٢٥\٧\٢٠١٠
شوێنى هونەرمەندە
مللیەکانى هەولێر.

جەعفەر جەوهەر خدر
هونەرمەندە مللیەکان جیا لەوەى بەهۆى کارەکەیانەوە بژێوى خۆیان و ماڵ
منداڵەکان دابین دەکەین،لەلایەکى تریش دڵى خەلکى خۆش دەکەن
بەگۆرانیەکانیان لە ئاهەنگ و بۆنەکاندا.وەهەروەها لەزۆربەى بۆنە
نەتەوەییى و نیشتمانى و ئاینیەکاندا ڕۆڵى کاریگەریان گێڕاوە، لە شارى
هەولێر جێگایەک هەیە پێى دەلێن (پردى سەیداوە) کە زۆربەى هونەرمەندە
مللیەکان نوسینگە و ئۆفیسەکانیان دەکەویتە نزیک ئەو شوێنە،لە هەر
شوێنێک باسى پردى سەیداوە بکرێ ئەوا یەکسەر هونەرمەندە مللیەکانى ئەو
شارەت دێتە بەر چاو،ئەوەى شایەنى باس کردن بێت لەسەر شوێن و جێگەى ئەو
هونەرمەندانە ئەوەیە کە شوێنەکەیان شوێنێکى زۆر نەشیاوە بۆ کارەکەیان
ڕاستە ئەوان بەو شوێنە دەناسرێنەوە بەلام ئەو شوێنە بە هۆى دروستکردنى
باڵەخانەکانى (بازارى نیشتمان) ئەوان جێگەکەیان لێ تەسکتر بۆتەوە
کەبەراستى ئەوە جێگەى هونەرمەندان نیە،لەیەکى تریش بەهۆى تەواو نەکردنى
ئەو باڵەخانانە خزمەت نەکردنى پێویستى شوێنە بۆتە هۆى کۆبوونەوەى پیسى
و چلکاوى چەند گەرکێکى شوێنى ەولێر لە ژێر پردەکە و سیما و بۆن و
بەرامەیەکى ناشرین و ناخۆشى بەخشیوە بەو شوێنە کە ئەمەش دوورە لە کەشى
هونەرمەندان و بۆتە هۆى بێزابوونى ئەوانەى ڕۆژانە سەردانى هونەرمەندان
دەکەن بەمەبەستى بەکرێ گرتنى تپیى مۆسیقا بۆ ئاهەنگ و بۆنەکان.
پایتەخت بەهۆى خزمەتگوزارى زۆرەوە بۆتە شوێنێکى گەشتیارى کە لە سەرجەم
ناوچەکانى عێراقى فیدرال و دەورو بەرى کوردستان ڕۆژانە گەشیار و میوان
سەردانى دەکەن،بەڵام ئەو دیاردە ناشرینەى لاى (پردى سەیداوە) سیماى
شوێنەکەو جێگەى هونەرمەندانى ناشرین کردووە،بۆیە پێویستە حکومەتى هەرێم
ئاوڕێکى بە پەلە لە شوێنەکە و هونەرمەندان بداتەوە ،چونکە هونەرمەندە
مللیەکان سامانى نەتەوەن و بەردەوامى بە مانەوەى هونەرى کوردى دەدەن و
بارێکى قوسیان لەسەر شانە کە بەرپرسیاریەکى هونەرى نەتەوەیەکە.
پیوێستە حکومەت هەممو هونەرمەندە مللیەکانى لاى پردى سەیداوە لە
باڵەخانەیەک یان شوێنێکى تایبەت کۆبکاتەوە و بایەخى زیاتریان پێبدات و
بیرێکیش لە پاک کردنەوەى ئەو شوێنە بکاتەوە کە بەهۆى بە هۆى تەواو
نەکردنى پرۆژەى بازارى نیشتمان بۆتە هۆى کۆبوونەوەى زبل و خاشاک و
ناشرین کردنى شوێنەکە.
jahfarxosnaw@gmail.com
|