٢٨\٣\٢٠١٢
سیاسه‌ت،
خێڵه‌کییانه.

شوان سدیق
به حوکمی ئه‌وه‌ی حزب، ده‌بێته بنه‌مایه‌ک بۆ سیاسه‌تکردن، ئه‌وا به‌رده‌وام
پێویستی به چالاک و ئه‌کتیڤکردن هه‌یه له‌ناو کۆمه‌ڵگا و ده‌ره‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگادا، به‌رده‌وامیش هه‌ر جۆره سیاسه‌تکردنێک پێویستی به
گۆڕانکارییه. که له‌ناو کۆمه‌ڵگاو و به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمان و نه‌یاره‌کاندا،
خاوه‌ن پرۆژه‌ی وه‌ڵام ده‌ره‌وه بێت. به‌تایبه‌تی بۆ سیاسه‌تی حزبێک
که حکومڕانیش بگرێته ده‌ست!
به‌پێچه‌وانه‌وه له کوردستان هه‌موو شتێک به ئه‌ندازه‌یه‌کی قووڵ
ژیانی هاوڵاتیان زۆر بێ‌مانا پیسبووه به سیاسه‌تی عه‌فه‌ویانه‌و
ناسروشتی بارگاوی کراوه، واته له دۆخه سروشتییه‌که‌ی خۆی ده‌رچووه،
کاتێک سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر بابه‌ت و کێشه‌یه‌ک دێته گۆڕێ ئیدی سه‌رتاپا
به جۆرێک ده‌گۆڕێت، که باڵا ده‌ستی سیاسی شوێنی وه‌زیفه‌کانی دی ده‌گرێته‌وه،
هه‌روه‌ها کۆتایی به‌و به‌شداریکردنه‌ی هاوڵاتی دێنێت، که له حاڵه‌تێکدا
ده‌یه‌وێ قسه‌ی هه‌بێت........
ئه‌گه‌ر مرۆڤ له شاخ و شوێنه دووره ده‌سته‌کانی شار، فێری سیاسه‌تکردن
بێت، نه گوناح و نه‌عیبیشه بۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی زروف و سه‌رده‌مه‌که‌ی
ئه‌و وای خواستووه، به‌ڵام ده‌بێ دواتر بوونی ده‌رفه‌ت، له هه‌ر ئان
و ساتێکیدا بێت، سوود له گۆڕانگاری سیاسه‌تکردنه‌که‌ی پاشتری وه‌ربگرێت،
که دوای چه‌ندین ساڵ له سیاسه‌تی شاخه‌وه فێری بووه.
چونکه ئه‌وه‌ی پێویستیه‌تی وه‌ک حزبێکی سیاسی، بتوانێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م
و له‌به‌رامبه‌ر سیاسییه هاوپه‌یمان و نه‌یاره‌کانی هه‌ڵ بکات، هه‌روه‌ها
خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌ش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی که‌مترین خاڵی
لاوازی خۆی پیشان بدات.
ئه‌مڕۆ هه‌ندێ گوتار و خیتابی سیاسیه‌کانی کورد ده‌بینین، به‌راستی
مایه‌ی سه‌رسومانه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک که ئه‌م جۆره سیاسیانه به‌م
مانایه سیاسه‌تمان بۆ ده‌که‌ن، نوێنه‌رایه‌تی و رێبه‌ری خه‌ڵکێک ده‌که‌ن،
که هێشتا نه‌گه‌یشتوون به مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانیان که سه‌ربه‌خۆی
ئابورییه. جیا له‌وه‌ی که داوای سه‌ربه‌خۆی بکه‌ن....
بۆنموونه له جیاتی وه‌ڵامێکی نامه ئامێز یان ناردنی وه‌فدێک له‌سه‌ر
ئاستی هه‌رێم بۆ به‌غدا له به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی پێشمه‌رگه،
نه‌وت، ماده‌ی 140 و زۆرشتی تر... هه‌موو ئه‌و پرسانه له چه‌ند وته‌یه‌کی
هه‌ڕه‌شه ئامێزدا کورتبکرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش جگه له به‌ئامانج کردنی
شه‌خسێک یان که‌سانێکی تر له حکومه‌ته‌که‌ی ئیستای "مالیکی" که خودی
یه‌کێتی و پارتی. تێدا به‌شدران و وه‌ک ئه‌ندازیاری دامه‌زراندنه‌وه‌ی
ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی عێراقی دینی، داده‌نرێن به‌شداریان تێدا کردووه.
