په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

سیاسەتى باشوورى کوردستان

لەژێر ناوى پارتى دیموکراتى کوردستان

هێزێکى نەبینراو بەرێوەى دەبات.

بێوار کوردی   


(پ د ک) کێن ؟ ئەوانە کێن سیاسەتى ئەم پارتە بەرێوە دەبەن ؟ ئەوانە کێن کە دەبنە سەرۆکى گۆران و کارى خۆیان لەدەستى گەل رزگار دەکەن ؟ وەڵامى ئەم پرسیارانە و شرۆڤەکردنى سیاسەتى ئەم حیزبە لە زنجیرە بابەتێک دا دەنووسم.

(پ د ک) پارتێکى ئەرستۆکراتیە، بەهێزترین سیاسەت لەناو ئەم پارتە ئەنجام دەدرێت، زۆرجار پرسیارى وا دێتە پێشەوە کە پارتى سیستەمێکى فیودالیزم پەیرەو دەکات چۆن تاوەکو ئێستا خاوەن ئەم پێگە جه‌ماوەرییە  یاخوت ئەم بنەماڵه‌یەى کە سەرکردایەتى ئەم پارتە دەکەن چۆنن چۆنی ئەم سیاسەتە بەرێوە دەبن یاخوت ئەم سیاستەى بەرێوەى دەبەن سیاسەتى بنەماڵه‌یە واتا لەسەر بەهێزی و زیرەکى بنەماله‌یە یان لەپشتى ئەوان کەسانى شاراوە هەن ؟

پارتى دیموکراتى کوردستان لە سالى 1923بریارى دروستبوونى درا، شرۆڤەى دروستبوونى پارتى له‌ بریارى پەیمانى لۆزان دەردەکەوێت، لە خالەکانى ئەم رێکەوتننامەیە بەئاشکرا دروستبوونى (پ د ک)ی تێدا نییە بەلام دەتوانین بڵێن پیلانێکى نێودەولەتى بوو لەسەر خاک و گەلى ئەم کوردستانە، لە 24ی تەمووزى ساڵی 1923لە نێوان وولاتانى تورکیا و به‌ریتانیا و فەرەنسا و ئیتالیا و ژاپۆن و یۆنان و بولگاریا و یوگسلاڤیا لە شارى (لۆزانى) سویسرا گرێدرا ئەمەش لەژێر پەردەى ئاشتەوایى لەگەڵ تورکیا ئەم پیلانە لەسەر خاکى کوردستان ئەنجام درا بۆیە بە خالێکى زەقى ناو ئەم ڕێکەوتننامەیە ناتوانین بڵێین بڕیاری دروستبوونى (پ د ک) دراوە بەڵام قووڵبوونەوه‌ لەو رێکەوتننامەیە ئەوەمان بۆ روون دەکاتەوە دروستبوونى ئەم پارتە لەژێر هێلێکى نەبینراو بووە واتا بریارى دروستبوونى (پ د ک) دەگەرێتەوە بۆ سالى 1923 و لەو ساڵه‌وه‌ ئامادەیى بوارى پراکتیکەکەى دراوە.

 

ئەوەبوو لە16 ئابى سالى 1946 لەسەر دەستى مستەفا بارزانى ئەم پارتە راگەیاندرا و هاتە بوارى پراکتیکەوە، راگەیاندنى (پ د ک) و مستەفا بارزانى دوو وەلامى دیارى راستێنەى ئەم بریارەى پەیمانى لۆزانە، مستەفا بارزانى لەناو کەسایەتیەکى ولاتپارێزی زۆر بەهێز دەبینرێت و ڕاگەیاندنى پارتیش لەسەر دەستى ئەو هاتە بوارى پراکتیک، دروستبوونى ئەم پارتە قووڵبوونەوه‌یەکى زۆری دەوێت، ئەوەش دەتوانین لە قسەکانى مستەفا بارزانى بەدیى بکەین کە زۆر جار لە لای گەلەوە گوتوویەتى کە ئەگەر پارتى نەبێتە خزمەتکارى خەلک لە ژێر پێى خۆمى داده‌نێم، ئەم قسەیەشى دەلالەت لەراستێنەى ئەم تێوەگلاویی ئەم پیڤاژۆییه‌ دەکات واتا قسەکانى ئەو بۆ خەلک نییه‌، لێرەدا ئەکتەرە شاراوەکانی پشت ئەم سیناریۆیە هەست بە بینینیان دەکرێت کە مستەفا بارزانى وەکو ئەکتەرى سەرەکى بە رووى ئەوان دادەدا کە ئەگەر پارتى خزمەتى گەل نەکات ئەم پێشرەویی ئەم پارتە ناکات چونکە هەست بە تێوەگلاویی لەم پارتە دەکات و گومان لەو تێوەگلاوییه‌ى دەکات.

