٢\٥\٢٠١١
سیخوڕی نێوده‌وڵه‌تیی
له پاش ئوسامه توانای هیچ شانۆگه‌رییه‌کی نه‌مایه.

دارا ئه‌حمه‌د
تا کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی رابردووش خه‌ڵکانه‌کی زۆر له‌و جیهانه هه‌بوون
لایان رۆشن نه‌بوو که رژێمی چه‌وسێنه‌ری جیهانیی ته‌نیا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی
کۆمه‌ڵێک سه‌رمایه‌داری گه‌وره و دڕنده‌ی ئه‌مه‌ریکا و پاشکۆکانی و به
به‌کارهێنانی ده‌یان کاراکته‌ری به‌ناو سه‌رۆک - که دا‌و نموونه‌یان چه‌ند
ئه‌کته‌رێکی وه‌کی ئۆباما و کامیرۆن و ساکۆزی و میرکل و له‌و بابه‌تانه‌ن
- نه‌خشه‌ی ژیانی تێکڕای جیهان داده‌ڕێژێ و به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه
سیخوڕیی و دژه‌مرۆییه‌کانی خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌با..
ئه‌و هه‌موو یاسا و رێسا و ده‌زگا و دامه‌زراوه حکومیی و مه‌ده‌نییانه‌ش
که به ناوی رێکخستن و پاراستنی ئاسایش و ژیانی مرۆڤه‌کان دایمه‌زراندوون
که گوایه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵه..
جگه له کۆمه‌ڵێک رێکاری رووکه‌ش بۆ له‌خشته‌بردنی مرۆڤه‌کان و به‌فیڕۆدانی
توانسته‌کانیان و ژێرپێنانی خواست و ویسته‌کانیان هیچیدیکه نه‌بوو.
له‌وه‌ش نه‌رێنیتر و جه‌رگبڕتر ئه‌وه بوو که خه‌ڵک به شێوه‌کی
گشتیی له‌وه نه‌گه‌یشتبوو هه‌ر کاته‌ک که ئه‌و رژێمه چه‌وسێنه‌ره
خوێنمژه جیهانییه له هه‌ر جێیه‌کی ئه‌و جیهانه تووشی گرفتێک ده‌بی
یان رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش
و چه‌وساوه ده‌بیته‌وه.. ئه‌وه به پێی چه‌ند و چۆنیی کێشه‌کان
شانۆگه‌رییه‌کی وا رێکده‌خا که تێیدا سه‌رجه‌می بارودۆخه‌که بشێوێ و
دۆست و دوژمنی گه‌لی تێدا نه‌ناسرێته‌وه،
دوا شانۆگه‌رییش ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی (ئوسامه بن لادن) بوو که ده
ساڵه به ناوی شه‌ڕی تیرۆریزم و پاراستنی ئاسایشی جیهان جیهانی پێ له
خوێن هه‌ڵکێشاوه و توانستێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی مادییشی له ژیان و
گوزه‌رانی خه‌ڵک گرته‌وه و له‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌ی خه‌رج کرد، سه‌رئه‌نجامیش
وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یبینین که ئه‌وڕۆ له پاش ئه‌و هه‌موو کاره‌سات و
داگیرکاریی و کاوڵکارییه ده‌یه‌وێ به سیناریۆی کوشتی (ئوسامه) له
پاکستان له لایه‌ن چه‌کداره سیخوڕه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ته‌پلی سه‌رکه‌وتن
لێ‌بدا به‌و نیازه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کیدیش به ناوی پاکسازیی پاشماوه‌کانی (ئه‌لقاعیده)
درێژه به شانۆگه‌رییه‌که‌ی بدا و خه‌ڵک له‌خشته ببا.
به‌ڵام وا دیاره ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی زانست و
ته‌کنه‌لۆژیا له‌و دواییانه‌دا له‌سه‌ر خه‌ڵک ده‌رفه‌تی فرتوفێڵی ئه‌و
رژێمه‌ی زۆر که‌م کردیته‌وه.. بۆیه ئێستا خه‌ڵکه‌کی یه‌کجار زۆر باش
له‌وه گه‌یشتیینه که (ئوسامه) پێشتر جگه
له ئه‌ڵقه‌له‌گوێیه‌کی ئه‌مه‌ریکا پتر هیچیدیکه نه‌بووه
که وه‌ک سه‌رۆکی باندێکی کۆنه‌په‌رستیی دینیی بۆ به‌رانگژبوونه‌وه‌ی
بلۆکی رۆژهه‌ڵات دروستیان کردبوو، پاشانیش به هۆی ئه‌و بۆشاییه
گه‌وره‌ی به داڕووخانی سۆڤیه‌ت په‌یدا بوو که پێشتر به هۆی (شه‌ڕی
سارد) پڕیان کربۆووه - چونکه ئه‌وه کرۆک و ئاکاری هه‌ر رژێمێکی چه‌وسێنه‌ره
و ده‌بێ خه‌ڵک به جۆرێک له شه‌ڕ خه‌ریک
بکا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌په‌ڕژێنه‌سه‌ر کۆششکردن بۆ ماف و ئازادییه‌کانیان -
ده‌بووایه شه‌ڕێکیدی بنێنه‌وه، بۆیه ئه‌وجاره له شه‌ڕی به ناو
دژه تیرۆر کردیانه پاڵه‌وانی شانۆگه‌رییه‌که‌یان.
دیاره ئێستاش ئه‌و رژێمه چه‌وسێنه‌ره‌ی جیهان له پاش گومڕابوونی له
سه‌رتاسه‌ری جیهان و روودانی ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه گه‌وره‌ی ئه‌و
ساڵانه‌ی دوایی جیهان وه‌ک دڕنده‌یه‌کی برینداری لێهاتووه و زۆرترین
کۆشش ده‌کا بۆ درێژه‌دان به ژیانی سه‌ره‌مه‌رگی خۆی، بۆیه ئه‌وڕۆ له
پاش بێ ئومێدبوونی دوا چاره‌ی هه‌ر ئه‌وه‌بوو به راگه‌یاندنی کوشتنی (ئوسامه)
شانۆگه‌رییه پووچه‌که‌ی کۆتایی پێبهێنێ، له راستییدا ئه‌و رووداوه‌ی
ئێستا ئه‌وه‌ی سه‌ڵماند که ئه‌و رژێمه تووشی شکستێکی گه‌وره بووه و
ئیدی خه‌ڵک زۆر له‌وه هۆشیارتربوونه‌ته‌وه که چیدی سیخوڕی نێوده‌وڵه‌تیی
بتوانێ شانۆگه‌ریی له‌و بابه‌تانه‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێنێ.
٢\٥\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|