به‌ڕاستی ئه‌و په‌ڕی سیاسه‌تێکی نا ته‌ندروسته له به‌رامبه‌ر مافی ره‌وای
میله‌تێک که به دروشم و ورژاندنی عاتیفه‌ی خه‌ڵک وه‌ڵام به‌و پرسانه
بدرێته‌وه، چونکه ده‌بێ که‌سانی حزبی و سیاسی ئه‌مڕۆی کورد باش له‌وه
حاڵی بن، ئه‌م جۆره خیتابه له ئاستی سیاسه‌تی سه‌رده‌مدا نییه، به
جۆرێک ئاماده‌یی نییه له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت و حکومرانی به‌رامبه‌ر.
چونکه له سیاسه‌تدا ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندییه و به‌س
ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ش بۆ هه‌موو لایه‌ک ئه‌وه‌ی سیاسییه‌کان
خستویانه‌ته‌روو ده‌بێ پرۆتۆکۆڵی بن.....
ئه‌گینا زۆر به‌که‌می دۆستایه‌تی و خزمایه‌تی ره‌چاو ده‌کرێت، بۆنموونه
ئه‌گه‌ر له رابردوودا حزب و که‌سایه‌تییه عه‌ره‌به‌کانی ئێستا به‌غدا
له کوردستان خزمه‌تکرابن، ئێستاش بوونه‌ته نه‌یاری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
کورد ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یکه‌ن سیاسه‌ته. تۆ به حه‌رامزاده‌و بی ئه‌مه‌ک
و ناونیشیانی تریان ده‌ده‌یته پاڵ ئه‌وه هه‌موو شتێکه سیاسه‌تکردن
نییه!!
سه‌رۆکی هه‌رێم (مه‌سعود بارزانی) له وه‌ڵامێکدا به‌ناڕاسته‌خۆ بۆ
نوری مالیکی ده‌ڵێ ئه‌خلاقی کورد رێگا نادات که‌سێکی وه‌ک تاریق هاشمی
که تۆمه‌تبار کراوه، ئه‌وان راده‌ستی دادگای بکه‌ن، هه‌روه‌ها له
دوا وتاری خۆیشدا بارزانی باس له "نمه‌ک حه‌رام"ی عه‌ره‌به‌کان کرد،
به‌رامبه‌ر به داخوازییه‌کانی کورد!!
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه ئایا نمه‌ک حه‌رام و ئه‌خلاقی کورد رێگا
نادات، تۆمه‌تبار راده‌ستی دادگا بکرێت، وه‌ک دژایه‌تی لایه‌نێکی به‌رامبه‌ر
له سیاسه‌تدا هه‌یه؟!
له وه‌ڵامدا ده‌کرێت ئه‌وه بڵێین، دورو نزیک ئه‌م جۆره خیتابانه ده‌رئه‌نجامی
نه‌بوونی سیاسه‌تێکه که مانا و به‌هاکانی سیاسه‌ت ده‌کوژێت، ده‌کرێت
به‌پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی زانین و زانست دابنێین، هه‌روه‌ها سیاسه‌تێکی
کلاسێک بخرێته‌ڕوو که جگه‌له راکێشانی سه‌رنجی عاتیفه‌ی نوخبه‌یه‌ک
له خه‌ڵک ئه‌گینا به‌تاڵ له ره‌هه‌نده‌کانی دونیای راڤه‌کردنه بۆ
سیاسه‌ت دێته هه‌ژمار........
بێگومان هه‌موو وێنه‌ی ئه‌م جۆره سیاسه‌تکردن و گوتارانه له وڵات‌دا،
ده‌مان گه‌ڕێنێته‌وه بۆ بۆچوونێکی "به‌ختیار عه‌لی" که پێیوایه
رۆژێک له رۆژان، سیاسه‌تمه‌داری کورد زمانی سیاسی و فیکری خۆی نه‌بووه،
هۆکاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و مرۆڤه کۆی وه‌زیفه سیاسییه‌کانی
خۆی به ته‌نیا به‌و به‌لاغه جێبه‌جێ کردووه، که ته‌نیا زمان پێشکه‌شی
کردووه، بێگومان ئه‌مه‌ش لێکۆلێنه‌یوه‌یه‌کی ساده ده‌توانێت، که
زمانی دروشم زمانی خوتبه‌ی سیاسی زمانی به‌یاننامه حزبییه‌کان، هه‌روه‌ها
زمانی رۆژنامه‌گه‌ری حزبیش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا به‌کۆ له
ئاستێکی به‌لاغی زۆر نزمدا وه‌ستاون.....
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|