 

ئیدی پارتى لەسالى 1946دەستى بە په‌رەسەندنى خۆی کرد. لە11ی ئه‌یلوولى سالى 1961 و  28ی گولانى سالى 1974 دوو جوولانەوەى لەدژى حکومەتى عێراق ئەنجامدا لەبەبەرانبەر عه‌بدولکه‌ریم قاسم و سه‌دام حوسێن. ئه‌و دوو جوولانەوە وەک کارتێکى سیاسى دەبینرێت، جولانەوەکه‌ی بەرانبەر بە حکومەتەکەى عه‌بدولکه‌ریم قاسم خیانەتێکى گەورەبوو بەرانبەر گەلانى عەرب و کورد لە عێراق و باشوورى کوردستان، بریارى مستەفا بارزانیش لەگەڵ ئەم جولانەوەیە دا نەبوو چونکە عه‌بدولکه‌ریم قاسم تاکە سەرکردەى عێراق بوو لە دیرۆکى دامەزراندنى ئەم دەولەتە کە حوکمێکى یەکسانى لە نێوان گەلانى عێراق کردبێ حکومەتێکى چەپى له‌نێو هەموو گەلانى عێراق بەرێوەبردووە، بێشوازییه‌کى شۆرشگێرانەی لە مستەفا بارزانى کردووە کاتێک کە لە یەکێتى سۆڤیەت گەراوەتەوە و رێزێکى تایبەتیشی لێ ناوە، بەلام ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌‌ له‌ بەرژەوەندیی کەپیتالیسته‌کان دانەبوو بۆیه‌ ئەم پەیوەندییه‌ لەنێو بردراوە ئەمەش لە رێگای بریارى ئەو هێزە شاراوەى ناو (پ د ک) به‌رامبه‌ر مستەفا بارزانى کە ده‌یانویست پەیوەندیی لەگەڵ عه‌بدولکه‌ریم قاسم بپچرێنێ و پالپشتى کورد لە عه‌بدولکه‌ریم قاسم بکاتەوە، عه‌بدولکه‌ریم قاسم لەگەڵ پچراندنى پالپشتى کورد تووشى شکستێکى زۆر گەورە هات، ئەوەبوو ئەم جوولانەوەى 11ئەیلولى سالى 1961 نە لە بەرژەوەندیی مستەفا بارزانى بوو نە لە بەرژەوەندیی گەلانى عێراق و باشوورى کوردستان بوو، پچڕاندنى پالپشتى کورد لە حکومەتەکەى عه‌بدولکه‌ریم قاسم تووشى شکستێکى گەورە کرد کە بووە هۆى لاوازبوونى حکومەتەکەى ئەم لاوازبوونەش له‌کۆتاییدا بووە هۆى لە ناوچوونى.

