١٣\٧\٢٠١٤
''سۆناتاى خاچ''
ئاوازێک لە خیانەت.

رانانى: بەنگین پیرۆت
"ژنێکى جوان بە
جوانیەکەى خۆى دەبەنگى ئێمە جوانتر دەبینێت".
"لیۆ
تۆڵستۆى" ساڵى ١٨٨٩ ڕۆمانى "سۆناتاى خاچ" دەنوسێت و لەڕێگەى کارەکتەرى
سەرەکى ڕۆمانەکەوە "پۆسدنیشۆڤ" پێمان دەڵێ:
قوتابخانەکان و پەیمانگاکان ناتوانن هیچ لە مەسەلەکە بگۆڕن،گۆڕان تەنها
لەو کاتەدا ڕوودەدات،کە دیدى پیاوان بەرامبەر ژنان ڕووبدات، هەروەها
ژنانیش دیدى خۆیان بەرامبەر بە خۆیان بگۆڕن".
لەم ڕۆمانەدا "ئەردەڵان عەبدوڵڵا" لەئەڵمانیەوە لەخانەى وەرگێران کارى
وەرگێڕانى بۆ کردوە. کارەکتەرێک بەشەمەندەفەر سەفەر دەکات، لەناو
ڤارگۆندا موسافیرەکان گفتوگۆ و قسە لەسەر ڕەوشى دابو نەریت و کلتور و
ئاست نزمى ڕۆشنبیرى و دواکەوتوى تاکى کۆمەڵگا و سەردەمەکەیان کە ساڵى
١٨٨٩ ئەو کاتى ڕوسیا وپێش ئەو بەروارەیە دەکەن.
کارەکتەرەکە دەبێتە بیسەرى ڕوداوێک کە بەسەر "پۆسدنیشۆڤ" داهاتوە و
دواتر ڕوداوەکە دەبێتە چیرۆکى سەرەکى ڕۆمانەکە. خوێندنەوەى
ڕۆمانەکە،وامان لێ دەکات،لەگەڵ کارەکتەرەکە بە تامە زرۆیەوە گوێ بۆ
چیرۆک و بەسەرهاتەکەى"پۆسدنیشۆڤ" ڕا بگرین، وەک ئەوە وایە ئەو چیرۆکە
بۆ ئێمەى خوێنەر دەگێردرێتەوە.
ڕۆمانەکە ئازارى هەمو سەردەمەکانى هەڵگرتوە. مرۆڤەکان نەگۆڕاون و ئەوەى
گۆڕاوە زەمەن و کاتى زەمەن و تێپەڕبوونى زەمەنى نەوەکانە،ئەوەى گۆڕاوە
دیوارى خانوەکان و جۆرى پێداویستیەکانى ژیانە،مرۆڤ هەمان مرۆڤى زەمەن و
سەدە تاریکەکانە،هەمان بیر و هەمان ژن کوژ و مرۆڤ کوژەکەى جاران و
مرۆڤێکە دڵپیس لە ژن و ژیانە.
ئەو ڕوداوانەى لەم ڕۆمانەدا دەگوزرێن،زۆر نیە کۆمەڵگاى کوردى،بەسەر ئەو
کەلتور و پاشماوە قێزوەنەدا گوزەرى کردوە.بۆیە هەندێک ڕوداو لەم
ڕۆمانەدا هەن کە ڕۆماننوس باسیان دەکات هەم لە ڕوسیا هەم لەکوردستانى
باشور ڕابردوە،ڕابردویەک کە ڕوداوەکە دەشێ بڵێین چیرۆکێکى ڕاستەقینەیە
ڕویداوە. "عەبدولڕەحمان مونیف"یش لە کتێبى "گەشتى تیشک"دا دەڵێ:
"کارەکتەر لە ڕۆماندا هەر چەند نوسەر دەیخوڵقێنێت، ئەگەر لە قۆناغێکى
واقعیشدا ڕەگ و ڕیشەى هەبێت *" کەواتە ڕۆماننوس دەتوانێت کارەکتەرێک
بخوڵقێنێت بەڵام ناتوانێت ڕوداوێک دروست بکات. چونکە ڕوداو بەشێکە لە
مێژو کە ڕویداوە.
