په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٢\٢٠١٧

سزای کوشتنی موسوڵمانی ھەڵگەڕاوە لە یاسای ئیسلامدا.

سەروەر تەھا حەمەئەمین


یەکێک لەو کێشە یاسایی و فکریانەی کە دینی ئیسلام لە جیھانی ھاوچەرخدا دروستی دەکات، ئەو ھەڕەشەی کوشتنەیە کە لە ھەر موسوڵمانێکی دەکات ئەگەر لە ئیسلام ھەڵگەڕایەوە و جا ئیتر بەوەی دینی خۆی بگۆڕێتە سەر دینێکی تر یان سەر بە ھیچ دینێک نەبێت و بێ دین بێت، ئیتر بە ھەر ھۆکارێک بێت، چونکە دینی ئیسلام ھیچ بوارێک نادات بە فکری کەسەکان کە خۆیان بگەڕێن و توێژینەوەیەک بکەن لەسەر ئەو دینە جەھالیەتەی کە بە وەرەسە لە باو و باپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە، کە بۆتە نەگبەتی و سەر لێ شێواوی کۆمەڵگەی کوردی تەواو باڵی کێشاوە بەسەر ھەموو لایەنەکانی ژیانمان و تەواو تەنگی پێ ھەڵچنیوین.

 

جا ئەوە جێگەی نیگەرانیە ئەم کۆنەپەرستانە خاوەنی چەندین قوتابخانە و ڕێکخراوی ئیسلامین کە تیایدا بیری تووندڕەوی و کۆنە پەرستی تێدا بڵاو دەکەنەوە، سەرەڕای بوونی زیاتر لە ٥٢٠٠ مزگەوت کە بوونیان ھەیە لە ھەرێمەکەماندا تاکی کوردی تێدا پەروەردە دەکەن و، فکر و بیر و بۆچوونیان گۆش دەکەن بە بیری سەلەفیزم، سەرە ڕای بوونی چەندین کەناڵی فەزایی و ناوخۆیش کە ئەمانەش خزمەت بە بیری کۆنە پەرستی دەکات، بەڵام ئازادیخوازان و ڕەخنەگران لە بیری جاھیلی ھیچ بوارێکی وەھایان نی یە کە بتوانن بەر پەچی کۆنە پەرستان بدەنەوە، ھیچ لایەنێکیش ئامادە نییە دەستیان بگرێت و یارمەتیدەریان بێت، تەنھا خەباتیان لە پەیجە کۆمەڵایەتیەکانی فەیس بووک و ماڵپەرە کوردیەکان و ھەندێک لە ڕۆژنامەکانن، بەڵام کۆنە پەرستان چونکە ھیچ وەڵامێکی زانستیانەیان نییە بۆ ئازادیخوازان، بۆیە شاڵاویان بۆ دەبەن و بە ھەڕەشەی کوشتن ھەوڵ ئەدەن بیان وەستێنن، دوور لە ھەموو بنەمایەکی ئەخلاقی لە مینبەری مزگەوتەکانەوە وەک و سەگ ئەڕشێنەوە بە سەر ئازادی خوازان و مرۆڤ دۆستان، ئا ئەمەیە ئەخلاقی جاھیل و کۆنە پەرستانی ئیسلامی.


ئا لێرەدا ئەمەوێت ئاماژە بدەم بە ھەڕەشەی بانگخوازێکی کۆنەپەرست کە سەر بە پارتێکی سیاسی ئیسلامی کوردستانە، کە لەم ڕۆژانەی ڕابردوو دوور لە ھەموو بنەمایەکی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی ھێرشی کردە سەر برایانی زەردەشتیمان، کە گوایە ئەمانە کوشتنیان حەڵاڵەو ئەبێت مۆڵەتی سێ ڕۆژیان پێ بدرێت و دواتر کە نەگەڕانەوە سەر دینی جاھلیەتی ئیسلام دەبێت لە ملیان بدرێت و بکوژرێن، ئاخر ئەی پاشەڵ پیسانی بە کرێ گیراوانی ووڵاتانی سەرچاوە و بنەمای دروست بوونی تیرۆر، برایانی زەردەشتی و ئاینی ڕەسەنی نەتەوەی کوردمان چ زیانێکی بۆ کۆمەڵگاکەمان ھەبووە، وەک ئەوەی من ئاگادار بم برایانی زەردەشتی کەسانێکن تەواو بە مانا نیشتمان پەروەر و کورد ویستن، بەڵام پێویستە ئەم بانگخوازە کۆنەپەرستە (مەلا حەسیب)، بدرێتە دادگا و بە سزای شیاوی خۆی بگات تاک و ببێت بە پەند بۆ ھەموو جاھیلانی ئیسلام کە جورئەت نەکەن بە ئاشکرا فتوای ھاو نیشتمانیانمان دەر بکەن.

 

 

sarwartaha52@gmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک