١\٩\٢٠١١
سیاسه‌ت و
''گۆروا''وازی!
جه‌مال عه‌لیالی
به‌شێک له ڕۆژهه‌ڵات پێی ده‌ڵێن "جۆرابێن"، ره‌نگه له هێندێک شوێن
ناوی تری هه‌بێ، به‌ڵام هه‌رچی بێ مینایه‌کی باشه بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی
بارودۆخێ هه‌ستیاری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به تایبه‌ت له ئاست نه‌ته‌وه‌ی
کورده‌وه. ئه‌و کورته نووسراوه‌یه هه‌وڵێکه بۆ خستنه به‌ر چاوی یه‌ک
له ڕوانگه‌کانی شڕۆڤه‌ی دۆخی هه‌نووکه‌یی.
گۆرواوازی یاخود جۆرابێن یارییه‌کی زیاتر وه‌رزی زستانانه، ئه‌و کاته‌ی
له گوند و لادێی کورده‌واری به هۆی درێژی شه‌وان و به زۆری ، بێ‌کاری
خه‌ڵکه‌که، زیاتر پیاوان و گه‌نجان ڵێک کۆ ده‌بوونه‌وه و سه‌رقاڵی ئه‌و
یاریه ده‌بوون. بێگۆمان خۆێنه‌ری ئه‌و دێرانه ده‌زانێ یارییه‌که چۆن
ده‌کرێ به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی باش شاره‌زا به یارییه‌که نین، ئه‌وا به
کورتی بۆیان باس ده‌که‌م.
دوو ده‌سته، له به‌رامبه‌ر یه‌کتر چۆک داده‌ده‌ن، له مابه‌ین خۆیان
گۆره‌ویه‌کانیان له دوو ریزدا ده‌خه‌نه پاڵ یه‌کتر. لایه‌نی یه‌که‌م
ده‌ست ده‌کا به حه‌شاردنه‌وه‌ی "شتێک"ی بچووک، وه‌کو ده‌نکێک "مازوو"
له ناو گۆره‌ویه‌کاندا. ئه‌وجا نۆێره‌ی لایه‌نی دووهه‌مه که له سێ
ده‌رفه‌تاندا مازووه‌که بدۆزێته‌وه. پاش هه‌ر نۆێره‌ی سه‌رنه‌که‌وتوو،
یه‌ک له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی یه‌که‌م جارێکی تر هه‌وڵ ده‌دا مازووه‌که
حه‌شارداته‌وه، که‌واته ته‌نیا یه‌ک ده‌سته که له سه‌ر گۆره‌ویه‌کانا
ده‌گه‌ڕێ و هه‌رکه‌سێک ده‌بینێ که ته‌نیا یه‌ک ده‌ست، واته یه‌ک
فاکته‌ری ئاشکرا شۆێنه‌گۆڕکه به مازووه‌که ده‌کات، ڕه‌نگه دۆزینه‌وه‌ی
مازووه‌که زۆر زه‌حمه‌ت نه‌بێ.
ئێستا با بگڕێینه‌وه سه‌ر سیاسه‌ت که بۆچی هێندێک وه جۆرابێن ده‌چێ.
ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و نه‌ته‌وی کورد وه‌ک به‌شێک له گه‌لانی ئه‌و
ناوچه‌یه، یاری گۆرواوازیه، ئێمه ته‌نیا یه‌ک ده‌ست ده‌بینین له
کاتێک دا ده‌ستانی تری نادیار هه‌یه که له کاتی وازیه‌که‌دا مازووه‌که
له شۆێنی خۆی ده‌گۆێزنه‌وه ناو گۆره‌ویه‌کانی تر و ئێمه هه‌ستی پێ
ناکه‌ین. له دۆزینه‌وه‌ی مازووه‌که‌دا سه‌خڵه‌تمان ده‌که‌ن. ده‌کرێ ئه‌و
کاته به هۆی کورتی و که‌می زانست له سه‌ر "رووداو"ه‌که بڵێین
مازووه‌که خۆی جێگه گۆڕکێ ده‌کات.
