٢٤\٨\٢٠١١
سـۆمـه‌رییه‌کان.
نه‌وزاد عه‌بدوڵا له‌تیف
شوێنى سۆمه‌ریه‌کان :
شوێنى سۆمه‌رییه‌کان به‌و ناوچه‌یه ده‌وترێت که ده‌که‌وێته به‌شى
باشوورى وو‌ڵاتى نێوان دوو ڕووبار ، واته نیشته‌جێیی نزیک که‌ناره‌کانى
هه‌ردوو ڕووبارى دیجله و فورات بوون له به‌شى باشوورى وو‌ڵاتى عێراقى
ئێستا و باکورى که‌نداوى عه‌ره‌بى . بۆ یه‌که‌م جار سۆمه‌رییه‌کان له
هه‌زاره‌ى چواره‌مى پ.ز له باشورى وولاتى نێوان دوو ڕووبار ده‌رکه‌وتن،
ئه‌و شوێنه‌ى سۆمه‌رییه‌کانى لێ ده‌ژ‌یا ته‌نها یه‌ک ناوچه یان یه‌ک
شارى دیاریکراو نه‌بووه به‌ڵکو له چه‌ند شارێک دا ده‌ژ‌یان که ژ‌ماره‌ى
شاره‌کان نزیکه‌ى سیازده شار ده‌بوون ، به پێی ڕیزبه‌ندى له باکوره‌وه
بۆ باشوور بریتی بوون له شاره‌کانى (سپار ، کیش ، ئه‌کشاک ، لاراک،
نیپور ، ئادب، ئوما، له‌گه‌ش ، باد-تبیرا، ئوروک ، لارسا ، ئور ، ئه‌ریدۆ).
ناوى سۆمه‌ر :
شایانى باسه سۆمه‌رییه‌کان به هیچ شێوه‌یه‌ک به خۆیان نه‌گوتوه
سۆمه‌ر به‌ڵکو ناوى خۆیان به (سێ ) هێماى بزمارى (مێخى) نووسیوه که
بریتیه له (کى-ئێن –گى) (KI.EN.GI) ،هه‌روه‌ها به خۆیان ووتوه (ug-sag-gig-ga
) به ماناى مرۆڤه سه‌ر ڕه‌شه‌کان، له( ته‌وارات) که کتێبى پیرۆزى
یه‌هودییه‌کانه ووشه‌ى (شنگار) به‌کار هێنراوه که نزیکترین ناوه له
ووشه‌ى (سۆمه‌ر)ه‌وه، هه‌روه‌ها سۆمه‌رییه‌کان به وو‌ڵاتى خۆیان ووتوه
(ئوروکى –URUKI) که ئاماژ‌ه‌یه بۆ شارى (وه‌رکا) ى به‌ناوبانگى سۆمه‌رى
، که پیرۆزترین شارى سۆمه‌رى بووه‌و په‌ره‌ستگاى گه‌وره‌ترین خواوه‌ندى
سۆمه‌رى لێ بووه ، بۆیه ووشه‌ى سۆمه‌ر له‌سه‌رده‌مى سۆمه‌رییه‌کان هه‌ر
نه‌بووه‌و نه‌بینراوه ، به‌ڵام له زمانى ئه‌که‌دى ووشه‌ى (شومرو
Šumeru) بۆ سۆمه‌رییه‌کان به‌کار هێنراوه له سه‌رده‌مى ئاشوریه‌کان
که وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کى بلیمه‌ت ناویان هاتووه، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌کى
تر ئه‌وه‌یه که ناوى سۆمه‌ر له ناوى شارى (سامه‌ڕا ) وه هاتبێ
چونکه شارى( سامه‌ڕا ) له هه‌زاره‌ى یه‌که‌مى پ.ز، ناوى (سرمراته)
بووه له سه‌رده‌مى عه‌باسى بوه به (سر من راى ) بۆیه پێ ئه‌چێت
شارى سامه‌ڕا له سه‌رده‌مى چاخى به‌ردینى نوێ شوێنى سۆمه‌رییه‌کان
بووبێت.
ئه‌ێل و بنه‌چه‌ى سۆمه‌رییه‌کان:
ئه‌و شوێنه‌ى که سۆمه‌رییه‌کانى لێوه هاتوون پێش ئه‌وه‌ى که بگه‌نه
ناوچه‌ى نێوان دووڕوبار تاکو ئێستاش نه‌سه‌لمێنراوه‌و نه‌زانراوه. ته‌ها
باقر- مێژ‌وونوسى به‌ناوبانگى عێراقى له بڕگه‌یه‌کدا ده‌ڵێ: سۆمه‌ریه‌کان
ئه‌وانه‌ن که هیچ له باره‌ى لانکه و بنه‌چه‌یان نازانرێت جگه له
مه‌زه‌نده و خه‌ملاندن.
به‌ڵام دۆزراوه شوێنه‌واریه‌کان ئاماژ‌ه به بوونى شارستانیه‌تێکى
دێرین ده‌که‌ن له پێش ده‌رکه‌وتنى سۆمه‌ریه‌کان ئه‌ویش هه‌ردوو
شارستانیه‌تى (حه‌له‌ف)(1)و (عوبه‌ید)ه که سۆمه‌ریه‌کان توانیان په‌ره
به‌م دوو شارستانیه‌ته بده‌ن و پێشى بخه‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى چه‌سپاو و
دڵنیاییه لێى ئه‌وه‌یه که گه‌لى سۆمه‌رى باڵاترین شارستانییان له
جیهاندا داهێنا له ماوه‌ى ناوه‌ڕاستى هه‌زاره‌ى چواره‌مى پێش زایین.
زۆرن ئه‌و شوێنه‌وارناسانه‌ى ده‌رباره‌ى ئه‌سڵ وبنه‌چه‌ى سۆمه‌رییه‌کان
لێکۆڵینه‌وه‌یان کردووه‌و چه‌ند زانیارییه‌کى گرنگیان به‌ده‌رخستوه به‌ڵام
نه‌یانتوانیوه به شێوه‌یه‌کى دڵنیاو ته‌واو بگه‌ن به‌و ڕاستیه‌ى که
سۆمه‌رییه‌کان له چ شوێنێکه‌وه کۆچیان کردووه بۆ خوارووى عێراق و له‌وێ
نیشته‌جێ بوون ، یان ئه‌وه‌ى به ته‌واوى بیسه‌لمێنن که سۆمه‌رییه‌کان
له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر دانیشتووى ناوچه‌کانى خوارووى عێراق بوون له ئه‌نجامى
زۆربوونى دانیشتوانى مرۆڤى چاخه‌کانى پێش مێژ‌وو له خوارووى عێراقدا
به تایبه‌تى له‌سه‌رده‌مى هه‌ردوو شارستانى (حه‌له‌ف و عوبه‌ید) دا
زۆربوون دواى ناوبانگیان ده‌رکردووه به سۆمه‌رییه‌کان .
هه‌رچه‌نده تا ئێستا هیچ شوێنه‌وارناس و مێژ‌وونوسێک به ته‌واوه‌تى
بۆى نه‌سه‌لمێنراوه که ئه‌ێل و بنچه‌ى سۆمه‌رییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ چ شوێنێک به‌ڵام چه‌ند بۆچووونێک ده‌رباره‌ى شوێنى نیشته‌جێبوونی
سۆمه‌رییه‌کان خراوه‌ته‌ڕوو له پێش ئه‌وه‌ى له باشوورى عێراق نیشته‌جێبن
له گرنگترین ئه‌و بۆ چوونانه‌ش ده‌رباره‌ى ئه‌ێل و بنه‌چه‌ى سۆمه‌رییه‌کان
ئه‌مانه‌ن که زۆر به کورتى ده‌یان خه‌مه ڕوو .
