١١\٦\٢٠١٧
سیاسەتمەدار و
تیرۆر!!

حەسەن باقی
ئەوەی لای هەمووان دیارە،و شارەزاییمان لەسەری هەیە ،هەردەم دەوڵەتە
دیکتاتۆرەکان لەهەوڵی تیرۆری ئۆپزیسیۆن و کەسە چالاکەکانیدا بووە.
بەڵام ئەوەی لێرەدا من دەمەوێت باسی لێوە بکەم، ئەو تیرۆرە
وەحشیگەریەیە کە بەرامبەر خەڵک دەکرێت، بە تەقاندنەوەو هێرشی لەناکاو
لە ناو ئاپۆرای خەڵکیدا، هەندێک لەوانە تیرۆری رێکخراوی دەوڵەتیە وەک
دەبێنین کە لە باکور پیادە دەکرێت، بەڵام لە هێرشەکانی ئەم دواییەی
فەرەنسا و بەریتانیاو ئەوەی ئەمڕۆی ئێران، شێوازێکی تری تیرۆرە دژ بە
خەڵکی کە لە ڕێگەی گرووپە تیررۆریستیەکانەوە پیادە دەکرێت.
بەڵام سەیر لەوەدایە هێشتا دەنگی تەقە دێت و بەردەوامە، لە کەناڵە
ڕاگەیاندنەکانی کوردستانەوە کەسانێک بەناوی سیاسەتمەدار و شرۆڤەکارەوە
دێننە سەر شاشەو بڕیاری بێسەرو بەر دەدەن، ئەمە بۆ؟ لە پێناوی چی و چی
پەردەپۆش دەکەن؟ ئەوان نەیانوت بسمیلا ئەمان دەڵێن بەزیاد بێت، وەک ئەو
برادەرەی لە کەناڵی ڕووداوەوە وتی ئەوە سیناریۆیەکی باڵێکی ناو
دەسەڵاتە لە ئێران، پرسیار ئەوەیە ئایا لە چ شوێنێکی دونیادا ئەوە هەیە
کە هەیمەنەو ئەمنیەتی ووڵات بخەیتە دژواریەوە بۆ مەرامێکی تایبەت،
پاشان لەسەر چ بنەمایەک ئەو بڕیارەدەدەیت، کە سەرەتای ڕووداوە
تیرۆریستیەکەیە، گەر وایە واتە ئەوەی بەریتانیاو فەرەنساو، کوردستانیش
هەر سیناریۆ بووە، بۆ خەڵک چەواشە دەکرێت بۆ سپی کردنەوەی ڕووی داعش و
تیرۆریستان؟
برادەرێک بەناوی مەنسور لە کۆیە (حیزبی دیموکرات) بەر لەوەی ئەو
کردەوەیە ئیدانە (مەحکوم) بکات هەمان شت بە سیناریۆ باسی لێوە دەکات،
کەچی دەڵێت هەیمەنەی کۆماری ئیسلامی شکا!!، لەبەر ئەوەی دڵی ئەمریکا و
داعش نەشکێنن، وە تەیمور مستەفایی هەمان حیزب هەمان بیروبۆچوونی هەبوو
هەربە سیناریۆی چوواند، بۆیە کورد تاماوە ناگات بەهیچ مەرمێک، تا
خاوەندی ئەو شیوازەبن لە بیرکردنەوە.
کاک سەعید لە حککا(حیکمەتیزم)وەک خۆی وتی. باشی ووت ئەو کردەوەی مەحکوم
کرد، وە وتی( ئەمە ڕێگەدەر دەبێت بۆ زیاتر بوونی توندو تیژی دژی خەڵک
لەلایەن سوپای پاسدارانەوە).
ئەوە ڕاستیە کی حاشا هەڵنەگرە، کە داعش هەمیشە پەیڕەوی سیاسەتی نوێ
دەکات و دەیەوێت ، بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نیشان بدات کە
لەتوانایدا هەیە ئەمنیەتی ئێران تێکبدات، لەم بارودۆخەدا کە بەرژەوەندی
ئەوانی تێدایە بۆ بەهانا چونیانەوە لەم بارودۆخەی کە لەموسڵ و ڕەقە
تێیکەوتوون ،و تەنگیان پێ هەڵچنراوە، وە ڕوو لە شوێنی تردەکەن.
بردەرانی کۆمەڵەش لە سلێمانی بیدەنگ نەبوون و مەحکومیان کرد، بەڵام پێم
سەیر بوو کە دەڵێن ئێران داعشییان ڕاگوازتووە لە ئەفغانستانەوە بۆ
کوردستان، عیراقیش موسڵی تەسلیم کردن ،وە کەلێنی ئەمنی هەیە..
بۆیە ناکرێت و نەگونجاوە هیچ باڵێکی بە هەموو کێشەکانیانەوە پەنا بۆ
خۆتەقاندنەوەو تیرۆری ئاوەها ببەن ،کە ئاسایشی ووڵات و شکۆیان بخەنە
ژێر پرسیارەوە، لەرزۆکی دایان بگرێت و کەلێنی زیاتر درووست بکەن.
بە گشتی ئۆپۆزیسیۆنیش لەگەڵ ئەو شێوازەدا نین جگە لە لایەنە
ئیسلامیەکانی وەک مجاهیدین خلق، ئەم کردەوە پەیامێکە بۆ ئەمریکاو
سعودیە و..تاد.. کە داعش گوێڕایەڵێکی باش و ژیرن، بۆ پاراستنی
بەرژەوندیەکانیان وەک ئەوەی کە لە فلیپینیش پێی هەستان، بۆیە ئەو
کردەوانە سیستەماتیکی و نەخشە بۆ دارێژراوە لە هاوکارەکانیانەوە. رۆحی
ئەوانەش شاد کە بوونەتە قوربانی دەستی تیرۆر.
٨\٦\٢٠١٧
- ئەڵمانیا
ali_ahma33@yahoo.de
|