له سیاسه‌تی هه‌نووکه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین زۆر ده‌ستی تر تێکه‌ڵاون به‌ڵام
به کۆمه‌ڵێک هۆکاره‌وه، نادیارن. یه‌ک له‌و هۆکارانه، لێکدانه‌وه‌ی
نادرووست له سه‌ر باروودۆخه‌که‌یه. هۆکارێکی تر به گرینگ زانینی به‌رژه‌وه‌ندی
تاک وسازه، به سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه. هۆکارێکی تر به
دڵنیایی ته‌واوه‌وه سه‌رکه‌وتوویی نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له
سیاسه‌تی لێکدابڕاندنی هێزه‌کانی سیاسیه. ڕه‌نگه هۆکارێکی تری ئه‌و
شانۆیه سیاسه‌تی نه‌گوونجاو له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی سیاسی ئه‌وڕۆکه‌بێ، "سیاسه‌تێک"
که نه سیاسه‌تی هه‌یه و نه به‌رنامه و پلانێکی وڵامده‌ره‌وه‌ی
پێداویستیه‌کانی هه‌نووکه‌یی.
رێز و حورمه‌ت بۆ بزووتنه‌وه‌ی فه‌له‌ستین، رێز و حورمه‌ت بۆ گه‌لی
ئیسرائیل و گشت گه‌لانی جیهان، هه‌موویان زۆر پیرۆز و گه‌وره‌ن به‌ڵام
هیچکامیان به گه‌وره‌یی بزووتنه‌وه‌ی کورد نه‌بوونه. ئه‌گه‌ر گه‌لی
ئیسرائیل پشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاوایان نه‌با قه‌ت له به‌رامبه‌ر 100
میلیۆن عه‌ره‌بی ئه‌و سه‌رده‌م سه‌رنه‌ده‌که‌وتن، ئه‌گه‌ر 20 وڵاتی عه‌ره‌بی
پشتیوانی - که‌م یاخود زۆر- فه‌له‌ستینیه‌کان نه‌بایه‌ن هه‌رگیز توانای
"ئینتیفازه"یان نه‌ده‌بوو. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری باشوور، باکوور و
ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌مان بکه‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که نه‌ته‌وه‌ی
کورد له‌و په‌ڕی بێ که‌سی دا به ته‌نیایی سه‌رقاڵی کێبه‌رکێیه‌کی نابه‌رابه‌ره
و تا ئێستا له پێ نه‌که‌وتووه. ئه‌وه له کاتێکدایه که جگه له
نه‌یارانی داگیرکه‌ر، زۆر له وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌ست به ویست و
داخوازیه‌کانی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی کورد ناکه‌ن، له راستیدا گۆێی لێ
ناگرن! ئه‌وه هۆکارێکی زۆر گرینگه بۆ یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی نه به‌مانای تێکدا توانه‌وه، به‌ڵکوو به
مانای وه‌لانانی ناکۆکی "لاوه‌کی" و خۆ چڕ کردن له سه‌ر هاوبه‌شیه سه‌ره‌کیه‌کانه.