1-ئه‌ێلى ئه‌نادۆڵى (ئاسیاى بچوک: ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه‌ى زمانه‌وانى.
2-ناوه‌ڕاستى ئاسیا : هه‌ندێ له‌وانه‌ى لێکوڵینه‌وه‌یان ده‌رباره‌ى
سۆمه‌رییه‌کان کردووه پێیان وایه که پێشتر سۆمه‌رییه‌کان له بانه‌کان
و به‌رزاییه‌کانى ناوه‌راستى ئاسیا بوون و دواى به‌ره‌و ڕێگاى ئێران
ڕۆیشتون و دواتر له خوارووى عێراق نیشته‌جێ بوون ، هه‌روه‌ها یه‌کیک
له لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان کتێبى ده‌رکرد به ناوى (ێینیه‌کان و سۆمه‌رییه‌کان)
که قۆناغى سه‌ره‌تایی نوسینى وێنه‌ى سۆمه‌رى و ێینى به یه‌ک به‌راورد
ده‌کات .
3-ئه‌ێلى ئێرانى و شاخه‌کانى زاگرۆس : هه‌ندێکى تر له لێکۆله‌ره‌وه‌کان
ده‌ڵێن سۆمه‌رییه‌کان له نووسین و زمانیاندا یه‌ک هێمایان هه‌بووه که
ده‌لاله‌تى له شاخ و وولات یش کردوه ئه‌ویش ووشه‌ى (کورkur-) بوه به
ماناى ئه‌وه‌ى ووڵاتیان له‌شاخ بووه ، وه نزکترین شاخ له دوڵى دوو
ڕووبار شاخه‌کانى زاگرۆسه.
4- ئه‌ێل سند (هارابا و مهنجدارو): ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک
پاشماوه‌ى شوێنه‌وارى هاوشێوه‌ى سۆمه‌رییه‌کان له‌م ناوچه‌یه دۆزرایه‌وه
وه‌کو مۆره‌کان که ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ (3000-2700 پ.ز) که تاڕاده‌یه‌ک
هاوشێوه‌ى ئه‌و مۆرانه‌یه که له ناوچه‌کانى (ئور و کیش و ته‌ل ئه‌سمه‌ر)
دۆزرانه‌وه.
5- ئه‌ێلى خه‌لیجى : ئه‌م بۆچونه‌ش پێی وایه که ئه‌ێلى سۆمه‌رییه‌کان
له ناوچه‌کانى خه‌لیج بوون به‌ره‌و باکورى خه‌لیج واته باشورى عێراق
کۆچیان کردبێت ، له گرنگترین ئه‌و به‌ڵگانه‌ش ،ئه‌فسانه سۆمه‌رییه‌کان
، که له هه‌ندێ شوێندا ناوى ده‌لمۆن ده‌هێنن، (ده‌لمۆن) هه‌مان
وولاتى به‌حره‌ینى ئێستایه که سۆمه‌رییه‌کان به به‌هشتى خۆیانیان
زانیوه‌و شوێنى نه‌مرى پاشا (زێو سه‌درا) بووه که پاڵه‌وانى چیرۆکى
لافاوه گه‌وره‌که‌یه،جگه له ژ‌ماره‌یه‌کى ئێجگار زۆر له گۆڕى سۆمه‌رییه‌کان
له خه‌لیجدایه و له‌وێ نێژ‌راون ، هه‌روه‌ها چه‌ند شارستانیه‌تێکى تر
هه‌ن له‌و ناوچه‌کانى خه‌لیج وه‌کو شارستانیه‌تى (مه‌گان –عومانى ئێستا
) یان تاروت له دوورگه‌ى عه‌ره‌بى یان (بار بار و ئوم نار) له
ئیمارات که تا ڕاده‌یه‌ک هاوسه‌رده‌من له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تى سۆمه‌ر .
6-ئه‌ێلى قه‌ومى عاد : ئه‌مه‌ش دکتۆر به‌هاددین وه‌ردى له کتێبى (حول
رموز القرڕن الکریم ) ده‌ڵێت سۆمه‌رییه‌کان هه‌مان قه‌ومى (عاد) ن که
له قورئاندا ناویان هاتوه ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که سامیه‌کان له هه‌زاره‌ى
چواره‌مى پ.ز له دوورگه‌ى عه‌ره‌بى ده‌رچون و کۆچیان کرد ، له عێراق
قه‌ومى (عاد) نیشته‌جێ بوون که ئێستا ناسراون به سۆمه‌رییه‌کان.واته
سۆمه‌رییه‌کان هه‌مان قه‌ومى (عاد)ن که له قورئاندا ناویان هاتوه .
7- ئه‌ێلى ده‌ریاى ناوه‌ڕِاستى( ئیجه ): ئه‌م پێشبینیه زۆر لاوازه ،
به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌یه که لاشه‌و ئێسکه په‌یکه‌رى نه‌ته‌وه‌کانى ده‌ریاى
ناوه‌ڕاست وه‌ک ئیسکه په‌یکه‌رى مرۆڤه سۆمه‌رییه‌کان وایه که له
گۆڕستانه‌کاندا دۆزراونه‌ته‌وه.
8-ئه‌ێلى شام (سوریا‌و فه‌له‌ستین): ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى که
گلێنه‌کانى شارى وه‌رکا که شارێکى سۆمه‌رییه ، له شێوه‌و ڕه‌نگدا وه‌کو
ئه‌وانه‌ى سوریا‌و فه‌له‌ستینن.
9- ئه‌ێلى ئه‌وروپى (هه‌نگارى) : دکتۆر بندنک له کتێبى (الاعجوبه
السومریه) له ساڵى 1974 واى پیشان ئه‌دات که سۆمه‌ریه‌کان له هه‌نگاریاوه
کۆچیان کردوه ، له کتێبه‌که‌یدا به ده‌یان ووشه‌ى سۆمه‌رى به‌راورد
ئه‌کا به ووشه‌ى هه‌نگارى که هه‌مان مانا‌و خوێندنه‌وه‌یان هه‌یه ،
وه نه‌خشه‌یه‌ک بۆ کوچى سۆمه‌رییه‌کان داده‌نێت له هه‌نگاریا و
ڕۆمانیاوه بۆ ئه‌نادۆڵ و ئینجا بۆ ناوچه‌کانى فوراتى سه‌روو ئینجا به‌ره‌و
باشورى عێراق .
10- ئه‌ێلى عێراقى(ناوخۆى عێراق- یان باکورى عێراق واته کوردستان : به
پێی ئه‌م پێشبینیه ئه‌ێلى سۆمه‌رییه‌کان هه‌ر له وو‌ڵاتى عێراق بووه‌و
له ئه‌نجامى گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنى هه‌ردوو شارستانیه‌تى پێش سۆمه‌رییه‌کان
له سه‌رده‌مى (عوبه‌ید و حه‌له‌ف ) ه‌وه گه‌شه‌ى کردووه، ئه‌م
پێشبینیه له هه‌مویان زیاتر گرنگى پێدراوه تاڕاده‌یه‌ک له هه‌مویان
زانستیانه‌تره چونکه پێش ده‌رکه‌وتنى سۆمه‌ریه‌کان ناوچه‌ى نێوان دوو
ڕووبار واته (دیجله‌و فورات) چه‌ندین شارستانیه‌تى گرنگ له‌و ناوچه‌یه
ده‌رکه‌وتن هه‌ر له شارستانى چه‌رمۆ له کوردستان و ئینجا بو حه‌سونه
له ناوچه‌ى موێل و حه‌له‌ف له سنورى( کوردستان- سوریا ) و ئینجا سامه‌ڕاو
و شارستانیه‌تى عبید و وه‌رکا له خوارووى عێراق .
