کان له شه‌ڕی
پاراستن و زیادکردنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی خۆیاندا بۆ فریودانی چینه
نه‌داره‌کان به‌کاریان ده‌هێنن؟
+ ئایا مێژووی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی
چینه دارا‌کان و دژایه‌تی کردنی چینه نه‌داره‌کان هیچ کاتێک به‌م
سوێندخواردنانه له چه‌وساندنه‌وه و فریودان و ترساندن و سه‌رکوت و
قه‌تڵ و عام و شه‌ڕی دڕندانه وه‌ستاوه؟ ئایا هه‌ر هه‌موو دڕندایه‌تی
یه‌کانی دنیا به‌ناوی ئه‌م موقه‌ده‌ساتانه وه ڕوویان نه‌داوه؟
6 ـ ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه که
چینه نه‌داره‌کان سه‌رنجیان بچێته سه‌ر مه‌سه‌له ئه‌سڵی یه‌کانی
ژیانی واقعی یان و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێت له ڕێگای
فریودان و خه‌ڵه‌تاندنی ئه‌وانه‌وه خزمه‌تی چینه دارا‌کان و
چه‌وسێنه‌رانی ئه‌وان بکه‌ن ڕسوا بکه‌ن و پێیان بڵێن:
• ئه‌گه‌ر ئێوه درۆزن نین،
بۆچی ئه‌و ڕاستی یه به زمانتاندا نایه‌ت که کۆمه‌ڵگا بریتی یه له
دوو چینی به‌رژه‌وه‌ند جیاوازی دژ به‌یه‌ک؟
• ئه‌گه‌ر ئێوه دووڕوو نین،
بۆچی لای ئێمه ده‌ڵێن متمانه‌مان پێ بکه‌ن و ده‌شچن کار بۆ چینه
دارا‌کان ده‌که‌ن؟
• ئه‌گه‌ر ئێوه ترسنۆک نین،
بۆچی نا‌وێرن بڵێن: تا سیسته‌می چینایه‌تی بمێنێت: چه‌وسانه‌وه،
هه‌ژاری و نه‌داری، بێ‌کاری، پێشێلکردنی ئازادی، شه‌ڕ، ئاواره‌یی،
بێخانه‌ولانه‌یی، خراپی خزمه‌تگوزاری یه گشتی یه‌کان و ،... ده‌یه‌ها
نه‌هامه‌تی تر هه‌ر ده‌مێننه‌وه و ته‌نیا وشیاری و ڕێکخراویی چینه
نه‌داره‌کان خۆیان ده‌توانێت که‌میان بکاته‌وه و ته‌نیا سه‌رکه‌وتنیان
به‌سه‌ر چینه دارا‌کان و ده‌سڵاته‌که‌یاندا و دامه‌زراندنی سۆسیالیزم
ده‌توانێت زه‌مانه‌تی نه‌بوونی هه‌تا هه‌تایی ئه‌و دیاردانه بکات؟
• ئه‌گه‌ر ئێوه خۆپه‌رست نین،
بۆچی بۆ مه‌عاش و ئیمتیازاتی خۆتان ئێمه ده‌خه‌ڵه‌تێنن و ده‌ڵێن
ده‌توانین به بێ وشیار کردنه‌وه‌ی ئێوه و ڕێکخراوبوونتان و به‌هێز
کردنی جه‌بهه‌ی ئێوه له‌به‌رامبه‌ر دوژمنه چینایه‌تی یه‌که‌تاندا،
کێشه‌کانتان چاره‌سه‌ر بکه‌ین؟
هه‌ڵبه‌ته که‌س ئه‌م چاوه‌ڕوانی یه‌ی له‌م ئێوه‌ی درۆزن و دوو ڕوو و
ترسنۆک و خۆپه‌رست نی یه، به‌ڵام با بزانن که پێوه‌ری چینه
نه‌داره‌کان بۆ هه‌ڵسوڕاوانی خۆیان ئه‌وه‌یه که ژیان چۆن شه‌ڕێکی
چینایه‌تی به‌رده‌وامه، ئاوا بیریان بخه‌نه‌وه و جه‌بهه‌کانیان بۆ
ڕوونبکه‌نه‌وه و هاوکاری و ڕێنوێنیان بکه‌ن بۆ په‌یداکردنی چه‌که
پێویسته‌کانی ئه‌و شه‌ڕه و چۆنێتی سه‌رکه‌وتنیان....
amang70@hotmail.de
|