١۴\١\٢٠١٠
سیاسەتى دژه‌کوردی ئێران
و
بێ هه‌لۆێستیی لایه‌نه کوردیه‌کان و فارسه‌کان
و به ناو نه‌یارانی ئێرانی
شه‌رمه‌زار ده‌کەین.
محه‌مه‌د شێخی
حکومه‌تی
کۆنه‌په‌رستی شۆڤێنی ئاخۆندی ئێران یه‌کێکه له‌هه‌ره دوژمنه سه‌رسه‌خته‌کانی
گه‌لی کورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی، له دوای رژێمی خوێنمژی تورک و
شۆڤینی ئه‌سد تاکه ده‌وڵه‌ته تا ئێستاش دان به‌کێشه‌ی کوردا نانێت و
به ئاگر و تۆپ و ته‌یاره ئۆپه‌راسیۆن له دژی کوردی رۆژهه‌لاتی
کوردستان ئه‌نجامده‌دات.
دوژمنێک به‌ئاشکرا دژایه‌تی گه‌لی کورد له کوردستان ده‌کات و لێدوانی
هه‌ڕه‌شه ئامێزى راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ له دژی کورد و
له‌سێداره‌دان و زیندانیکردنی رۆله‌کانی کورد و ده‌ستکه‌وته‌کانی
هه‌رێمه‌که ده‌ده‌ن، که‌چی له‌بری به‌گژداچوون و به‌رسڤدانی مه‌عقولانه
و ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپارێزی، ده‌بینن به‌رژه‌وه‌ندی
ته‌سکی حیزبایه‌تی و ته‌نازولکردن و خۆ به‌نزم
زانین له ئاست لایه‌نه‌کانی به‌قه‌ول دیموکراسیخواز و فیدرالیخوازی
ئێرانی دا به ره‌وشتی به‌رز و رێز و ته‌قدیر ده‌زانن .
به هه‌موو کێماسییه‌کانییه‌وه تێکۆشانى پژاک له رۆژهه‌لاتی
کوردستاندا ڕێگاى له پێش قۆناخێکى نوێ کرده‌وه که خاوه‌نى کۆمه‌ڵێک
تایبه‌تمه‌ندى و پێوانه‌ى زۆر جیاوازه هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ى
که له ڕابردوودا ده‌رکه‌وتوون، هه‌م ئه‌و پارت و بزووتنه‌وانه‌ى که
ئێستا هه‌ن له کوردستاندا، بۆ نمونه پژاک له‌گه‌ڵ تێکۆشانى چه‌کداریدا
بۆ ڕزگارى نه‌ته‌وه‌یى له ده‌سه‌ڵاتى داگیرکه‌ر، تێکۆشانى ڕ‌ۆشنبیرى و
فه‌لسه‌فى و هۆشیاریشى به‌ڕێوه‌بردووه، بۆ ئه‌وه‌ش بایه‌خێکى زۆرى به
په‌روه‌رده ،رێکخستنی گه‌ل و خۆپه‌روه‌رده‌کردن داوه و ئێستاش وه‌کو
لایه‌نێکى زۆر گرنگ پژاک بایه‌خى پێده‌دات .