هه‌روه‌ها ماموستا هاوڕێ باخه‌وان له کتێبى (کوردستان نیشتیمانى یه‌که‌مینى
سۆمه‌رییه‌کانه ) ئه‌ێڵى سۆمه‌رییه‌کان ده‌باته‌وه ناو خاکى کوردستان
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌هێنێته‌وه له‌وانه (
دروستکردنى زه‌قوڕه که هاوڕێ باخه‌وان پێی وایه دواى کۆچکردنى سۆمه‌رییه‌کان
له باکوره‌وه بۆ باشوور له‌وێ سۆمه‌رییه‌کان بۆ به‌دیلى په‌ره‌ستنى
خواوه‌نده‌کان له‌سه‌ر لوتکه‌ى چیاکان ، زه‌قوره‌یان دروستکرد . هه‌روه‌ها
به به‌ڵگه‌ى زمانه‌وه‌انى و به‌راوردکردنى چه‌ند ووشه‌یه‌کى سۆمه‌رى
به کوردى له ڕووى خوێندنه‌وه‌و ماناى ووشه‌کانه‌وه هه‌روه‌ها ئه‌فسانه
سۆمه‌رییه‌کان به تایبه‌تى ئه‌فسانه‌ى(چیرۆکى لافاوه‌که ) که ئه‌فسانه‌یه‌کى
به‌ناوبانگى سۆمه‌رییه و به‌ڕاى چه‌ند شوێنه‌وارناس و مێژ‌ووناسێک که‌شتیه‌که‌ى
پاشا( زیوسه‌درا ) یان حه‌زره‌تى نوح که له قورئاندا ناوى هاتووه له
چیایی پیره‌مه‌گرونى کوردستان له‌نگه‌رى گرتوه له‌گه‌ڵ چه‌ندیین به‌ڵگه‌ى
تر وه‌کو که‌ره‌سته شوێنه‌وارییه‌کان و ئایینى سۆمه‌رییه‌کان ده‌خاته
ڕوو بۆ سه‌لماندنى کۆچى سۆمه‌رییه‌کان له باکوره‌وه بو باشوورى عێراق
.
ده‌سه‌ڵات و فه‌رمان ڕه‌وایی سۆمه‌رییه‌کان:
ماوه‌ى ده‌سه‌لاتَ و فه‌رمانڕه‌وایی سۆمه‌رییه‌کان ئه‌توانین دابه‌ش
بکه‌بن بۆ پێنج(قۆناغ) یان پێنج سه‌رده‌مى سه‌ره‌کى به‌م شێوه‌یه‌ى
خواره‌وه:
یه‌که‌م : قۆناغى سه‌ره‌تایی : هه‌رچه‌نده ئه‌م سه‌رده‌مه نازانرێت
سه‌ره‌تاکه‌ى له که‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات به شێوه‌یه‌کى ڕوون به‌ڵام
له 3500 پ.ز ، کۆتایی دێت .
دووه‌م : قۆناغى ده‌رکه‌وتنى سۆمه‌رییه‌کان : (3500 -3000 پ .ز) له‌م
سه‌رده‌مه‌دا بنیاتنانى شارستانى سۆمه‌رى یان شارستانیه‌تى سۆمه‌ر به
ته‌واوى ده‌رکه‌وت له شارى (وه‌رکا و گردى جه‌مده‌ت نه‌ێر) که
پاشماوه‌ى شوێنه‌وارى گرنگى سۆمه‌رییه‌کانى لێ دۆزرایه‌وه وه‌کو
بیناسازى و مۆرى ڕووته‌خت و مۆرى لوله‌یی چه‌ندین پاشماوه‌ى گرنگى تر .
قۆناغى سێیه‌م : سه‌رده‌مى به‌ره‌به‌یانى بنه‌ماڵه سۆمه‌رییه‌کان (ده‌وڵه‌ته
شارى سۆمه‌ری)، هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌رده‌مه پێى ده‌گوترێت سه‌رده‌مى پێش
(سه‌رجۆن) وه دابه‌ش ده‌بێت بۆ سێ سه‌رده‌مى سه‌ره‌کى ئه‌ویش سه‌رده‌مى
به‌ره‌به‌یانى بنه‌ماڵه‌ى یه‌که‌م(2900-2800پ.ز) وبنه‌ماڵه‌ى دووه‌م(2800-2650
پ.ز ) و بنه‌ماڵه‌ى سێیه‌م(2650-2350 پ.ز) ، له‌م قۆناغه‌دا هه‌ر یه‌ک
له شاره سۆمه‌رییه‌کان سه‌ربه‌خۆى سیاسی خۆیان هه‌بوه‌و ، پاشا ى
تایبه‌ت به خۆیان و هه‌روه‌ها خواوه‌ندێکى تایبه‌تیان په‌ره‌ستوه‌و په‌ره‌ستگاى
تایبه‌ت به خۆیان هه‌بووه له ناو هه‌ر سێ بنه‌ماڵه‌که‌شدا چه‌ندین
پاشا حوکمى کردووه .
قۆناغى چواره‌م: قۆناغى ده‌وڵه‌تى سۆمه‌رى : یان سه‌رده‌مى پاشا (لوکال
–زاکیزى) ئه‌م پاشایه توانى بنه‌ماڵه سۆمه‌رییه‌کان یه‌ک بخات و
بۆماوه‌ى نزیکه‌ى 29 ساڵ حوکمى سۆمه‌رییه‌کان بکات تا دواى به ده‌ستى
ئه‌که‌دییه‌کان رووخا .
قۆناغى پێنجه‌م: قۆناغى ئیمپراتۆرى سۆمه‌رى (بنه‌ماڵه‌ى ئورى سێیه‌م)
(2112-2006) پ.ز
له دواى ڕووخانى ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه (ئورى سێیه‌م) سۆمه‌رییه‌کان بۆ یه‌کجارى
له ده‌سه‌ڵات دوور ده‌خرێنه‌وه.
