له‌تیف عومه‌ر دره‌ختێکی باڵابه‌رز له‌که‌مه‌ریا بڕابۆوه ڕه‌نگی سه‌وزی ڕه‌ش داگه‌ڕاو به لاپاڵی گرده نازێ که‌نار ئاوی خووڕه‌ی زه‌ڵم سیاچه‌مانه‌ی مانه‌ی هه‌ورامانی دڵۆپ ، دڵۆپ ئه‌ڕژانه هاژه‌ی زه‌ڵم.
له‌گه‌ڵ سۆزی وورده فرمێسك ڕێگای ماندووم بۆ خورماڵی داگیر کراو به‌رێ ئه‌برد ده‌نگی کسپه‌ی ئازارێکی قه‌د بڕاوه ڕای وه‌ستانم ئۆقره‌ی ژانی ناو ده‌رونی ئه‌هاژانه ده‌روونمه‌وه قه‌دی دارم له‌باوه‌شگرت ئاخ شه‌نگه داره‌که‌ی دوێنیم که‌وا ئه‌مرۆ بێ سه‌رو قژ بێ په‌ل و پۆ بێ ده‌مو چاو که ئه‌ت بینم.
سا، زریانی ئه‌م گریانه‌ت ڕاوه‌ستێنه ئه‌م به‌هاره، تۆ ڕه‌نگێکی جوانتر له‌کۆن ئه‌ره‌نگێنی له هاوینی هه‌ست و نوستا قژی باڵات له ئاوێنه‌ی چه‌می زه‌ڵما دا ئه‌هێنی دار وتی پێم من بۆ پرچ و شانه ناگریم بۆ بڕاوه‌ی قه‌دی باریك یا په‌ل و پۆی هه‌ڵپاچراوم شیوه‌ن ناکه‌م من له‌م جێیه داربم نه‌بم جێم هه‌ر جوانه بۆ شاعیری شیعرێك ئه‌گریم دوێنێ خۆی بوو سه‌ری بڕیم.
l.omer@hotmail.com
|