سیاسه‌ت و نه‌خۆشی ده‌روونی.
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
حیزبه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له مێژووی سیاسی خۆیاندا زۆر ده‌سته‌واژه‌ی سه‌یر و نامۆیان هێنایه ناو فه‌رهه‌نگی سیاسیه‌وه ، له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ئازاری (1991) ئه‌م ده‌سته‌واژانه پله‌و پایه‌یه‌کی گه‌وره‌تریان پێدرا ( تابووری پێنجه‌م ، خۆفرۆش ، ده‌ستی ده‌ره‌کی ، خیانه‌تکار ) ئه‌مه‌و چه‌ندینیتر ، ته‌واوی ئه‌و ده‌سته‌واژانه بۆ سه‌رکوتی سیاسی و فریوودانی خه‌ڵکی کوردستان به‌کاریانهێناوه ، له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ( یه‌کێتی و پارتی ) دا هه‌ر ده‌نگێکی ناڕازی و هه‌ر بانگه‌وازێکی مرۆڤدۆستانه به‌یه‌کێک له‌و ده‌سته‌واژه قیزه‌ونانه تۆمه‌تبار و سه‌رکوتکراوه.
هه‌ر یه‌کێک له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان زاده‌ی هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌ت و وه‌ڵام بووه بۆ سه‌رکوت له قۆناغێکی دیاریکراودا . به‌ڵام ماوه‌یه‌که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان جۆرێکی تازه له ده‌سته‌واژه به‌کارده‌هێنن بۆ سه‌رکوت و شکاندنی که‌سایه‌تی نه‌یاره‌کانیان ، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ش ( نه‌خۆشی ده‌روونییه ) من پێموایه ده‌سه‌ڵاتداران واتێده‌گه‌ن که ده‌سته‌واژه‌که‌یان ئه‌م جاره زانستیه‌و ئاسانه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی پێ چاوبه‌ست بکه‌ن ، بۆیه له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه هه‌روه‌ک په‌تایه‌کی قورس ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی گرته‌وه‌و ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌رپرس و کادیری ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆیان هێنایه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کان ، بۆ ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و شیکاری ده‌روونی بکه‌ن بۆ پاڵێوراوه‌کان و که‌سانی سیاسی و نه‌یاره‌کانیان.
که‌سێک که بۆ یه‌که‌م جار بوویه جێگای نیشانه لێگرتنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ( دکتۆر که‌مال میراوده‌لی ) بوو ، ته‌نها ده‌لیله‌که‌شی ئه‌وه بوو که ئه‌م که‌سه خۆی پاڵاوتووه بۆ پۆستی ( سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ) زۆر سه‌یره ، چ دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و فریوده‌رانه‌یه بۆ سه‌رکوتی نه‌یاره‌که‌ت که‌مپینێکی بانگه‌شه ڕێکبخه‌یت و بڵێیت نه‌یاره‌که‌م ( نه‌خۆشی ده‌روونی ) هه‌یه ، له‌هه‌موو دنیادا ڕکابه‌ره سیاسیه‌کان بۆ وه‌رگرتنی پۆستێکی (ئیداری ، حکومی ، سیادی ) ڕه‌خنه‌ی گونجاو ده‌گرن و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرۆژه‌کانی یه‌کتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، نه‌ک باسی نه‌خۆشی و باری ته‌ندروستی بکه‌ن ، به‌ڵام واقیعی سیاسی کوردستان له‌سێبه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا به‌جۆرێکه ئه‌وه‌ی که ئه‌قڵ نه‌یبڕێت ڕووده‌دات، ( نه‌خۆشی ده‌روونی ) نه تاوانه و نه‌هیچ مافێک له تاکه‌کان وه‌رده‌گرێته‌وه ، چونکه له کۆتاییدا که‌سی نه‌خۆش به ( باری ده‌روونی ) مرۆڤه و که‌س بۆی نییه که‌سایه‌تی بشکێنێت و ئیهانه‌و سوکایه‌تی پێ‌بکات .
شه‌وێک له‌یه‌کێک له به‌رنامه‌کانی ( زاگرۆس تی ڤی ) دا گوێم له ( ئازاد حه‌سیب قه‌ره‌داغی ) بوو ده‌یووت ( دکتۆر که‌مال میراوده‌لی ) ( نه‌خۆشی ده‌روونی ) هه‌یه ئه‌و شایه‌نی ئه‌وه‌یه به‌زه‌یت پێیدا بێته‌وه‌و هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه بیبه‌یته نه‌خۆشخانه‌یه‌ک و دڵنه‌وایی بکه‌یت ، کاتێک گوێبیستی قسه‌و لێدوانی زمانحاڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌بیت ئه‌و کاته به‌و حه‌قیقه‌ته ده‌گه‌یت که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چه‌نده بنبه‌ست و چه‌نده مایه‌پووچه له‌ڕووی فکری و له‌ڕووی فه‌رهه‌نگیه‌وه.
من هیچ نزیکایه‌تیه‌کم له‌گه‌ڵ بیر‌و بۆچوونه‌کانی ( دکتۆر که‌مال میراوده‌لی ) نییه به‌ڵام پێموایه هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌بێت که‌سایه‌تی و که‌رامه‌تی مرۆیی پارێزراوبێت به ( دکتۆر که‌مالیشه‌وه ) من پێموایه وه‌ستانه‌وه به‌رانبه‌ر شێواز و نه‌ریتێکی دواکه‌وتووانه‌ی له‌م جۆره بۆ ململانێی سیاسی و شکاندنی که‌سایه‌تی تاکه‌کان ئه‌رکی هه‌موو مرۆڤێکی مۆدێرن و عه‌داله‌تخواز و مرۆڤدۆسته.
کاتێک ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان کار ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌وجۆره نادروسته ململانێی سیاسی ئه‌نجامبده‌ن ، ئاشکرایه که کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکیش هه‌ر وه‌ک گوێ بڕێنه‌که‌ی (مه‌لاڕه‌سوڵ خدر) له چوارقوڕنه کۆتایی پێدێت،
گرنگه خه‌ڵکی کوردستان ڕێگانه‌دات به ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان سیمای ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سیاسی کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌و شێوه‌یه
دابڕێژن و ئاڕاسته‌ی بکه‌ن ، ده‌بێت نوسه‌ران و ڕۆشنبیران و
ئازادیخوازان بوارنه‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتداران سوونه‌تێکی عه‌شایه‌ری و
دواکه‌ووتوانه بکه‌ن به به‌ری هاوکێشه
سیاسیه‌کان و کێشمه‌کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ، خوڵقاندن و فه‌راهه‌م
کردنی که‌ش و هه‌وایه‌کی ته‌ندروست و ئازاد بۆ ململانێی سیاسی ، له‌گره‌وی
وه‌ستانه‌وه‌دایه له‌به‌رانبه‌ر نه‌ریت و
شێوازێک که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئه‌یبوژێننه‌وه‌و باوه‌شێنی ده‌که‌ن
و ده‌یانه‌وێت بیکه‌ن به عه‌قڵی خه‌ڵک .
|