فه‌رمانڕه‌واى بنه‌ماڵه سۆمه‌رییه‌کان به‌رده‌وام تا دوا پاشایان که
ناوى لوگال زاگیزى بوو له سه‌رده‌ستى سه‌رجۆن ئه‌که‌دی کۆتاى به ماوه‌ى
فه‌رمانڕه‌واییه‌که‌ى هێنرا ، ئیتر ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه سۆمه‌رییه‌کان
کۆتایی پێ هات و ناوچه‌ى سۆمه‌ر که‌وته ژ‌ێر ده‌ستى ئه‌که‌دییه‌کان و
تا ئه‌و کاته‌ى گوتیه‌کان له چیاکانى زاگرۆسه‌وه هاتن و کۆتای‌یان به
ده‌سه‌ڵاتى ئه‌که‌دییه‌کان هێناو نزیکه‌ى 125 ساڵ حوکمى ئه‌و ناوچه‌یان
کرد . به‌ڵام له ده‌وروبه‌رى( 2120 پ.ز) پاشایه‌کى سۆمه‌رى به ناوى (ئوتوحیگال)
ده‌رکه‌وت و توانى ناوچه‌ى سۆمه‌ر ڕزگار بکات و گوتیه‌کانى تێدا بکاته
ده‌ره‌وه ، پاش فه‌رمان ڕه‌وایی (ئوتوحیگال) ،ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه‌ى
سێیه‌مى ئور ده‌ست پێده‌کات و پاشا( ئور-نه‌مۆ ) دامه‌زرێنه‌رى ئه‌م
بنه‌ماڵه‌یه بۆ یه‌که‌مجار توانى یاسا ده‌ربکات ، که ئه‌مه‌ش به
داهێنانێکى گرنگ داده‌نرێت له مێژ‌ووى مرۆڤایه‌تیدا شایانى باسه
یاساکان چه‌ندین سزاى سه‌ختى تیا ده‌بینرێت بو سه‌رپێچیکه‌ران.
دواى ده‌سه‌ڵاتى (ئور-نه‌مو) شولگى کوڕى بوو به‌پاشاى بنه‌ماڵه‌ى ئورى
سێیه‌مى سۆمه‌رى له (2093-2046 پ.ز) نزیکه‌ى 48 ساڵ حوکمى کرد زیاتر
له‌سه‌ر ده‌ستوورى باوکى به‌رده‌وام بوو. دواى ده‌سه‌ڵاتى (شولگى) چه‌ند
پاشایه‌کى تر ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌س به‌ڵام له کۆتایدا ( ئه‌بی- سین
) که کۆتا پاشاى بنه‌ماڵه‌ى ئورى سێیه‌م بوو له (2028-2006)پ.ز فه‌رمان
ره‌وایی کرد ، به‌ڵام به هۆى لاوازی و که‌م ته‌مه‌نیه‌وه ، زۆربه‌ى
ناوچه‌کانى سۆمه‌ر له ژ‌ێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م پاشایه ده‌کێشنه‌وه‌و له‌م
ماوه‌یه‌دا که‌وته به‌ر هێرشى (ئامورى و عیلامیه‌کان) و له ئه‌نجامدا
هه‌ردوو شارى (ئیسن و لارسا) سه‌ربه‌خۆیی خۆیان راگه‌یاند له کۆتاییدا
به‌هۆى هێرشى عیلامیه‌کان ده‌سه‌ڵاتى له‌ناوچوو به‌م جۆره به یه‌کجارى
کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتى سۆمه‌ریه‌کان هات له دواى ئه‌م ساڵه‌وه واته
2006 پ.ز سۆمه‌رییه‌کان ناتوانن جارێکى تر ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست.
پاشاکانى وو‌ڵاتى سۆمه‌ر:
لیستى پاشا سۆمه‌ریه‌کان "The Sumerian King List" ئه‌م لیسته ناوى
پاشاکانى (دۆڵى دووڕوبار) ى تێدایه که له کۆنترین سه‌رده‌مه‌کانه‌وه
ده‌ستپێده‌کات تا کۆتاى سه‌رده‌مى (بنه‌ماڵه‌ى ئیسن)(2).
سۆمه‌ریه‌کان پاشاکانى خۆیان دابه‌ش کردووه بۆ دووبه‌ش ئه‌و بۆشاییه‌ش
که دروست بووه له نێوانیان که کردوونى به دووبه‌شه‌وه ڕووداوى
لافاوه‌که بووه.
به‌شى یه‌که‌م ئه‌وانه‌ى که پێش لافاوه‌که فه‌رمانڕه‌واى سۆمه‌ریه‌کانیان
کردووه که ژ‌ماره‌یان (8) هه‌شت پاشا بووه له پێنج شارى سۆمه‌ریدا
فه‌رمانڕه‌وا بوون هه‌ریه‌ک له‌م پاشایانه چه‌ند ساڵێکى خه‌یاڵى فه‌رمانڕه‌واییان
کردووه که به هه‌ر هه‌شتیان (241200) ساڵى فه‌رمانڕه‌واییه.
لیستى پاشا سۆمه‌ریه‌کان بۆمان ده‌گێڕێته‌وه که پاشایه‌تى بۆ یه‌که‌مجار
له ئاسمانه‌وه بۆ شارى (ئه‌ریدۆ) هاتووه‌ته خواره‌وه ،که بۆ یه‌که‌مجار
پاشا (ئالولیم)"Alulim" بۆماوه‌ى (28800)(3)، ساڵ فه‌رمانڕه‌وا بووه
وه دواى ئه‌و پاشا (ئه‌لگار)" Alagar" که بۆماوه‌ى (36000) ساڵ فه‌رمانڕه‌وا
بووه ، به هه‌ردووکیانه‌وه ماوه‌ى(64800) ساڵ فه‌رمانڕه‌وا بوون ،
دواى ئه‌وه پاشایه‌تى گوێزرایه‌وه بۆ شارى (بادتبیرا) که پاشا (ئینمنلو-ئانا)
"En-men-lu-anna" بۆ ماوه‌ى (43200) ساڵ وه دواى ئه‌و پاشا (ئینمنگال-ئانا)
"En-men-gal-anna"بۆ ماوه (28800) ساڵ وه دواى ئه‌و پاشا دموزى (ته‌موز)
بۆ ماوه‌ى (36000) ساڵ فه‌رمانڕه‌وا بوون ، که به کۆى هه‌ر سێکیان
(108000) ساڵى فه‌رمانڕه‌واى بووه ، وه دواى ئه‌و پاشایه‌تى گوێزرایه‌وه
بۆ شارى (لاراک) "Larak" له شارى لاراک ته‌نها پاشا (ئینسیپادزی-
ئانا)"En-sipad-zi-anna" بۆ ماوه‌ى (28800) هه‌زار ساڵ فه‌رمانڕه‌واى
کردووه ، له دواى ئه‌وه پاشایه‌تى گوێزرایه‌وه بۆ شارى )سپار (که
پاشا (ئینمیده‌ر-ئانا) "En-men-dur-anna" بۆ ماوه‌ى (21000) ساڵ فه‌رمانڕه‌واى
کردووه ، وه دواى پاشایه‌تى گوێزرایه‌وه بۆ شارى (شروپاک) "Shuruppak"
له‌م شاره پاشا (ئوبار-توتو) "Ubar-tutu" بۆ ماوه‌ى (186000) هه‌زار
ساڵ فه‌رمانڕه‌واى کرد ، له‌م پێنج شاره هه‌شت پاشا بۆ ماوه‌ى
(241000) ساڵ فه‌رمانڕه‌واییان کرد. له دواى ئه‌مه ده‌ڵێت لافاوه‌که
دێت ، که بووه‌ته هۆى دابڕانى پاشایه‌تى و وێرانکردنى ووڵات ، ئینجا
له دواى لافاوه‌که پاشادیه‌تى بۆ دووه‌م جار له شارى کیش ده‌ستپێده‌کات،
له ڕاستیدا ئه‌و ژ‌مارانه‌ى به‌رچاومان که‌وتن زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رن و
له باوه‌ڕى که‌سدا نیه که مرۆڤى ئه‌و سه‌رده‌مه هێنده ژ‌یا بێت هه‌رچى
چۆنێک بێت له‌وانه‌یه ساڵ له لاى سۆمه‌ریه‌کان و له پێش لافاوه‌که
ئه‌و پێوانه‌یه‌ى نه بووبێت که ئێستا هه‌یه.