ئایا ئەو ڕوداوانە چین کە کلتور و پاشماوەى ڕابردوو بوون و هێشتا
کاریگەریان ماوە؟ ئایا باسکردنیان واتاى ئەوەیە کە ماوە یان تێپەڕیوە
یاخود پێویستن و دەبێ بمێنن! ئایا ئەو پاشخانە کلتوریە نێگەتیڤە یا
پۆزەتیڤ؟
دیاردە و کلتورە کۆمەڵاتییە نێگەتیڤەکان کە هێشتا هێز و بازوى ڕەگەکانى
بەناخى تاکى کۆمەڵگادا شۆر بونەتەوە،لاواز بوونى لاى تاکى ئەم سەردەمە
کارێکى نەکردە نیە،بەڵام نەمانیشى ئاسان نیە.
ڕوداوەکانى ئەم ڕۆمانە "سۆناتاى خاچ" هەر چەند پێش ساڵى ١٨٨٩ ڕویانداوە
بەڵام لە ئێستاى ئێمە نزیکە،بۆیە نەک هەر بۆ ئێمە بەڵکو بۆ ئەوکاتى
ڕوسیاش هەر کاریگەر بوە و خستنە ڕوشى لە نێو ڕۆماندا بەماناى ئەوەیە
ئەو دیاردەیە بوونى هەیە. "لیۆ تۆلستۆى" کە ڕۆمانەکەى نوسیوە،ئەو
ڕابردوە کە لەناو چیرۆکى رۆمانەکەدا باسى دەکات "ڕویداوە" لەڕێگەى
کارەکتەرێکەوە باسى سەردەمەکەى خۆى و چیرۆکێکى ساڵانى پێشترى ڕوسیا بۆ
کارەکتەرێکى ترى ناو ڤارگۆن و ئێمەى خوێنەر دەگێڕێتەوە، کە"دڵ پیسى"
نەخۆشیەکى ترسناکى نێو خێزانەکانى کۆى کۆمەڵگا جیاوازەکانەپیاوان لە
ژنانى دەکەن.
"ژنانیان دەدا بەشو بەبێ ئەوەى ئەو کەسەى خۆش بوێت٢٠" واتا بەبێ ئەوەى
کچەکە کورەکەى خۆش بوێت ماڵباتەکان کچەکانیان بەزۆر بەشوو داوە.پیاویش
کە ژنەکەى خۆى خۆش نەوێت نەک هەر ژنەکە خیانەتى لێدەکات و خانە وێران
دەبێت بەڵکو پیاوەکە ڕۆحى پەیوەندیە کۆمەڵاتیەکانى دادەڕمێت و کەسیش
ناتوانێت ئەوى خۆش بوێت، هەر وەک بەزۆر ژن خواستن دەرى دەخات کە کورەکە
کەسى خۆش نەویستوە. ڕۆماننوس باسى ڕوداوێک دەکات کە ڕویداوە بەبێ ئەوەى
کاریگەرى ئەو ڕوداوە لەسەردەم و پێش سەردەمەکەى تۆلستۆى و ئێمەش
دابڕابێت.
ئێمەى پیاوان لەو کەسە دەبەنگانەین جوانى ژنێک هەڵمان خەڵەتێنێت،ژنێکى
جوان بە جوانیەکەى خۆى نەک زیرەکى، دەبەنگى ئێمە جوانتر دەبینێت.
دەبەنگى هەر ئەوەنیە تۆ بکەویتە ناو تەڵە و هەڵەى کەسێکى دەبەنگەوە،نە
دەبەنگیش ئەوەیە کەسەکان بە دەبەنگ بزانیت بەڵکو دەبەنگى ئەوەیە
بەخۆمان نەزانیوە ئێمە چەند دەبەنگین. کارەکتەرى سەرەکى رۆمانەکە "پۆسدنیشۆڤ"
بۆ ئەم جۆرە دەبەنگیە دەڵێ:من لەو ڕۆژەوە بووم بەو کەسانەى،کە دەتوانن
پێى بڵێین پیاوێکى دۆڕاو "ڕاست دەکات چونکە ئەو "کەسێکى دەبەنگ بوو".
چوارقوڕنە
ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری
|