له زانستی پزیشکیدا ده‌ڵێن بۆ چاره‌سه‌ری هێندێک نه‌خۆشی، ده‌بێ له
نه‌خۆشیه‌که که‌لک وه‌ربگیرێ، یه‌ک له‌و نه‌خۆشیانه ئه‌وانه‌ن که "ئانتیبایتیک"یان
پێویسته. نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ژه‌هری نه‌خۆشی "لێک‌دابڕان"یان
کردۆته جه‌سته‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد، که‌واته
ده‌بێ هه‌ر له‌و ژه‌هره‌وه چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ نه‌خۆشیه‌که بدۆزینه‌وه
ئه‌ویش یێکێتی نه‌ته‌وه‌ییه، چاره‌ی ڵێک په‌راوێزبوون یێکێتییه نه چی
تر.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویست به که‌ره‌سته‌ی نۆێ هه‌یه، ئه‌و که‌ره‌سته‌یه
ده‌بێ وه‌کو ئامرازێکی کاریگه‌ر بۆ به‌هێزکردنی شۆێن پێی نه‌ته‌وه‌ی
کورد بخرێته گه‌ڕ ، سازه‌یه‌کی خاوه‌ن به‌رنامه وپلان، نه‌ته‌نیا بۆ
ئه‌وڕۆ ته‌نانه‌ت بۆ سبه‌ی. به حوکمی ئه‌وه که - به هه‌ر هۆکارێک
بووبێت - گۆڕه‌پانی وڵاتی کورده‌واری پڕه له سازه‌ی سیاسی، به حوکمی
ده‌سته نادیاره‌کانی گۆرواوازی ناوچه‌که، به حوکمی گۆێ نه‌گرتنی
دێمۆکراسی ڕۆژئاوا، به حوکمی ته‌یار بوونی نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی کورد،
پێویسته ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش خۆی ته‌یار بکات به که‌ره‌سته‌یه‌ک که مه‌ترسیداره
بۆ نه‌یاران. ئه‌گه‌ر سازه‌کانی سیاسی کوردی به سه‌ر "ترس له یه‌کتر"دا
زاڵ بن، ئه‌و که‌ره‌سته هاوبه‌شه ئه‌وڕۆ له مه‌یدانی کورده‌واریدا
هه‌یه.
نزیکه‌ی 100 ساڵ له‌مه‌و به‌ر نه‌کبه‌تی "لۆزان" ماڵی کوردی تێکڕماند،
ئه‌و کات و به هۆی راسته‌وخۆی لۆزانه‌وه ئه‌گه‌ر بڵێین خۆێن زۆر سه‌رانی
نه‌برد، ده‌بێ بڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌و جاره‌یان لۆزان دووپات بکرێته‌وه ئه‌وکات
خۆێن سه‌ران ده‌با، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌کی وێ ده‌چێ جارێ له ناوچه‌که‌دا
جگه له فه‌وزاو هه‌رج ومه‌رج ته‌نانه‌ت چ حوکمێکی نیوه دێمۆکراتی
نییه.
کۆنگره‌ی نه‌ته‌ویی کوردستان یه‌ک له‌و دامه‌زراوانه‌یه که به‌رنامه‌و
پلانی بۆ داهاتووی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌یه، بێگومان هه‌تا دێت و پڕ
بایه‌خ تر ده‌بێت، ئه‌و که‌ره‌سته‌یه ئێستاکه له ئارادایه و له
ڕێگه‌ی هه‌ڵسووران کارتێکه‌ریه‌که‌ی زیاتر ده‌کات، ئه‌و که‌ره‌سته‌یه
ده‌توانێ گشت بیر و ڕا و بۆچوونه‌کان له ژێر باڵی خۆیدا کۆ کاته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی که گشت هه‌وڵه‌کان به‌ره‌و یه‌ک ئامانج ده‌سه‌ر یه‌ک بخاته‌وه
که واته ده‌کرێ وه‌ک ئاڵترناتیڤێک بۆ ڕێکخستنی هه‌وڵه‌کان له گشت
لایه‌نه‌که‌وه ڕاوه‌ستانی له‌سه‌ر بکرێ. هونه‌ری سیاسه‌ت ئه‌وه فه‌رز
ده‌کات که پێویسته سازه‌ی سیاسی له گشت ئیمکانێک که‌لک وه‌ربگرێ، بێ
ئه‌وه‌ی که خۆی گیرۆده‌ی ئیمکانه‌که بکات. فه‌رموون ئه‌وه گۆ و ئه‌وه
مه‌یدان! هه‌ر تاک و سازه‌یه‌ک بی! به بیر‌و ڕای خۆته‌وه له‌و ئیمکانه
که‌لک وه‌ربگره!
٣١\٨\٢٠١١
jamal6483443@hotmail.com
|