له شارى کیش چوار بنه‌ماڵه ده‌رکه‌وتن : یه‌که‌میان 23 پاشا حوکمى
کردووه ، دووه‌میان هه‌شت پاشا‌و سێیه‌میان یه‌ک پاشا و چواره‌میان حه‌وت
پاشا .
له شارى وه‌رکا سێ بنه‌ماڵه ده‌رکه‌وتن : یه‌که‌میان 12 پاشاى حوکمى
کرد که به‌ناوبانگترینیان (گلگامێش)(4) بوو، دووه‌میان سێ پاشا و سێیه‌میان
یه‌ک پاشا حوکمى کردووه که پاشا (لوکال –زاکیزی) یه توانى هه‌موو
شاره سۆمه‌رییه‌کان یه‌ک بخات له سه‌رده‌مى خۆیدا .
بنه‌ماڵه‌ى له‌گه‌ش : له گرنترین پاشاکانیان ( ئور نانشی – ئه‌نته‌مینا
– ئۆرکاجینا ).
بنه‌ماڵه‌ى ئۆما : شه‌ش پاشا حوکمیان کرد .
بنه‌ماڵه‌ى ئه‌کشاک : پێنج پاشا حوکمیان کرد.
بنه‌ماڵه‌ى ئاوان : سێ پاشا حوکمیان کرد.
بنه‌ماڵه‌ى ئادب: یه‌ک پاشا ئه‌ویش (لوگال- ئانى – مندو ) بوو.
بنه‌ماڵه‌ى مارى : شه‌ش پاشا حوکمیان کرد.
بنه‌ماڵه‌ى حمازى : یه‌ک پاشا حوکمى کرد ئه‌ویش (هادانیش یان ئانیش)
بوو.
بنه‌ماڵه‌ى ئورى سێیه‌م : ئه‌مه‌ش نزیکه‌ى یه‌ک سه‌ده حوکمیان ژ‌ماره‌ى
پاشاکانى پێنج پاشا بوون به ناوه‌کانى (ئور-نه‌مو 2112-2059 پ.ز ،
شولگى 2094-2047 پ.ز ، ئامار-سین 2046-2038پ.ز ، شو-سین 2037-2029 پ.ز
، ئه‌بى –سین 2028-2004پ.ز).
چه‌ند داهێنانێکى سۆمه‌رییه‌کان:
سۆمه‌ریه‌کان ئه‌و نه‌ته‌وه پێشکه‌وتووه بوون که‌زۆرترین داهێنانیان
کردووه له‌وانه یه‌که‌م نه‌ته‌وه بوون که نووسین و ئه‌ده‌ب و شیعر
و په‌یمانى بازرگانى و قانون و قوتابخانه و کتێبخانه هه‌موو ئه‌مانه
سه‌رچاوه‌که‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاى سۆمه‌ریه‌کان.
سۆمه‌ریه‌کان یه‌که‌م نه‌ته‌وه بوون که ڕێگاى نووسینى مێخییان داهێنا
که بۆ یه‌که‌مجار کۆنترین جۆرى نووسین دۆزرایه‌وه له شارى وه‌رکاى
سۆمه‌رى له چینى چواره‌م که مێژ‌ووه‌که‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیکه
3200 پ.ز ، نووسینه‌کان به شێوه‌ى وێنه‌یی بوون و له قۆناغى سه‌ره‌تاییدا
بوون ،واته له‌سه‌ره‌تادا نووسین به چه‌ند قۆناغێکدا تێپه‌ڕیووه تا
بووه به نووسینى مێخی له سه‌ره‌تادا به شێوه‌ى وێنه‌ى و دواى گۆڕا
بۆ قۆناغى ڕه‌مزى و دواتر بۆ قۆناغى (ده‌نگى) پارچه‌یى که دوا قۆناغى
پێشکه‌وتنى نووسین بوو که دانانى ده‌نگ بوو بۆ هێماکان.سۆمه‌ریه‌کان
ئه‌ده‌بێکیان داهێناوه که به گه‌وره‌یى و خێرایى پێشکه‌وتن ناسراوه
وه به زۆرێک له تایبه‌تمه‌ندى شیعره‌کان جیا ده‌کرێته‌وه که
پێکهاتوون له داستان و ئه‌فسانه و ته‌راتیل و په‌ند وه له ماوه‌ى
نزیکه‌ى سه‌د ساڵى ڕابردوودا نزیکه‌ى پێنج هه‌زار پارچه نووسراوى ئه‌ده‌بى
دۆزرایه‌وه له گرده شوێنه‌واره سۆمه‌ریه‌کاندا ئه‌مه‌ش شوێنێکى
دیاری هه‌یه له نێوان داهێنانه‌کانى مرۆڤدا .
، جگه له‌وه‌ش سۆمه‌رییه‌کان چه‌رخه‌ى گلێنه‌کاریان دروستکرد بۆ
دروستکردنى گۆزه‌و گلێنه به شێوه‌ى خێراتر و دروستکردنى ژ‌ماره‌یه‌کى
زۆرتر له ماوه‌یه‌کى که‌مدا ، هه‌روه‌ها یه‌کێکى تر له داهێنانه
گرنگه‌کانى سۆمه‌رییه‌کان بریتى بوو له دروستکردنى مۆرى لوله‌یى که
پێشتر مرۆڤ ته‌نها مۆرى ڕووته‌ختى به‌کارهێنابوو ،بۆ مه‌به‌ستى
بازرگانى و کڕین و فرۆشتن ، بڵاوبونه‌وه‌ى هونه‌رى نه‌حت کردن ، نه‌خش
کردن له‌سه‌ر به‌رد ، هه‌روه‌ها پێشکه‌وتنى هونه‌رى بیناسازى سۆمه‌رى و
دروستکردنى نه‌خش له سه‌ر دیواره‌کانى په‌ره‌ستگا ، هه‌روه‌ها
جوانکارى دیواره‌کان به فسیفسا که به شیوه‌ى خشتى قوچه‌کى له شێوه‌ى
بزمار دروست ده‌کران و دواى ڕه‌نگ ده‌کران دیوارى په‌ره‌ستگایان پێ ده‌ڕازانده‌وه
، له‌گه‌ڵ چه‌ندین داهێنانى گرنگ تر. هه‌روه‌ها دروستکردنى زه‌قوره که
یه‌کێکه له داهێنانه گرنگه‌کانى سۆمه‌رییه‌کان زه‌قوڕه شوێنێکى
ئاینی بووه له گرنگترین زه‌قوڕه‌کانیش زه‌قوره‌ى (ئور)ه که پاشا
ئور-نه‌مۆ دروستیکرد شوێنى په‌ره‌ستنى خواوه‌ندى مانگ بووه که پارێزه‌رى
شارى ئور بووه ، هه‌روه‌ها سۆمه‌رییه‌کان له‌سه‌رده‌مى ئه‌م پاشایه
بۆ یه‌که‌مجار توانیان (یاسا) ده‌ربکه‌ن شایانى باسه یاساکانى( ئور-نه‌مۆ)
سزاى توندى تێدایه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى سه‌رپێچیده‌که‌ن .له‌گه‌ڵ چه‌ندین
داهێنانى گرنگ وه‌کو ئاله‌تى مۆسیقاى (قیساره) که له گۆڕستانى شارى
ئور دۆزرایه‌وه.