هه‌روه‌ها تێکۆشانى هونه‌رى و که‌لتورى و فه‌رهه‌نگیشى زیندووکردۆته‌وه
، به‌وه‌ى که هه‌وادارانى پژاک چه‌ندان سازى و ده‌زگاى شانۆ و موزیک و
گۆرانى و و...هتد، یان دامه‌زراندووه ، هه‌روه‌ها تێکۆشانێکى
دیکه‌ش که له مێژووى مرۆڤایه‌تیشدا بێ
وێنه و ده‌گمه‌نه.! تێکۆشانى
ڕه‌گه‌زییه ژنان و کچان، که ئه‌مه‌ش خاڵێکى زۆر پۆزه‌تیڤه و ته‌نانه‌ت
دوژمنانى پژاکیش نکوڵیان له‌و ڕاستییه نه‌کردووه .!؟ چه‌ندان ژن و
پیاوی ناو پژاک
قاره‌مانێتى بێ وێنه‌یان نواندووه و ئێستاش له تێکۆشانى
هه‌مه‌لایه‌نه‌ى خۆیان بۆ ئازادى به‌رده‌وامن، هه‌روه‌ها له بوارى
دیموکراتیشدا که وه‌کو خه‌ونى گه‌لانه له سه‌ده‌ى بیست و یه‌که‌مدا،
تێکۆشان و پێشکه‌وتنێکى زۆر هه‌یه ، بۆ نموونه
گه‌لى کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان هێشتا
له ژێڕ میلێتاریستی ده‌سه‌ڵاتى داگیرکه‌ر ڕزگاریان نه‌بووه ، به‌ڵام
به هۆى تێکۆشانى پژاکه‌وه له‌بوارى کولتورى دیموکراتى و هۆشیاریدا گه‌یشتۆنه‌ته
ئاستێکى به‌رز.!؟
هه‌ڵۆیستی نه‌ته‌وایه‌تی کارێکی مەزنە. کەسانی نەزان و بێ بەرپرسیار
لەناو گەلدا ناتوانن هیچ هەنگاوێَک بهاوێژن ئه‌گه‌ر تایبه‌تمنیکانی
مرۆڤیان نه‌بێت هه‌ست مرۆڤانه ،زێندووی و ئازادی !!.ئه‌م رۆژانه
لاویکی که له رۆله‌کانی گه‌له‌کمان به ناۆی فه‌سیح یاسه‌مه‌نی له
سێداره درا . سیاسەتى دژ بەکورد و بێ هه‌لۆیستی لایه‌نه کوردیه‌کان و
به ناو نه‌یارانی ئێرانی ئیدانە بکەین .!!
ئەوەی دەخوازێ بەناوی ئازادیخوازی گۆڕان و ئازادی
بۆ گه‌لان به‌ئافرێنیت ،پیوسته بچێته ناو گه‌لانی ئێران و
له فه‌سیحه‌کان و فه‌رزاده‌کان شۆڕشگێرتر بێت ،له
گه‌ریلایه‌کی ناو
شه‌ر تێکوشه‌رتر بێت ،پێوسته ئه‌مه بزانیت و ئه‌نجامی بدات . ئێوە
بۆچی نازانن پژاک یاکوو فه‌سیحه‌کان کێین و چێیان ده‌ویت .؟ هەر
یەکێکتان بەجۆرێک هەڵسەکەوت دەکه‌ن، ئەمەش نابێ !!
سۆسیالیست .چه‌پ ،نه‌ته‌وه‌خواز دیموکرات......بوون فیداکاری مه‌زنی
پێوسته .سه‌یر بکه‌ن له رۆژهه‌لاتی ناوه‌رستدا چی به سه‌ر گه‌لی ئیمه‌دا
ده‌هێینن . و یه‌ک ده‌نگێش له لا‌یه‌ن شۆڤینی فارس،عه‌ره‌ب
،و تورکه‌وه نایه‌ت و گه‌لانی دیکه‌ش بێ هه‌لویستن
به‌رامبه‌ر
له‌سێداره‌دانی رۆله‌کانمان.
با نه‌هێیلین هیچ کەسێ حسابی هەڵە له‌سه‌ر گه‌لی کورد بەکات، ئێمە
دەرفەت بەهیچ کەسێ نه‌دەین گەمە بە گەل بکات. ئەقڵی هەندێکیان
بەوجۆرەیە، هەندێکی دیکەش بەڕەنگێکی دی. هەروەها بەگوێرەی خۆیان هۆکار
دەخوڵقێنن، هۆکاری خوڵقاندنی ئەم هۆیانەش دوژمنە، دوژمن زاڵە
بەسەرماندا. بەمشێوەیە نابێ! پێویستە ئێوە بزانن لەبەرامبەر
دوژمنەکانتاندا زانایانە شەڕ بکەن، پێش هەموو شتێک پێویستە مرۆڤ خۆی لە
پلە و ئاستی گوناهباری دەربخات، بکەوێتە رێگای گەل و دادپەروەری و به
وێژدانه‌وه ، خۆی پرسیار لەخۆی بکات کە ئاخۆ ئاخافتن و ئەرکەکانی
بەپێی ئەمە پەیڕەو دەکات، یان نا؟ ئه‌وانه که له کامپه‌کاندا خه‌ریکی
ژیانن و له ئورۆپا قسه‌ی زل زل و گوی ڕایه‌لی له بڕا فارسه‌کانیان
کوا هه‌لۆێستیان برانبه‌ر به ئیعدامکردنی رۆله قاره‌مانه‌کانی گه‌لی
کورد ،فه‌سیحه‌کان ،فه‌سیح یاسه‌مه‌نی له‌پێش ئه‌وه‌یکه پژاکی بێت
رۆله گه‌لی کورده و به کۆمه‌ڵگای کورده‌وه گڕیدراوه .
