١٤\٢\٢٠١٣
سیاسەتی هاوکاریی
حکومەتی هەرێم بۆ دیپۆرتی پەنابەران بەردەوامە.
بەڵگەیەکی دیکە کە هاوکاریی حکومەتی هەرێم بۆ دیپۆرتی پەنابەران ئاشکرا
دەکات هاتووە:
پەنابەر (س،ج) لە گرتووخانەی بروک هاوس بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی
ڕاگەیاند"لەفرکەخانەی هیسرۆ لە لەندەن لەکاتێکدا بەرەو هێڵی ئاسمانی
مەلەکی ئەردەنی دەبرام تا دیپۆرتی هەولێرم بکەنەوە لە ناو ڤانەکەدا لە
پۆلیسەکانم پرسیار کرد بۆ من بە زۆر دەنێرنەوە لە کاتێکدا خاوەنی مناڵم
وهیچ ئەمنێتیکم نیە ئەوانیش وتیان : چیف نزار ئەوکەسە سەرپەرشتی
بەرێوبەرایەتی دام ودەزگاکانی ئاسایشە لە فرۆکەخانەی نیو دەولەتی
هەولیر رازی بوە تۆ بنیرێنەوە". منیش وتم کوا بەڵگەکەتان ئەوانیش نزیک
بە سی لاپەرە بە ئیمزای ئەو کەسە وە نیشانیان دام کەچۆن پێشتر ناو
بەڵگەکانی منیان ناردوە بۆ هەولێر و ئەوانێش موافەقەتیان کردوە".
لەلایەکی ترەوە پەنابەریکی دیکە بەناوی (س.م) تیکت و بەڵگەکانی خۆی بۆ
فیدراسیۆن فاکس کرد کە تیا هاتووە" رۆژی ٢٥-٢ ڕاستەوخۆ لەرێگای هێلی
ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی لە لەندەنەوە ٤،٥دەقە بەرێدەکەویت و کاتژمیر
١،٢٥ دەقە دەگاتە فرۆکەخانەی هەولێر".
هەمان پەنابەر ووتی "ماوەی ١٣ ساڵە لەولاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەم
لێرەش ناهێڵن بحەسێمەوە".
١٢\٢\٢٠١٣
- بەریتانیا -
گرتووخانەی بروک هاوس
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی
عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|