١١\٤\٢٠٢٣
سیاسه‌ت.

نەژاد عەزیز سورمێ
''ئه‌وه‌ی باڵنده نییه، وا باشتره له به‌رزایی
و هه‌ڵدێران هێللانه چێ نه‌كا..''. (نیتچه).
یاقووتی شاراوه ، له‌و قووڵاییانهدایه كلیله‌كانی تێكه‌وتووه.. حه‌قیقه‌ت
وه‌ك ڕۆژێ له ڕۆژان هیراكلیتس گوتی بۆ هه‌موو كه‌س نییه ، حه‌قیقه‌ت
ته‌نیا بۆ ئه‌وانه‌یه هێزیان هه‌یه.. مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ی ئولفه‌تی به‌هه‌ردوو
شۆڕشی كشتوكاڵی و پیشه‌سازیدا گرت و له‌گه‌ڵیاندا هاته‌وه ، پێناچێ ئه‌وه‌نده
متووی جیهانایه‌تی و شۆڕشی گه‌یاندن و ده‌رهاوێشته‌كانی بێ..
ده‌گمه‌ن و نائاشنایی له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه دێن و وههم له خه‌یاڵاندا
جێگیر ده‌كه‌ن..
چیت ده‌وێ بۆت باس بكه‌م ؟
هه‌مووی ئاكام ده‌بێته‌وه خۆڵه‌مێشی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ (سیاسه‌ت) ،
كه پاشان خاكهشین به ڕێژنهیهك شوێنهواریشی نامێنێ..
ئه‌و چه‌شنه ئاگردانانه به‌و سیما و قاوخانه سپێده‌یان لێ ده‌رناكه‌وێ..
ئه‌وه‌ش یارییه‌كی دیكه‌یه له ئۆلۆمپیادی خۆههڵخستن و پێشبڕكێ و
ماراسۆنێك له بنبه‌ستدا كه سه‌ره‌تا و كۆتایی دیار نییه..
ئاوازی مرۆڤدۆستی تێدا ونه…
هه‌موومان به‌شتێكه‌وه خه‌ریكین تێیدا به‌ڵه‌د نین..
هه‌موومان به سیاسه‌ته‌وه مژوولین و ڕێگامان له ئه‌هلی كار ته‌نگ
كردووه..
یاقووتی شاراوه له‌وێدا نییه خوشك و براینه (باوه‌كو وای لێ هاتبێ
خێری زیاتر بێ)
یاقووتی شاراوه ئه‌وه‌تا؛ له‌و كێڵگانه‌یه
ڕه‌گی مرۆڤیان تێدا ڕواوه….
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|