خواوه‌ندى سۆمه‌رییه‌کان:
مرۆڤى کۆنى نێوان دوو ڕوبار له زۆربه‌ى سه‌رده‌مه یه‌ک له دواى یه‌که‌کاندا
هونه‌رى بۆ خزمه‌تى ئایین به‌کار هێناوه سۆمه‌رییه‌کانیش به شێوه‌یه‌کى
گشتى وه‌ک له نووسین و ئه‌فسانه‌کانیان دا ده‌رده‌که‌وێت ترسێکى
ئێجگار زۆریان هه‌بووه له ده‌وروبه‌ر و ڕووداوه سروشتیه‌کان بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش ژ‌ماره‌یه‌کى زۆر خواوه‌ندیان هه‌بووه و په‌ره‌ستویانه
ژ‌ماره‌یه‌کى زۆر په‌یکه‌رو و په‌ره‌ستگایان بۆ خواوه‌نده‌کانیان
دروستکردوه ، هه‌روه‌ها سۆمه‌رییه‌کان پێیان وابووه که خواوه‌نده‌کانیش
زۆربه‌ى سیفه‌تى مرۆڤیان هه‌یه ، وه‌کو( توڕه‌یی و دڵڕه‌قى و خۆشه‌ویستى
و ئاره‌زوو و نه‌فره‌ت ....هتد ).
لــــه گرنگترین ئه‌و خواوه‌ندانه‌ى که سۆمه‌رییه‌کان په‌ره‌ستویانن
ئه‌مانه‌ن :
ئانۆ (Anu):-خواوه‌ندى ئاسمان ،گه‌وره‌ترین خواوه‌ند بووه لاى سۆمه‌رییه‌کان
وه سه‌رۆکى کۆڕى خواوه‌نده‌کانى سۆمه‌رى و بابلى بووه سۆمه‌رییه‌کان
پێان وابووه مرۆڤ هه‌میشه له ژ‌ێر سه‌یته‌ره‌ى خواوه‌ند (ئانۆ) دایه
،ئه‌م خواوه‌نده شوێنى په‌ره‌ستنى له شارى وه‌رکا بووه له په‌ره‌ستگاى
سپی، له‌سه‌رده‌مى سۆمه‌رى پێى ووتراوه ئان(An) له‌سه‌رده‌مى ئه‌که‌دى
بووه به ئانۆ(Anu) .
ئه‌نلیل (Enlil): خواوه‌ندى هه‌وا و گه‌رده‌لول بووه وه ده‌سه‌ڵاتى
دووه‌مى هه‌بووه له دواى خواوه‌ند ئانۆ لاى سۆمه‌ریه‌کان ، وه خه‌ڵکى
زۆر لێى ترساون . ناوه‌ندى په‌ره‌ستنى له شارى (نفر)بوو له په‌ره‌ستگا
به‌ناوبانگه‌کانیشى (ای-گور)ه.
ئه‌نکى : خواوه‌ندێکى گه‌وره‌ى سۆمه‌ریه‌کانه که خواوه‌ندى دانایى و
زانست و زانیاریه که ناوه‌ندى په‌ره‌ستنى له شارى ئه‌ریدۆیه ، به‌ڵام
لاى بابلیه‌کان بووه به خواوه‌ند (ئه‌یا) که شوینى له قوڵاى ئاوه‌کاندا
بووه (ئاوه سوێره‌کان) ، سۆمه‌رییه‌کان پێیان ووتوه (ئابسۆ) ، هێماى
ئه‌م خواوه‌نده نیوه‌ى مرۆڤ و نیوه‌ى ماسى بووه ، وه‌به‌یارمه‌تیده‌رى
مرۆڤ داده‌نرێت له کاتى لافاوه‌که‌دا، سۆمه‌رییه‌کان پێیان وابوه ئه‌م
خواوه‌نده هه‌میشه یارمه‌تیده‌ریان بووه له‌و سزا‌و به‌ڵایانه‌ى که
خواوه‌ند ئه‌نلیل به‌سه‌ریان ئه‌هێنێت .
ننخرساگ (ninhursag): خواوه‌ندى دایکه که له یه‌که‌م په‌ره‌ستراوه‌کانى
مرۆڤه سه‌رچاوه‌ى ژ‌یان نوێبونه‌وه‌و ئاوه‌دانى بووه.
(نرگال) : به‌ماناى ده‌سه‌ڵاتى شارى گه‌وره یان دۆزه‌خ دێت که‌هه‌ڵگرى
ناوى ایرا بووه ، هاوسه‌رى ئیرشکیگاله‌و شاژ‌نى دۆزه‌خه که‌دوو خواوه‌ندى
جیهانى مردووه‌کان بوون بنکه‌ى په‌رستنى شارى کوت (ته‌ل ابراهیم) بووه
.
ئوتو : خواوه‌ندى خۆر ، لاى دانیشتوانى وو‌ڵاتى دووڕووبار نیشانه‌ى یه‌کسانى
و ڕاستى و یاسا بووه شوێنى په‌ره‌ستنى له شارى سپار و له (لارسا)
بووه.هه‌روه‌ها خواوه‌ند (ئینانا) یان خواوه‌ند (عه‌شتار) یشى پێ ده‌ڵێن
.
ننار= (سن ): واته خواوه‌ندى مانگ و شوێنى په‌ره‌ستنى له شارى ئور
بووه .
نینورتا: نینورتا خواوه‌ندى جه‌نگ بووه له زۆربه‌ى ئه‌فسانه سۆمه‌رییه‌کان
ناوى هاتووه ، شوێنى په‌ره‌ستنى له شارى (نفر-) بووه ، کوڕى خواوه‌ند
ئه‌نلیله.
گرنگترین شاره سۆمه‌رییه‌کان:
له گرنگترین ئه‌و شارانه‌ى که سۆمه‌رییه‌کان تێیدا ژ‌یاون بریتیه له
:
نوفه‌ر(نیپور)(Nippur): ئه‌م شاره ده‌که‌وێته(45) میل باشوورى رۆژ‌هه‌ڵاتى
بابل له نزیک شارى (عفک) له مێژ‌ووى شارستانى دوو ڕووبار شوێنێکى
پیرۆزى ئایینى بووه ، ناوه‌ندى په‌ره‌ستنى خواوه‌ندى گه‌وره‌ى سۆمه‌ریه‌کان
(ئه‌نلیل ) و ژ‌نه‌که‌ى (نه‌نلیل) بووه.
ئیسن : شوێنى ئیسن ده‌که‌وێته نزیک ڕوبارى فورات له باشوورى بابل.
ئه‌ریدۆ: :ئه‌م شاره ده‌که‌وێته ڕۆژ‌ئاواى پارێزگاى ناێریه به دورى
40 کم ئێستا ناسراوه به (ابو شهرین).: بنکه‌ى په‌رستنى خواوه‌ند (ئه‌نکى)
بووه ، یه‌که‌م په‌رستگاى لێ دۆزرایه‌وه له قۆناغى یه‌که‌مى عوبه‌ید
.
