سیاسه‌تی براگه‌وره، و میراتی برا بچوک.
خۆشناو مه‌ریوانی
دیموکراسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خه‌ڵکه،
له‌سایه‌ی دیموکراسیدا، هاوڵاتی به‌گیان وهۆشهوهبه
ووڵاتهکهیانهوهدهبهسرێنهوه، و پاره و ماڵ وموڵکی میلله‌ت
نایه‌ڵن به‌خۆرای بڕوات. له‌سیسته‌می دیموکراسیدا هه‌موو ژیانی سیاسی
وئابوری بهئامارو ژمارهدهبێت. هه‌رکه‌سێک لهههرساتێکدا بییه‌وێت
زانیاری ده‌رباره‌ی ئاماری دارای وخه‌رجی وباج وخه‌راجی وڵات بزانێت،
به‌ئاسانی چنگی ده‌که‌وێت. دارای وده‌سکه‌وتی هه‌ر کۆمپانیایه‌کی
ئه‌هلی وحکومی ساڵانهدهتوانرێ بزانرێت، وبه‌هیچ جۆرێک خهرییات
ودهسکهوتییان شاراوهنابن. تائه‌و مه‌ودایه‌ی زاناکانی کۆمه‌ڵایه‌تی
پێیان وایهدیموکراسی سیاسی به‌بێ دیموکراسی ئابووری مه‌حاڵه. تا
ئه‌مرۆژه‌ی ئه‌مرۆ که‌س نه‌ی زانیوه، دیموکراسی ئابوری داهێنه‌ری
دیموکراسی سیاسییه‌یان به‌پێچه‌وانه‌وه. که‌چی له‌وڵاتی ئێمه،
له‌کوردستانی باشور، به‌حیساب هه‌نگاو به‌ره‌و دیموکراسی ده‌نێین.
ده‌مانه‌وێت له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، ببینه وێنه‌ی وڵاتێکی
دیموکراسی تاقانه. تامیللهتانی دراوسێمان لاسایمان بکه‌نه‌وه. پاش
حهڤهساڵی کوله‌مه‌رگی، وه‌رن بیخوێنه‌وه. بزانن کاک نه‌وشیروان
به‌حیساب یه‌کێکه له‌سه‌رکرده‌کانی باڵی ریفۆرم چی ده‌ڵێت: من یه‌کێک
بوم لهدامهزرێنهرهسهرهکیهکانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و
هێزی پێشمه‌رگه‌و هه‌مو داووده‌زگا دارایی و ڕێکخراوه‌یی و
راگه‌یاندنه‌کانی، به‌شدارێکی سه‌ره‌کی بوم لهرابردوی یه‌کێتی و
له‌دروستکردنی ئێستای یه‌کێتی دا، به‌هه‌مو لایهنهسهلبی و
ئیجابیه‌کانیه‌وه، من هه‌روه‌کو شه‌ریکم له‌هه‌ڵگرتنی ئۆباڵی مێژویی
هه‌مو سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وت و شکسته‌کانی یه‌کێتیدا، هه‌روه‌ها
شه‌ریکم له‌هه‌مو سه‌روه‌ت و سامان و دارایی یه‌کێتی دا، که‌س بۆی
نیهمنهت به‌سه‌ر مندا بکات. خۆێنهریبهرێز وردببنه‌وه له‌م
ووشانه(دامهزرێنهرهسهرهکیهکانی، به‌شدارێکی سه‌ره‌کی بوم،
شه‌ریکم له‌هه‌ڵگرتنی ئۆباڵی مێژویی، شه‌ریکم له‌هه‌مو سه‌روه‌ت و
سامان و دارایی یه‌کێتی دا، که‌س بۆی نیهمنهت به‌سه‌ر مندا بکات).
له‌م چه‌ند نیووهرستانهشدا، دوو وشهزاڵن که( سه‌ره‌کی و شه‌ریکی
)یه. دوا سه‌رنجیش له‌م دوو وشهیهبدهن بۆتان ده‌رئه‌که‌وێت که‌یه‌ک
وشه‌یی ئاوێته‌یه: شه‌ریکی سه‌ره‌کی، له‌ماڵ ودارای یه‌کێتیدا. بۆخۆی
ده‌ڵێت: بێمنه‌ت بن ئه‌ز شه‌ریکی سه‌ره‌کیم، لێره‌دا ریسه‌که‌مان
کردهوهبهخووری. که‌سێک داوای ریفۆرم بکات، پێش هه‌موو داواکارییه‌ک،
داوای ریفۆرمی سیسته‌می دارای ده‌کات، چونکهدهروازهی گه‌نده‌لی
ومهحسوبی وا له‌سیسته‌می دارایدا. گه‌نده‌ڵی به‌خۆرای ناکرێت، به‌ماڵی
ئهومیللهتهدهکرێت، که چه‌ندکه‌س وچه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌ست
به‌سه‌ر پاره‌ی ئهومیلهتهدا ده‌گرن. به‌ئاره‌زوی ئاشییان گه‌دا
ده‌که‌ن به‌پاشا و پاشا دهکهنهگهدا، نه‌زان دهکهنهفهیلهسوف و
فه‌یله‌سوف ده‌که‌نه نه‌زان. له‌م ساته‌وه‌خته‌دا ده‌بوو کاک
نه‌وشێروان به‌ده‌نگی به‌رز جاری بدایه، که‌ئه‌و پاره وماڵ وموڵکه‌ی
له‌میلله‌ت زهوتییان کردووه، بگهرێنرێتهوهبۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت،
نه‌ک خۆت بکهیتهبرا شه‌ریک. جه‌نابییان درێژهبهوتهکانییان ده‌دات
" هاوکاری مام جه‌لال بۆ ئێمه ده‌ملیۆن دۆلار و بینایه‌کی حکومه‌ت و
گردێکی موڵکی کۆمپانیای نۆکان بوهئهوهش یه‌که‌م هاوکاری و دوا
هاوکاری مام جه‌لال بوهبۆ ئێمه‌و، هه‌مو ئه‌وانه‌ش به‌ناوی کۆمپانیای
وشهوهتۆمار کراون کهشهخسیهتێکی مه‌عنه‌وی و قانونیه. ئه‌مه‌شمان
ئهوهندهوتۆتهوهکهخهریکهنرخی سیاسی و مه‌عنه‌وی
هاوکاریهکهنامێنێ.
|