١۴\٨\٢٠١٠
سیاسەت و
بازرگانی.

ئەکرەم گوڵانی
شۆرشی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کورد بە زۆر قۆناغدا گوزەری کردوە تا
گەیشتووە بەم قۆناغە، نیشتمانپەروەران و دڵسۆزانی بزاڤی رزگاریخوازی
گەلی کورد هەموو کاتێک دەستبەرداری سەروەت و سامان و دەسەڵاتی خۆیان
بوون بۆ بەرەنگاری دوژمنانی بزاڤی رزگاری گەلەکەمان .
لە دوای راپەرینە مەزنەکەی
بەهاری 1991 شێوازێکی نوێ لەناو زۆربەی سیاسیەکانی کوردستانی باشوور
هاتە ئاراوە ئەویش تێکەڵکردنی سیاسەت و بازرگانی هەندێک لە بەرپرسەکان
بە ئاشکرا وازیان لە سیاسەت هێنا و دەستیان کرد بە کاری بازرگانی بەڵام
زۆربەی زۆری بەرپرسەکانی تر هەردوو کارەکەیان بەیەکەوە ئاوێتەکردبوو
وەک کابرایان لێهاتووە حەزیان لە خورمژە.
رێکخستنی کاری بازرگانی
ئەرکی سەرەکی حکومهتە بۆ ئەوەی بازرگانەکان نەتوانن کۆنترۆلی
بازارەکان بکەن و گیرفانی هاوڵاتیان تاڵان بکەن گەر حکومهت لیژنەی
چاودیری وردی هەبێت لەسەر ئەو کاڵایانەی کە بازرگانەکان هاوردەی هەرێمی
دەکەن دەشتوانێت نرخی دیاری کراوی بۆ دیاری بکات و نەیەڵێت یاری بە نرخ
بکەن لە بۆنەکاندا یان لە رۆژانی قەرەباڵغی بازاردا ئەمە کارێکی زۆر
ئاسانە گەر حکومهت مەبەستی بێت دەیکات گەر لە سەدا سەدیش سەرکەوتن
نەیەنێت لەسەدا حەفتا سەرکەوتن بەدەست دێنێ بە مەرجێک هیچ بەرپرسێک
لەپشت بازرگانەکانەوە نەبێت.
ئەوەی ئێستا هاوڵاتیان باجی دەدەن ئەوەیە کە بەرپرسە سیاسیەکان دەست
وەردەدەنە کاری بازرگانیەوە وکاڵا لەسەر هاوڵاتیان زیاد دەکەن بۆ نمونە
ئێستا بازارەکانی کوردستان لەلایەن چەند وڵاتێکی ناوچهیییهوه
کۆنترۆڵ کراوە حکومهت دەتوانێت نرخی هاوردەکان بزانێت لەرێگای لیژنەی
چاودێریەوە ئەوکاتە بازرگانەکان ناتوانن قازانجێکی خەیاڵی بخەنە
سەرکاڵاکانیان و لەماوەیەکی کەمدا ببنە خاوەنی هەموو شتێک و
فەرمانبەرێکی حکومهتیش ساڵ بەساڵ خاڵ بژمێرێت داخۆ کەی زەوی دەدەنێ
یاخود کەی پلهی بهرز دهکهنهوه، کابرای بازرگانیش هەر رۆژەى
پلهیهک بهرز دهبێتهوه و هەر مانگەی زەویەک دەکرێت.
ئەوەی من باسی دەکەم مەبەستم نیە بڵێم با لە ئێستادا بچینە قۆناغی
سۆشیالیزم هەرچەندە دوا قۆناخ بۆ مرۆڤایەتی سۆشیالیزمە. بەلام من
گەرەکمە لە کوردستانەکی خۆماندا دادپەروەری هەبێت خەڵکێکی زۆر ههژار
نەبن و کۆمەڵکیش ئەوەندە دەولەمەند ببن کە سەروەتەکەیان لەسەروەتی
حکومهت زیاتر بێت.
کوردستان گەر بە عەدالەتانە داهاتەکەی دابەش بکرێت من ناڵێم دەبێت بە
دوبەی دەڵێم وەک ئەردەنمان لێدێت داهاتی کوردستان لە داهاتی ساڵانەی
ئەردەن زیاترە بەڵام لەکوردستان کۆمەڵک هەر دەوڵەمەند دەبن باقی دەبێت
بڵێت ئەوە بە چی هەمووش دەزانین بەچی و چۆنە بەڵام کەسمان نامانەوێت
خۆمان لە قەرەی ئەو وەڵامە بدەین .
سیاسەتمەدارانی کوردستان چۆن مافی وەرزشەوان نادەن دەڵێن وەرزشەوان
پیشە نیە هیوایەتە بۆیە بواری وەرزشی لە کوردستان لە دوایە گەر حکومهت
ژیانی وەرزشەوان دابین کات ئەوانیش بەدوای کاری ناو بازاردا نارۆن
هەوڵی خۆبەهێزکردن دەدەن لەبواری کارەکەی خۆیاندا. بەڵام سیاسییەکانی
کوردستان خۆیان ئاوها ناوزەند دەکەن کە گوایە سیاسەت هیوایەتە
بازرگانیش بۆ بژێوی ژیانیانە . رەنگە سیاسیەکان دەستبەرداری کاری
بازرگانی ببن ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان لە کوردستاندا گۆرانێکی باشی
بەسەردابێت خەڵک ئەوەندە گلەیی لە حکومهت و بەرپرسە سیاسیەکان نەکات
..
barawhasan@yahoo.com
|