| 
			٨\٤\٢٠١٥ 
			  
			  سۆژیان. 
			 دارا 
			خونچە
 
			زۆر جار ئاورم 
			تێبەربووە:- 
			ئاوری ئاسایی ئاوردان؛
 چزەی لە دەست و پەنجانم وەهانیە
 لەشولارمی لە تەقەلۆ دەرهاوردیە
 لێ هەر سۆژیانم نەناسی و
 وە دیداری ئاشنا نەبووم!
 - 
			ئاوری تیرۆژی گەلاوێژ؛
 ئاسۆی بینایی چاوانمی داگیر کردیە
 کەللە و مەژیمی وەک بەڕوو برژاندیە
 لێ هەر سۆژیانم نەناسی و
 وە دیداری ئاشنا نەبووم!
 - 
			ئاوری چەخماخەی برووسکان؛
 تێکڕای لەشمی ئەنجنییە
 تا سەر هێسکانمی بڕییە
 لێ هەر سۆژیانم نەناسی و
 وە دیداری ئاشنا نەبووم!
 - 
			ئاوری گوللە و ساچمەگوللان؛
 لا جانگ، لا رانمی دابێژییە
 کسپەی لە ناخم هەستاندیە
 لێ هەر سۆژیانم نەناسی و
 وە دیداری ئاشنا نەبووم!
 چەندین جۆرە ئاوری دیکە:
 - 
			ئی شین.. ئی سۆر.. ئی زەرد.. ئی مۆر...
 دەستدرێژییان کردە سەرم
 کەچی هیچیان
 
			         
			نە سۆژیانیان پێ ناساندمنە دەرفەتی دیداریان دام!!
 لێ ئەو دەمەی ئاوری ئەوین
 لوولی 
			کردم و راپێچی دام
 ئەوجا زانیم
 سۆژیان کووە..
 
			                 
			شێوەی چتۆیە..  
			                            
			واتای چیە!!!تا ئاوری سۆز و ئەوین
 لەسەر سەری نەسووڕاندم
 هەرگیز ئەمن نەمدەزانی
 ئیدی سۆژیان لە نان و ئاو..
 لە هەناسە پێویستترە و
 گەرەکە تا.. چاو لێکدەنێم
 
			                          
			هەر بسۆژیێم!تا ئاوری سۆز و ئەوین
 لە هامێزی گڕکانیی خۆی
 نەیکردمە یەک دڵۆپە ئاو
 هەرگیز ئەمن نەمدەزانی
 سۆژیان هێندە وە ژانوژۆ و
 
			                    
			پڕ ئازار و سفتوسۆیە!!!سۆژیان هێندە پڕ شیرینیی و
 هێندە وە چێژ و پڕ بۆیە!!!
 
			تا ئاوری سۆز و 
			ئەوین  
			      
			لە گڕ و بلێسەی سۆژیانی دانەڕێژتم 
			      
			پێینەبێژتمهەرگیز نابی و ناکرێ و ناشێ
 بێی وی بژیم.. بێی 
			وی بمرم!!!
 
			  
			سەرەتای نیسانی 
			٢٠١٥ - لەندەن 
			
			
											
			ماڵپهڕی دارا 
			
			خونچە 
			  
			  
			
 |