ئه‌گه‌ر ئه‌وه ئه‌کبه‌ر گنجی یاکوو سه‌ر به لاینیکی که بووایه هه‌ر
ئاوا هه‌لۆێستان ده‌گرت .؟ ئایا بۆ ناتوانێین ئه‌وه به خیانەت، گێلی
و نەفامی ناوزه‌د بکه‌ین .؟!! واتا خیانەت ئەوەیە کە یەکێک لەدژی گه‌لی
خۆی و راستی نەتەوایەتی خۆی کار بکات و بێ هه‌لۆێست بێت و دەبێتە
یارمەتیدەری دۆژمنان بۆ له‌سێداره‌دان،
ئێنکارکردن سەرکوتکردن و لەناوبردن و داگیرکردن. هەروەها لەگەڵ ئەو
هێزە داگیرکەرەی کە پێی دەڵێن دوژمن بەجۆرێک دەبێتە یەک، و له کرده‌وه‌کانی
ئه‌واندا خۆی که‌ر ده‌کات که‌رم کوێرم که‌س ناپاڕیزم ،!! ئه‌و کات کە
لەڕاستی خۆی داببڕێ و، لەدژی راناەوەستێ و شەڕی لەگەڵ دا ناکات،
خائینیش کەسێکە نوێنەری ئاوه‌ها رەفتارگه‌لیک بێت . جا با بزانێین ئیوه
گیلن یاکو خائین .
گێلی به ئەوەانه ده‌لێین له‌جێگای ئەوەی لەدژی ئەو کرده‌ووه‌ی
نامرۆڤانه و چەپەڵ شەڕ بکات، دەبێتە ئامرازی دەستی خیانەتکاران و هەر
خیانەتێک کە دەکرێ پێی هەراسان نابێت و بێدەنگ دەبێت. هەرشتێک رووبدات
وەک بایەک بەلای گوێچکەیدا بڕوات وایە و هیچ پرسیارێک لەخۆی ناکات.
لەسەر گازی پشت لێی دەکەوێ و دەڵێی ژیانی من باشە و بە ئازادی دەژیم و
با ئاگره سۆره‌که له‌من به‌دوور بێت و، بەمجۆرە خۆی هەڵدەخەڵەتێنێ و
رۆَژی خۆی بەسەر دەبات. ئیتر گەل یان کۆمەڵگا یاخود وڵات چ پێشکەوتنێکی
بەسەردا دێت، ناخوازێ بیبینێ. هەموو شتێک بەیەک چاو سەیر دەکات.
بەمجۆرە رووبدات یان بەڕەنگێکیتر لای گرنگ نییە کێ بێت دەڵێ ئاغام، کێ
بڕوات دەڵێ پاشام گرنگ ئەوەیە رۆژی خۆی بەسەر بەرێت، ئەوەی ئەم
هەڵسوکەوتانەی هەبێ کەسایەتییەکی گێلە و له قسه زه‌لام زیاتر هیچی له
ده‌ست ناێیت .