ئور: ئه‌م شاره ده‌که‌وێته (365)کم باشوورى ڕۆژ‌هه‌ڵاتى به‌غداد وه
(17)کم باشوورى ڕۆژ‌ئاواى شارى ناێریه که ناوه‌ندى پارێزگاى (زیقار)ه
و به دوورى (12کم) له ڕوبارى فورات ئه‌م ناوچه‌یه، هه‌ڵکۆڵینى شوێنه‌وارى
بۆ کرا له لایه‌ن شوێنه‌وارناسی به‌ریتانى (سیر لیونارد وولى)،لیونارد
وولى له دواى ئه‌وه‌ى که (گۆڕستانى پاشایان)(5) ى ئور ى دۆزیه‌وه له
هه‌ڵکۆڵینه‌کانى به‌رده‌وام بوو له‌م شاره تا له ساڵى (1928-1929 ز).
هه‌روه‌ها توانى پاشماوه‌ى لافاوه گه‌وره‌که له‌م شاره بدۆزێته‌وه.
شروپاک : ئه‌م شاره ده‌که‌وێته (64) کم باشوورى ڕۆژ‌هه‌ڵاتى شارى
دیوانیه ،ناسراوه به گردى(فاره) ،به شوێنى پاڵه‌وانى لافاوى بابلى
(ئوتناپشتم)(6) داده‌نرێت، ئه‌م شوێنه به‌دواداچوونى شوینه‌وارى بۆ
کرا له‌لایه‌ن (ئاریش سکمرت) له زانکۆى پنسلڤانیا له ساڵانى (1920 –
1930) ز.
وه‌رکا: دروست بوونى ئه‌م شاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاى نیشته‌جێبوونى
مرۆڤ له‌به‌شى باشوورى عێراق، له هه‌زاره‌ى پێنجه‌م و هه‌زاره‌ى چواره‌مه‌وه
به‌ناوبانگ بووه تاکو سه‌رده‌مى ئیسلامى ژ‌یانى تێدا به‌رده‌وام بووه
وه شارێکى ئایینى بووه له‌سه‌ر روِوبارى فورات دروستکراوه به‌دوورى
(11) کم چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ى وه‌کو (سۆمه‌رى و ئه‌که‌دى و بابلى کاشى و
کلدانى و ئه‌خمینى و فارسى و سلوقى) تێدا ژ‌یاوه.
کیش : شوێنێکى گرنگى شارستانى بووه پاشماوه‌ى سه‌رده‌مى به‌ره‌به‌یانى
بنه‌ماڵه‌کان و سه‌رده‌مه‌کانى دواترى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه ، وه ئێستا
ئه‌و شوێنه کۆمه‌ڵه گردێکى فراوانى لێه که ناسراوه به گردى (الاحیمر)
ده‌که‌وێته دوورى (10) میل له ڕۆژ‌هه‌ڵاتى شارى بابل .
بادتبیرا:-ده‌که‌وێته باکورى ئه‌ریدۆ به دوورى (60) کم .
لاراک : ده‌که‌وێته باکورى ئه‌ریدۆ به دوورى (130) کم.
سپار: ئه‌م نیشینگه‌یه ده‌که‌وێته ناحیه‌ى یوسفیه به دوورى (45) کم
له باشوورى ڕۆژ‌ئاواى شارى بغداد.
له‌گه‌ش : یه‌کێکه له کۆنترین شاره سۆمه‌رییه‌کان ئێستا ئه‌و شوێنه
ناسراوه به تل هبه له‌گه‌ش ده‌که‌وێته ڕۆژ‌ئاواى ناوچه‌ى (الکرمه)
نزیک شارى به‌ێره وه له ڕۆژ‌هه‌ڵاتى شارى وه‌رکاى ئێستا ، به دوورى
22 کم له ڕۆژ‌ئاواى پارێزگاى زی قار له ساڵى 1877 کۆمه‌ڵێک شوێنه‌وارناسى
فه‌ره‌نسى هه‌ڵکۆڵینیان تیدا کرد ، ژ‌ماره‌یه‌کى ئێجگار زۆر له تابلۆى
قۆڕینیان تێدا دۆزییه‌وه که نووسینیان له‌سه‌ر بوو.
ئادب: ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له شاره سۆمه‌رییه‌کان ، له ساڵى 1912 هه‌ڵکوڵینى
شوێنه‌وارى بۆ کرا ، مێژ‌ووه‌که‌ى له سه‌ره‌تایی سۆمه‌رییه‌کانه‌وه
ده‌ست پێده‌کات تا سه‌رده‌مى بنه‌ماڵه‌ى ئورى دووه‌م ، ئێستا ئه‌و
شوێنه ناوى (بسمایا)یه .
ئه‌فسانه سۆمه‌رییه‌کان:
ئه‌فسانه شێوه‌یه‌که له شێوه‌کانى ئه‌ده‌بى باڵا ، ئه‌فسانه له
قاڵبێکى شیعریدا داڕێژ‌راوه یارمه‌تى ده‌ماو ده‌مکردنى له نێوان تاکه‌کان
و نه‌وه‌کاندا داوه ، توانیویه‌تى ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ست و سۆزى خه‌ڵکدا
بگرێت . هه‌روه‌ها ئه‌فسانه نوسه‌رێکى دیاریکراوى نیه وه هه‌روه‌ها
ئه‌فسانه کاتى نیه واته ڕووداوێک نیه که‌له ڕابردوودا ڕوویدابێت و
کۆتایی پێ هاتبیت بۆ نمونه ئه‌فسانه‌ى خواوه‌ند ته‌موز که کوژ‌راو
دواى ژ‌یانى به‌به‌ردا کرایه‌وه هه‌موو ساڵێک هه‌ر ئه‌وه ده‌کات که
له هاویندا ده‌کوژ‌رێت و له به‌هاردا ده‌بوژ‌ێته‌وه.
ده‌رباره‌ى ئه‌فسانه‌ى سۆمه‌ریه‌کان ده‌توانرێت پشتى پێ ببه‌سترێت بۆ
لێکۆلینه‌وه له سه‌ر زانستى به‌راوردکارى چونکه ئه‌فسانه و چیرۆکى
پاڵه‌وانبازى سۆمه‌ریه‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بووه له‌سه‌ر ئێرانیه‌کان
و بابلى و میێریه‌کان و گریکه‌کان. به‌شێوه‌یه‌کى گشتى له چیرۆکه ئه‌فسانه‌ییه‌کاندا
خواوه‌نده‌کان یان خواوه‌ندى پله دوو ڕوڵى سه‌ره‌کى ده‌بینن مرۆڤ به
شێوه‌یه‌کى گشتى ئه‌گه‌ر ڕۆڵ له ئه‌فسانه‌کان ببینێت ئه‌وا ڕۆڵێکى ته‌واوکه‌ره
.
یه‌کێک له گرنگترین ئه‌و کارانه‌ى که سۆمه‌رییه‌کان کردویانه دواى
داهێنانى نووسینى مێخی توانیان هه‌موو ئه‌و چیرۆک و ئه‌فسانانه‌ى که
پێشتر به شێوه‌ى ده‌ماو ده‌م ده‌گێڕدرانه‌وه له خه‌ڵکى پێش خۆیانه‌وه
، تۆمار بکه‌نه سه‌ر ته‌خته گڵه‌کان.
ئه‌فسانه‌کان گرنگ و بایه‌خى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه له زانستى شوێنه‌وارناسی
بۆ ئه‌وه‌ى بیر‌و باوه‌ڕى هه‌ر یه‌ک له‌و نه‌ته‌وه کۆنه‌کان بزانین ،
پێوسته بڕۆینه سه‌ر ئه‌فسانه‌کان چونکه مرۆڤى کۆن به هۆى ئه‌و ترس
و دڵ ڕاوکێیه‌ى که له ده‌وربه‌ریدا دروست بوو ، وه نه‌ى ده‌توانى
شیکردنه‌وه‌ى زانستیانه‌ى بۆ بکات بۆیه بۆ ئاسوده‌بوونى ڕۆحى خۆى په‌ناى
بردۆته به‌ر دروستکردنى چیرۆکى ئه‌فسانه‌یی یان خورافی.