جولانەوەى 28ی گولانى سالى 1974جوولانەوەیەک بوو کە بەرژەوەندیی گەلی باشوورى کوردستانى تێدا بەدى دەکرا لەناو ئەم جوولانەوەیە چه‌ندان کەسایەتى بەهێز و بەتواناى کوردى تێدا بوو که‌ مستەفا بارزانى و (پ د ک) رێبەرایەتى ئەو جوولانەوەیان دەکرد، بەلام جولانەوەى گولان راستێنەى ئەم هێزە شاراوەیى بەدیاریخست کە بووە هۆیى رێگەگرتنى ئەم جولانەوەیە و شکست پێ هێنانى، ئەمەش بووە هۆى یاخیبوونى ئازادیخوازان و دیموکراسیخوازەکانی ناو ئەم پارتە. لێرەدا دەتوانین  (پ د ک) بەسەر سێ لا دابەش بکەین: یەکەم ئه‌و یاخیبووانه‌ی که‌ هاتنە دەرەوەله‌ن لە (پ د ک) ، دووم یاخیبووانی دەست بەسەرکراو لەناو (پ د ک) ، سێەم درێژەپێدەرانى (پ د ک). یاخیبووانى دەستبەسەرکراوانى ناو (پ د ک) نەیانتوانى درێژە بە ژیان بدەن.. پێش ساڵانی نۆهەته‌کان هەموویان لە ژیاندا نه‌مان. یاخیبووانى دەرەوەى (پ د ک) تەڤگەڕی بەهێزیان دامەزراند.. ئەوە بوو لەگەڵ شکستهێنانى جوولانەوەیى گولان (پ د ک) کەسایەتى بەهێزى لەدەست دا، لە پاش یاخیبوون چه‌ند تەڤگەرى چەپی بەهێز دروست بوون.. واتا به‌ یاخیبوونى ئەوان راستێنەى نائازادى و ناسەربەستى ئەوان لەناو (پ د ک) ده‌رده‌که‌وێ،  (پ د ک)  دەستى بە پیلان کرد دژ به‌ یاخیبووان.. به‌ جۆرێک کە ئەو یاخیبووانە لەناو پارتێک کۆبکاتەوە و هەموویان لە ژێر فرمانی سه‌رۆکێک بن.. واتا درووستبوونى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بووە کۆکردنەوەى یاخیبووان لەژێر سەرۆکێکدا، یاخیبوونى ئەم کەسایەتییانه‌ لە 1975 دەستى پێکرد و لەساڵى 1976 ڕاگەیاندرا پاشان لەناو (ی ن ک) کۆکرانەوە سه‌رۆکێکیان بۆ دروست کرا بۆئەوەى لەدەستى ئەوان نەچنه‌ دەرەوە.

 

لەگەڵ دروستبوونى (ی ن ک) پیلانى گەورە لەسەر یاخیبووان ئەنجامدرا ئەوەش بە پاکتاوکردنى ئەم کەسایەتیە بەهێزانەى لە ژێر ناوى ململانێ نێوان (ی ن ک) و (پ د ک) ، لە درێژەى ململانێى (ی ن ک) و (پ د ک) کەسایەتیی بەهێزی ناو حیزبەکانى تریش پاکتاو کران، ئەو پاکتاوکردنەش لە (شەهید ئارام)ەوە دەست پێبکەین، پیلاناتۆلۆژى تراژیدیایى شەهید ئارام راستێنەى ئەم بابەتە دەسەلمێنى که‌ ده‌توانم بڵێم شەهید ئارام  یەکێک بوو لە سەرکردە ئەفسووناویەى باشورى کوردستان کە دەیتوانى گەلى باشوور بپارێزێ بەلام هەر زوو پێیان زانی و شەهیدیان کرد. دروستبوونى (ی ن ک) و ململانێى لەگەڵ (پ د ک) پاکتاوکردنى کەسایەتیە بەهێزەکانى باشور بوو تاکو هێرشەکەى حکومەتى بەعس بۆسەر دەولەتى کوێت دەرفەتێکیان بۆ رەخسا بگەرێنەوە بۆ سەر سێ پارێزگاى باشوورى کوردستان. له‌ شاره‌کانیش زنجیرەى شەرەکانى ناوەخۆ درێژەى کێشا چونکە لە چیاکان نەیاندەتوانى هەوڵى پاکتاوکردنى تەڤـگەڕانى پارچەکانى ترى کوردستان لە کەسایەتیە بەهێزەکان ناو تەڤگەرەکان بدەن لەبەر توانا و هه‌شیاربوونەوە لە راستێنەى ئەم هێزە شاراوەیە، ئەوەبوو شەڕەکانى دیموکراتى رۆژهەلات و پارتى کرێکارانى باکووریش روویدا.. ئەمەش شەرێکى پاکتاوکردن بوو، ئەگەر لە تواناى ئەوانیش دەرچوبایە ناچار لایه‌نى داگیرکەریان بەسەر وەردەکردن و هەولى پاکتاوکردنیان دەدان، واتا دیرۆکى پاکتاوکردن لەگەڵ دروستبوونى (ی ن ک) ده‌ستیپێکرد و به‌هۆی شەڕە ناوەخۆیەکان هەزاران کەسایەتیى بەهێزى باشوور بوونە ئامانج.


