١\۴\٢٠١٠
سزای
له‌سێداره‌دان پێشێلکردنی مافی مرۆڤه و
ئێمه به توندیی
شه‌رمه‌زاری ده‌که‌ین.
- راگه‌یاندنێک له
باره‌ی هه‌واڵی له سێداره‌دانی بکوژانی دوعا خه‌لیل ئه‌سوه‌ده‌وه
-

هۆزان
مه‌حمود*
به پێی هه‌واڵێک که له ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌کانی
کوردستانه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه که گوایه دادگای موسڵ بریاری له
سێداره‌دانی چوار که‌س
له بکوژانی (دوعا خه‌لیل)
یان داوه.
ئه‌م هه‌واڵه جێگای نیگه‌رانیی ئێمه‌یه
و به هیچ جۆرێک پشتیوانی ئه‌م جۆره له سزادانی بکوژانی دوعا
ناکه‌ین.
ئاشکرایه که دادگای موسڵ ئه‌م بڕیاره‌ی داوه له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو
کار و هه‌ڵسوڕان و چالاکییه
سیاسییانه‌وه که خه‌ڵکی کوردستان
وه‌کو فشارێک و ناڕه‌زایه‌تییه‌کی جه‌ماوه‌ریی
به‌رین دژ به کوشتنی دوعا و کوشتاری ژنا ن پێی هه‌ستان.
ده‌یان و سه‌دان ژن چ له سایه‌ی ڕژێمی به‌عسی فاشیدا که له ساڵانی
هه‌شتاکاندا له یاساکانیدا ڕیگه‌ی بۆ
کوشتنی ژنان له‌ژێر
بیانووی ناموس دا خۆش کردوه چ له‌ژێر سایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم
دا له هه‌ژده ساڵی ڕابردوودا بوونه‌ته قوربانی هیچ جۆره لێپرسینه‌وه‌یه‌ک
نه‌کراوه له‌گه‌ڵ بکوژانیان.
ئه‌مه‌ش وای کردوه که کۆمه‌ڵگای کوردستان بکرێته مه‌یدانی کوشتاری
ژنان و تا ئێستاش هیچ یاسایه‌ک به شێوه‌یه‌کی گونجاو کاری پێ نه‌کراوه
بۆ به‌رگرتن به کوشتن و توندووتیژیی له
دژی ژنان.
ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له دژی له‌سێداره‌دانی مرۆڤین له‌ژێر هه‌ر
به‌هانه‌یه‌کدا، سزای له‌سێداره‌دان
پێشێلکردنی مافی مرۆڤه و ئێمه به توندیی
شه‌رمه‌زاری ده‌که‌ین و داواکارین که
دادگای موسڵ به‌م بریاره‌یدا بچێته‌وه و جۆرێکی‌تر له سزا بۆ
ئه‌م ژنکوژانه دیاری بکا.
له‌سێداره‌دانی بکوژانی دوعا نابێته مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی
کوشتنی ژنان، به‌ڵکو کۆمه‌ڵگا رووبه‌ڕووی
ناشرینترین شێوه له سزادانی مرۆڤ ده‌کاته‌وه
که ئه‌ویش له سێداره‌دانه.
ئه‌وه‌ی که چه‌ندین ساڵه ده‌بوایه بکرایه و پشتگوێ خراوه
هه‌ستیارکردنی کۆمه‌ڵگا و هۆشیارکردنه‌وه‌ی
ڕه‌گه‌زی نێرینه به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به کوشتار
و توندووتیژیی
له دژی ژنان و پشتگیریی و پاراستنی ژنان له
دژی هه‌موو جۆره‌کانی تووندوتیژیی و بێ مافی
بوو.
ئێستاش به له‌سێداره‌دانی چه‌ند که‌سێک
کوشتاری ژنان کۆتایی پێ نایه‌ت به‌ڵکو ئه‌مه تووندوتیژییه
له دژی مرۆڤ و ڕاهێنانی کۆمه‌ڵگایه به‌وه‌ی که له سێداره‌دانی
مرۆڤ قه‌بوڵ بکه‌ن
و له‌مه‌ودوا گوێبیستی له‌سێداره‌دانی ڕۆژانه‌ی
مرۆڤه‌کان بین له‌ژێر
بیانووی جۆراوجۆردا.
ئێمه نامانه‌وێ سزای له سێداره‌دان به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌کاربهێنرێت
له عێراق و کوردستاندا، ئه‌مه ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ ئه‌و کاتانه ی که
ڕژێمی فاشیستی به‌عس سزای له سێداره‌دانی به‌کارده‌هێنا و کۆمه‌ڵگای
له ترس و تیرۆردا ڕاگرتبوو.
دابینکردنی یه‌کسانی ژن و پیاو، پاراستنی ماف و ئازادییه‌کانی
ژنان به پێی یاسا و جیاکردنه‌وه‌ی دین له
ده‌ستوور و
یاساکان و هۆشیارکردنه‌وه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به ماف و ئازادییه‌کانی
تاکه‌کان ئه‌کرێت هه‌نگاوێکی جیددی بێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی
کوشتاری ژنان نه‌ک سزای له سێداره‌دان.
ئێمه داوا له هه‌موو ئازادی خوازان و هه‌ڵسوڕاوانی ماڤی مرۆڤ ده‌که‌ین
که سزای له‌سێداره‌دان ڕیسوا بکه‌ن.
_______________________________
*
هۆزان
مه‌حمود:
نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق/
نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق/
نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
houzan2007@yahoo.com
www.equalityiniraq.com
|