له گرنگترین ئه‌و چیرۆک و ئه‌فسانانه که سۆمه‌رییه‌کان تۆماریان
کردووه چیرۆکى دروستبونى گه‌ردون که سۆمه‌رییه‌کان پێیان وابوه له‌سه‌ره‌تا
ته‌نها یه‌ک ته‌نها خواوه‌ند (نمۆ) که ره‌گه‌زى می َ بووه به دواتر
خواوه‌نده‌کانى دروستبون و ئینجا خواوه‌نده‌کان مرۆڤیان دروستکرد ، هه‌روه‌ها
چیرۆکى لافاوه گه‌وره‌که که له قورئان و ته‌ورات دا به لافاوى نوح
ناسراوه لاى سۆمه‌رییه‌کان پاڵه‌وانى لافاوه‌که ناوى (زیو -سه‌درا)
که به گوێڕایه‌ڵى خواوه‌ند ئه‌یا خۆى که‌س و کاره نزیکه‌کانى به که‌شتییه‌ک
ڕزگار ئه‌کات له‌و به‌ڵایه‌ى که خواوه‌ند ئه‌نلیل بڕیارى داوه
مرۆڤایه‌تى پێ له ناو ببات به لافاو ، ئه‌م چیرۆکه دواتر ڕه‌نگدانه‌وه‌ى
هه‌بووه له سه‌ر بابلیه‌کان و ئاشوریه‌کان و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زۆربه‌ى
نه‌ته‌وه کۆنه‌کانى ڕۆژ‌هه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها چه‌ندین ئه‌فسانه‌ى تریان هه‌بووه وه‌ک ئه‌فسانه‌ى ئادابا و
ئه‌فسانه‌ى دابه‌زینى خواوه‌ند عه‌شتار بۆ جیهانى خواره‌وه ،هه‌روه‌ها
داستانى به‌ناوبانگى گلگامێش که باس له پاشا گلگامێش ده‌کات و به
دواى نه‌مریدا ئه‌گه‌ڕێت و بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ڕیزى خواوه‌نده‌کان و پله‌ى
نه‌مرى به‌ده‌ست بهێنێت .
_____________________________________________
سه‌رچاوه‌کـــــان:
1 - طه
باقر, مقدمة في تاريخ الحضارات القديمة, ج 1, (بغداد- 1974) .
2- طه باقر,
ملحمة كلكامش وقصص اخرى عن الكلكامش والطوفان , (دمشق-2001), ط5.
3- جورج
رو, العراق القديم ,ت, تحسين علوان حسين , بغداد-بدون سنة.
4- خزعل
الماجدى, متون سومر, 1998 - لبنان .
5- هاورِىَ
باخةوان, كوردستان نيشتمانى يةكةمينى سؤمةرييةكانة , (هةوليَر- 2003) .
6- فرج
بصمةجى, ,كنوز متحف العراقى.
7- ول
ديورانت, قصة الحضارة ,ت, زكي نجيب محمود ومحمد بدران , مجلد 1,
(مصر-2001) ط 1.
8- بهيجة
خليل اسماعيل , الكتابة , حضارات العراق, جزء (1) (بغداد-1985) .
9- صموئيل
نوح كريمر , الأساطير السومرية دراسة المنجزات الروحية والأدبية في
الألف الثالث قبل الميلاد, ت, يوسف داود عبدالقادر(بغداد-1971).
10- شاة
محمد علي الصيواني , أور , (بغداد -1976) .
11-یوسف
مجید زاده ، تاریخ وتمدن بین النهرین ، ج1، تاریخ سیاسى ، (تهران
-1376)، چ (1).
12-
ئه‌نته‌رنێت.
13- فراس
السواح ، بونیادى ئایین ، وه‌رگێڕانى :ئیبراهیم فه‌تاح.
په‌راوێز:
1-حه‌له‌ف: گردێکى شوێنه‌وارییه ده‌که‌وێته نزیک سه‌رچاوه‌ى ڕوبارى
خاپورو شارى (رڕس العین) له‌سنورى (سوریا –تورکیا) له ساڵى (1911ز)
زاناى شوێنه‌وارناس (فوئوپنهایم) بۆ یه‌که‌م جار هه‌ڵکۆڵینى تێدا کرد
ئه‌م شارستانیه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى به‌ردینى کانزاى وه
سه‌رده‌مێکى تایبه‌تى له شارستانیه‌ت وه‌رگرتووه که ماوه‌که‌ى
(5000-4000 پ.ز) .
2- بنه‌ماڵه‌ى ئیسن:-بنه‌ماڵه‌یه‌کى بابلیه سه‌رده‌مه‌که‌ى له نێوان
(2017-1794) پ.ز به‌ناوبانگترین پاشایان (لبت عشتار) ه که پێنجه‌م
پاشاى ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بووه ، شوێنى ئیسن ده‌که‌وێته نزیک ڕوبارى
فورات له باشوورى بابل.
3-ئه‌و ژ‌مارانه‌ى که بۆ ماوه‌ى فه‌رمانڕه‌واى پاشا سۆمه‌ریه‌کان له
پێش لافاوه‌که‌دا دانراوه ژ‌ماره‌یه‌کى خه‌یاڵییه‌و دروست نیه هه‌رچه‌نده
ئه‌گه‌ر ئه‌و ژ‌ماره‌یه به مانگ یش دابنرێت هێشتا هه‌ر زۆر بووه
4-گلگامێش : ئه‌م پاشایه دواى لافاوه‌که حوکمى کردووه پێنجه‌م پاشاى
شارى وه‌رکا بووه بۆ ماوه‌ى (126) ساڵ حوکمى کردووه . داستانى گه‌وره‌ى
گلگامیش به ناوى ئه‌م پشایه‌وه‌یه بووه.
5- گۆڕستانى پاشایان: ئه‌م گۆڕستانه له‌لایه‌ن شوێنه‌وارناسى به‌ریتانى
لیوناردو وولى له هه‌ڵکۆڵینه‌کانى ساڵانى (1922-1934) ز، دۆزییه‌وه
که ته‌رمى (74) مرۆڤى تێدابوو له‌گه‌ڵ ته‌رمى پاشا و چه‌ند شتێکى تر‌ى
به‌نرخ له‌وانه ئامێرى مۆسیقا که قیساره‌یه‌کى گه‌وره بوو له سه‌ر
شێوه‌ى سه‌رى گا و هه‌روه‌ها خنجه‌ریک و کڵاو ێکى سه‌ربازى و سندوقێک
که دروشمى شارى ئورى له سه‌ربوو.
6- ئوتناپشتم "Utnapishtim" : به پێی داستانى گلگامێش پاڵه‌وانى
لافاوه‌که‌یه که مرۆڤى ڕزگارکردووه له کاتى لافاوه‌که ڕۆڵى هه‌مان
ئه‌و که‌سایه‌تیه یه که حه‌زره‌تى نوح(د.خ) هه‌یبووه که له
قورئان و ته‌وراتدا هاتووه.
nawzad_kelar@yahoo.com
|