هێندێک له‌و که‌سایه‌تییه‌ یاخیبووانه‌ی که‌ له‌ جووڵانه‌وکه‌ی 28ی گولانى 1974 هاتنه‌ده‌ر مردوون و ئه‌وانیتریش که‌وتنه‌ به‌ر پیلانی پاکتاوکردن، مانەوەى یاخیبووانی ناو (ی ن ک) کەوتنەبەر ئەنجامدانى پیلانەکانى (پ د ک) لەپاش ڕاپەرینەکەى سالى 1991 ، ئەو شەڕ و پاکتاوکردنە چه‌ند قۆناغی تێپەراند، ئەوەبوو لەپرۆسەى ئازادکردنی عێراق بەرژەوەندیی هێزە شاراوەکەى ناو (پ د ک) ئەوەى دەخواست کە ئەم دوو پارتە لەیەکتر نزیک ببنەوە و بۆ دروستکردنى حکومەتى عیراق بەرێبکەون و حکومەتێکى عێراقى دابمه‌زرێنن، لەپاش ئەو رێکەوتنەش بە سینارێۆیەکى تر بکەونە گیانى ئەو خەلکە.. ئەمەش بە قۆرخکردنى سامان و داهاتى ئەم گەڵە.

 

لەگەڵ پرۆسەى ئازادکردنى عێراق رۆژانە خەلک لە ڕاستێنەى چەواشەکارییەکانى (پ د ک) و (ی ن ک) هەشیار دەبێته‌وه‌، ئه‌و پیلانانەى ئەنحام دەدرێن تەنها بێئرادەکردنى خەلکە ئەمەش خۆیى لەناو حکومەتێکى گەندەڵ سەرچاوەیى گرتووە کە گەلی هەرێمى باشوورى کوردستانی پێ بەرێوە دەبەن، لە ئەنجامى ئەو هەشیاربوونەوەی گەل لە بەرانبەر ئەوان لە ساڵی 2005 بڕیارى کۆکردنەوەى خەلک لەژێر ناوی بزووتنەوەکى بەناو گۆران بۆ ئەم خەلکە هەشیارە درا، لە هەڵبژاردنى 25-7-2009 کە دەبێتە سێیەمین پرۆسەى هەلبژاردنى پەرلەمان ئەم پیلانە لەسەر ئەم گەڵە ئەنجامدرا بۆ ئه‌وه‌ی ئەو خەلکە لە چواردەورى خۆیان کۆبکەنەوە و دەنگەکانیان پەرتەوازە نەبێت، واتا هەمان سیناریۆى یاخیبووانی جوولانەوەى گولانیان دووبارە کردەوە، به‌ڵام لە رۆژى هەڵبژاردن رێژەى دەنگدان لەناو سندوقەکانى دەنگ ئەو پیلانەى فه‌شه‌ل پێهێنا بە نەهاتنى رێژەیەکى زۆرى دەنگدەران بۆسەر سندووقەکانى دەنگ دان، لەو کاتەوە ئەم هێزە کەوتە ناو واقیعێکى ترەوە کە شلەژاوى بەو هێزانە دەبینرا.. هەر لەگه‌ڵ تەواوبونى پرۆسەى هەڵبژاردن و راگەیاندنى ئەنجامى هەلبژاردن پیلانێکی تریان گرته‌ به‌ر ئەویش لە ناوچەکانى (پ د ک) که‌ وا خەریکە رۆژەڤى کیشەى نێوان نێچیروان و مه‌سعود بارزانى و کوڕەکانى لەناو خەلک دەست پێدەکات، واتا ئامادەکارییەکى تر لە ئەنجامدانى سێیەمین پیلانى (پ د ک) لەئارا دایە.

 

درێژه‌ی هه‌یه‌

Bewar.kurdi@yahoo.com