٥\٢\٢٠١٣
سیاسەتی (بانێک و دوو هەوا)
ئەو نووسەرانەشی گرتۆتەوە کە لای خۆیان
وایە لە بەرەی گەل دان!!!
رۆژانە چەندین مامۆستا و کرێکار و
کارمەندانی دیکەی کوردستان تەنیا لەسەر ئەوەی کە کەسانی ئازادن و
سەر بە هیچ حیزب و لایەنێک نین چاویان لێ سوور دەکرێتەوە و ئازار و
ئەشکەنجە دەدرێن و لە کارەکانیان دەردەکرێن و نانبڕا و پەراوێز
دەخرێن، لێ هیچ کەس و لایەنێک نقەیان لێوە نایێ، کەچی هەر کاتێک
کەسێکی دەروێش و ملکەچی گۆڕانە نەگۆڕە ناوچەگەرەکە یان ئیسلامییە
کۆنەپەرستەکان لەسەر لایەندارییەکەی لە کار دەردەکرێ ئیدی لە
سەرەتادا لە تەلەفزیۆنی (کەی ئێن ئێن) - کە بە پارەی دزراوی میللەت
بەڕێوە دەچێ و لە تەلەفزیۆنەکانی (پارتی و یەکێتی)یە گەندەڵەکە
حیزبییتر و نائازادترە - بە شانوباڵیدا هەڵدەدەن و هەر لەو گۆڕەی
دەیکەنە ئازادییخواز و شۆڕشگێڕ و فەیلەسووف.. پاشانیش هێندێک لە
رۆشنیرەکان تەنیا لە رقی دەسەڵات و بە بێ ئەوەی ئاگادار بن لەوەی
کە ئەو کەسە دەرکراوە ئەگەر دەسەڵاتی بەدەست بێ زۆر لە بەرپرسە
گەندەڵەکانی دەسەڵات خراپتر و دژەمرۆییتر دەبێ.. دەیکەنە پاڵەوانی
ئازادیی و بەرگرییکەر لە مافەکانی خەڵکی ستەمکێشی کوردستان!
چەند مەترسییدارە لە وڵاتێکدا
نووسەرانێک کە لای خۆیان وایە لە بەرەی گەل دان کەچی رێک وەک
سیاسەتبازەکان پەیڕەوی سیاسەتی (بانێک دوو هەوا) دەکەن!
ئەمڕۆ -
٥\٢\٢٠١٣
|