کاتێک بەگوێرەی ئەم پێناسەیە تەماشای راستینەی کۆمەڵایەتی و
نەتەوایەتیمان و ئه‌و هه‌موو پارت و
رێکخراوانه ده‌که‌ین که هه‌ن له کوردستان و ئێران و لە
وڵاتەکەماندا باشووری کوردستانیش ، به تایبه‌ت لایه‌نه براکان
فارسه‌کانی ئێرانی که به‌راستی دەبینین زۆربەی زۆری لە گێلی و نەفامی
و خیانەت و خیانەتکاریدا دەژین. لەسەر ئەم بنچینەیە لەوڵاتدا گێلی
بەجۆرێک زاڵە بووه کە لە مێژووەوە پەرەی
ساندووه . ئەگەر زۆر دڵتەزێن و دژواریش بێ ئەوا، ئەو راستیە دەخاته
بەرچاو کە ئێوە لایه‌نه کوردیه‌کان و براکانتان نەوەی گێلی و
خیانەتکارین. لەناوجەرگەی ئەوانەوە ،براکانتانه‌وه ،فارسه‌کان سەرتان
هەڵداوە. ئەگەر هەندێکیش بەمجۆرە نەبن، ئەو راستیە هەمووتان دەگرێتەوە
.
له‌م بارودۆخه‌دا ئیمه چی ده‌که‌ین ،؟ بێ
گومان کاتێک نه‌فامی و دژبه‌یه‌کتر و گێلی ئه‌وه‌نده به‌سه‌رماندا
زاله هیچمان پێ ناکریت .! چونکه که‌سایه‌تیمان
بێ گیانه، بۆچی
ناێین خۆمان له هه‌ڵه و ته‌واوی که‌موکورتییه‌کان
رزگار که‌ین،
بۆچی شه‌رم ناکه‌ین ،
بێ هێز و بێچاره‌ین،
چ کێشه‌یه‌کمان هه‌یه
ئه‌و هه‌موو بێ تواناییه له کوێ
ده‌هێینین ؟؟؟؟؟ که‌چی هه‌ڵپه‌ڕکێ
و سه‌رچۆپی و خۆراوه‌شاندن و خۆ فه‌رزکردن و پێکه‌نێین و وێسکی خۆاردنه‌وه
له ئێمه که‌م نابێته‌وه،
ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی گێلی و نه‌فامی .!! چونکه
ئه‌رکی ئابروومه‌ندانه‌ی خۆمان به‌جێ نا‌گه‌ێینین .
وه‌رن با ده‌ست له‌و کولتوره قێزه‌ونه که له‌ناو کوردا هه‌یه ده‌ست
هه‌ڵگرین؛ ئه‌وه
سه‌ر به لایه‌نی من نییه ،ئه‌ویش یه‌ک قه‌بوڵ
نه‌کردن و خۆ بچووک زانین له ئاست دوژمن‌دا،
ئه‌م کولتووره له ئه‌زه‌له‌وه وه‌کو خویه‌ک
له‌نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ره‌گ و ریشه‌ی داکوتاوه ، زۆرینه‌ى ئه‌و
دواکه‌وتن و شکستانه‌ی که میلله‌تی کورد له‌مێژوودا رووبه‌ڕووی بۆته‌وه
، هۆکاری ئه‌م کولتووره خراپه‌یه، له
هه‌ر کونجێکی ئه‌م جیهانه‌دا و گه‌ر دوو کورد پێکه‌وه ژیان بکه‌ن،
ده‌بینین یه‌کتریان پێ قبووڵ ناکرێ و به‌رده‌وام له دژایه‌تیکردنی یه‌کتردا
ره‌فتار ده‌که‌ن.
ئه‌و زه‌مانه رۆشت که بتوانن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تیدا
خۆتان بژێنن و میلله‌تیش په‌راوێز بخه‌ن، بۆیه پێشنیارێکتان بۆ ده‌که‌م
وه‌کو کوردێکی وڵاتپارێز ده‌ڵێم پێویسته له‌ئاستی نه‌ته‌وه‌ییبووندا
به‌خۆتاندا بچنه‌وه ئه‌گینا ده‌سه‌ڵات و پاره و به‌رژه‌وه‌ندی تاک
قرانیکی قه‌ڵپ ناکات و چۆن کاکه چه‌په‌کان و راسته‌کانی شۆڤینی فارس
چوون ئێوه‌ش به‌هه‌مان چاره‌نووس ده‌چن و مێژووش له به‌رامبه‌رتاندا
بێ ره‌حم ده‌بێت په‌شیمان بوونه‌وه‌ش دادتان
نادات!!
12/01/2010
|